Dawd Muhamad
04/07/2023
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٤ / ٧ /٢٠٢٣
بەسەرپەرشتی بەڕێز کاک احمد حمەساڵح لێپرسراوی کۆمیتەو بەشێک لە ئەجومەنی کۆمیتەی ڕێکخستنی سەرقەڵا سەردانی بەڕێز کاک فاتیح سەمەدمان کرد بەمەبەستی پیرۆزبای دەست بەکاربونیان وەک لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی کفری وهیوای سەرکەوتن و پشتیوانمان بۆ هەڤاڵ کاک فاتیح دوپات کردەوە.
پاشان لە بارەگای کۆمیتە. پێشوازیمان لە بەڕێزان کاک کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کاک ڕزگاری حاجی حمید کرد.
وە لەبەرامبەر ئەرک و ماندوو بون باشڕای کردنی کاروباری هاوڵاتیان لە دائیرە حکومیەکانی ناحیەی سەرقەڵا بەمەبەستی دەست خۆشی و پشتیوانیمان سەردانی هەریەکە لە بەڕێزان( بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا وشارەوانی و ئاسایش و بنکەی پۆلیس و بنکەی دارستان و فەرمانگەی ڕەگەزنامەو هاتووجۆو فەرمانگەی کارەباو فەرمانگەی ئاوی سەرقەڵامان کرد. وێڕای دەست خۆشی و پێزانینمان بۆ جێ بەجێ کردنی ئەرکەکانیان پشتیوانی خۆمان دوپات کردوە بۆ بەڕێزیان .
31/05/2023
پەیامی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ یادی
٤٨ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
ئەمڕۆ ٤٨ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و٤٧ساڵ بەسەرهەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا بەڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال.بەم بۆنە پیرۆزو پڕشکۆیەوە درودوسڵاو دەنێرین بۆڕۆحی سەرۆک مام جەلال و تەواوی شەهیدانی یەکێتی و ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان .دەستی ڕێزبەسنگەوە دەگرین لەئاست کەسوکارەسەربەرزەکانیان. گەرمترین پیرۆزبایی ئەم یادەمەزنەش لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەوتێکۆشەرانەی بەشداریان لەم شۆڕشە مەزنەدا کردوەو لە ڕێکخستنەکان ، پێشمەرگەقارەمانەکان ، کەمئەندامانی سەنگەر،زیندانیانی سیاسی وتەواوی دۆست وئەندام ولانگرانی یەکێتیەکەمان دەکەین.ئومێددەکەین ئەم ساڵ ساڵی گەشەکردنی زیاتری یەکێتیەکەمان بێت . دەرفەتێکی گونجاویشە ئەم یادە بکەینە ساڵی ئاشتکردنەوەی هەڤاڵا ن و لەوێیشەوە گەڕانەوە بۆ نێو ئامێزی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، تاپێکەوە لەخەباتێکی دیموکراسیانەی پڕئازادی بۆبەدیهێنانی تەواوی ئەومافەڕەوایانەی کەتائێستا بەدینەهاتون.هەروەها پیکەوەلەگەڵ لایەنەسیاسیەکاندا هەنگاوبنێین بۆ سەرلەنوێ یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد وماڵە گەورەکەی مام بکەینە کۆکەرەوەی هەموولایەنەکان ولەوێوە پەیامی ئاشتی وبرایەتی وپێکەوەژیان بەرزبکەینەوە تابۆ دنیای بسەلمێنین کەئێمە گەلێکی تەبا وئاشتیخواز وبراین کاردەکەین بۆخۆشگوزەرانی وئاسودەی وئارامی بۆگەلەکەمان . جارێکی تر پیرۆزە ئەم یادەمەزن وپر شکۆیە
هەرشەکاوەبێت ئاڵای سەوزی یەکێتیی یەکەمان
درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان
مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
٢٠٢٣/٥/٣١
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Sarqala
Kifri
46022