Captain Agrin
گەر حەقیقەت دابەش بکەینە سەر دوو دیوی ناکۆک بەیەک بەتەکید یەکێکی ھەرسەردەکەوێت
ئەو یەکەی کە سەردەکەوێت ئەو یەکەیە کە ناخودئاگایانە فکرەودەروون و فیزیکمان قەناعەتی پێی ھێناوە
حەقیقەت شتێک نیە بە دیوێک پێوەر بکری
خۆشەویستی و موحەبەت شتێکە لە حەقیقەتدا ھەیە وە چۆرێک لەفەلسەش ھەیە حەقیقەت بەم دیوە دەبات کە خۆی مەبەستیەتی وەکو
گەر بمەوێ خۆشەویستی ئاشنا بکەم بە تاکێک یاخود گەلێک بەدیوێکی تری فکرەیا دەخولێمەوەو وشەی موحەبەت و خۆشەویستی بەشێوەیەکی پر بریقەدارو رازاوەو قەشەنگ وەسفی ئەکامو وە لێکی دەدەم لەگەل دەروازەیەک بۆ گەشتن بە ئامانچو فکرەکانەوە بەشێوەیەکی روونترو بەرچاوتر روونی بکەمەوە دەڵێم
خۆشەویستی بەتەرەفی پیرۆزیەوە ھەلوێستێکی پیرۆزە بۆ یەکتر وە زایدەن ھەم خۆشەویستیش توانات زیاتر دەکات تاکو زووتر بگەی بە ھەدەفو ئامانچەکانتەوە،،،
لێرەیە خۆشەویستیم بە بەشێوەیەکی ئیجابی نیشانی حەقیقەتدا گەر بمەوێت ئەمچارە بە شێوەیەکی سلبی نیشانی حەقیقەتی بدەم دەلێم،
خۆشەویستی پیرۆزە بۆ کۆمەلگایەک بەڵام بەربەستێکی ئۆتۆماتیکیە بۆ کارو ئامانچەکانمان دەتوانم بڵێم رێگرێکی تەواوە لە تەنیایماندا کاتێک مرۆڤ چوە تەنیاییەوە شتێکی بەرچاوە کە زیاتر بیر دەکاتەوەو کەمتر دەدوێ بەلام گەرتۆ خەریک بیت بەدیوی موحەبەتو سۆزداریەوە ھەست ناکەی پیرۆزی و رسقی ئەم تەنیایەت لەدەست دەدەی ؟ گەر لە دەستیشی نەدەی بە تەواوی نیوەی ھەر لەدەست دەدەی ئەی نازانی ئەم نیوەیە نیوەی تەمەنت وەکو دوگەلی چگەرەیەک بە ھەوایە سەرف دەکات؟ وە زۆر شتی تر بۆ نیشاندنی موحەبەت بەشێوەیەکی سلبی
ئەمەش دووبارە دیوێکی تری حەقیقەتە کە ئەبەد چاوپۆشی لێی ناکرێت
ئێمە ئێستا لە حەقیقەتەکدا دەژین کە دابەش دەبێتە سەر دوو دەروازەی تری حەقیقەت
کار لەسەر ئەوە مەکەن کە قەدەرو فکرە عادەتیو تەقالیدیەکان پێتان دەڵێن
کار لەسەر ئەو دەروازەیە بکەن کە زیاتر سودمەندە لە دەروازەکانی تردا
کاتێک خۆشەویستی بە ئیچابی نیشانی تاکێک بدە کە بزانی کێشەو گرفتی مادی نیە مەڵێن مادی ھیچ نیە سەدان عاشق ھەن ناتوانن دیدارێکی تەبیعی رێک بخەن کە بەقەی چونوھاتنیان لە گیرفان نیە
دیوی سلبیش بەرچاوە،
لە ئاگرینەوە زیاتر سەبارەت بە حەقیقەت و ژیان بزانن.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Website
Address
Moscow