Radio Dang
04/06/2026
لە گەرمیان دەستڕێژیی گولە لە هاوڵاتییەک دەکرێت
عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کەمێک پێش ئێستا لە گوندی قوبەی نزیک ناحیەی کۆکس "کوڵەجۆ" دەستڕێژیی گولە لە هاوڵاتییەک دەکرێت و بریندار دەبێت.
وتیشی: ئەو کەسەی بریندار بوە ناوی (ع. ئـ)ـە لەدایکبوی ساڵی ۱۹۹۷ـە.
ئاشکرای کرد کە ۲ فیشک بەر قاچی بریندارەکە کەوتوە و پۆلیسی بەدوای ئەنجامدەری تاوانەکەوەیە.
04/06/2026
شۆفێرەکەی بریندار بو
ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز، لەبەرامبەر گەڕەکی ئەنفالەکانی قەزای ڕزگاری بەئاراستەی کەلار هاتوە کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بەنێوان هەردو شەقەمەکەدا کێشا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربو.
س. هاتوجۆی گەرمیان
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Telephone
Website
Address
Kalar
46021