TechnoB

TechnoB

Share

21/05/2025

✨خولی ڕۆبۆتیک بۆ منداڵ🤖🤩
📌ناساندن:
⚜️ئەم کۆرسە بریتی یە لەخولێکی ناوازەی ڕۆبۆت دروستکردن تایبەت کە منداڵان بە جیهانی سەرنجڕاکێشی ڕۆبۆتەکان ئاشنا دەکات
⚜️هەروەها دەرفەتی گەشەپێدانی بیرکردنەوەی داهێنەرانە، چارەسەرکردنی کێشەکان
⚜️و بیرکردنەوەی لۆژیکی پێشکەش دەکات. منداڵان لە ڕێگەی چالاکییە هەستیەکانەوە ڕۆبۆت دروست دەکەن و پڕۆگرامسازی دەکەن، لەگەڵ فێربوونی بنچینەکانی ئەندازیاری، کارەبا، و کۆدکردن بە شێوازێکی خۆش و سەرنجڕاکێش.

📌تەمەنی بەشداربووان:
✨بۆ ئەو مندالانەیە کەتەمەنیان لە ٦-١٢ ساڵە

📌ئامانجەکانی فێربوون:
✨تێگەیشتن لە بنچینەکانی ڕۆبۆت و ئۆتۆماتیک
✨فێربوونی بنچینەکانی پڕۆگرامسازی و کۆدکردن
✨دروستکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ڕۆبۆتەکان بە بەکارهێنانی کیتەکانی سەرەتایی (وەک LEGO، Arduino، هتد.)
✨گەشەپێدانی توانای چارەسەرکردنی کێشەو بیرکردنەوە
✨کارکردن بەبنەمای تیم لەسەر پرۆژەکان و ئەرکەکان

📌تێبینی:
✨پاکێجەکە لە ٢٦ ئاست پێکهاتووە و ١٣ ئاستی لە هۆڵی ڕاهێناندا دەخوێنرێت و ١٣ ئاستەکەی تر وەک ئەرکی ماڵەوە ئەنجام دەدرێت.
✨هەر خولێک لە ١٥-٢٠ منداڵی بەشداربووی وەردەگیرێن

📌داواکراوەکان (ئەوەی پێویستە بۆ بەشداریکردن لەخولەکە):
✨کیتی ڕۆبۆت
✨تابلێت یان لاپتۆپ (بۆ ڕاهێنانەکانی کۆدکردن)
لەکۆتایی خولەکەدا:
✨پێشبرکێیەک بۆ بەشداربووان ئەنجام دەدرێت لەڕێگای پێشبرکێی نێوان ڕۆبۆتەکانیانەوە.
✨بڕوانامەی بەشداربوون دەدرێت بەمنداڵەکان
✨کیتی ڕۆبۆت دەدرێت بەبەشداربووەکان.

Want your business to be the top-listed Computer & Electronics Service in Kalar?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Address


Kalar