IVY Flex
18/05/2018
رێنمایی و چاره‌سه‌ر.. ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه ئاگاداری رۆژوو بن
ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه ده‌كرێن به چه‌ند جۆرێكه‌وه، پێویسته پێش به‌ڕۆژوو بوون سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن تا پزیشكه‌كه بڕیار بدات كه نه‌خۆشه‌كه ده‌توانێت به‌ڕۆژوو بێت یا نا، هه‌روه‌ها كاتی خواردنی ده‌رمانه‌كانی بۆ بگۆڕێت له‌گه‌ڵ گۆڕینی هه‌ندێك جۆری چاره‌سه‌رو رێنمیایی تایبه‌ت به حاڵه‌ته‌كه‌ی.
د.كامه‌ران ره‌سوڵ پسپۆڕی خۆراك و پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بۆ سایتی خاك وتی: ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌یان هه‌یه نابێت به‌ڕۆژوو بن، له‌م حاڵه‌تانه‌دا:
1- ئه‌و كه‌سانه‌ی گورچیله‌یان سست بووه به‌ڕێژه‌ی مامناوند یان زۆر یان گورچیله‌یان وه‌ستاوه.
2- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ده‌كرێت.
3- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی زه‌رعی گورچیله‌یان بۆ كراوه‌و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، نابێت تا دوو ساڵ دوای زه‌رعه‌كه به‌ڕۆژوو بن.
4- زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن ته‌نها له‌م حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێت:
* بوونی كۆمه‌ڵێك به‌ردی زۆر یان به‌ردی قه‌باره‌ی گه‌وره.
* به‌ردی بۆری گورچیله یان حالوب یان رێڕه‌وی میزه‌ڵدانی گرتبێت.
* بوونی به‌ردی گورچیله له‌گه‌ڵ هه‌وكردنی خێرا‌و زۆری كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆ.
* بوونی چه‌ند به‌ردێك له نه‌خۆشییه‌كی گورچیله‌ی هه‌بێت.
* نه‌خۆشه‌كه چه‌ند جارێك پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ به‌ردی گورچیله بۆ كرابێت.
* هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك یان چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی تری درێژخایه‌نی هه‌بێت كه رێگربێت له به‌ڕۆژوو بوون.
* ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی (دا‌ء الملوك)یان هه‌یه‌و رێژه‌كه‌ی زۆر به‌رزه.
هه‌روه‌ها د.كامه‌ران سه‌باره‌ت به گرنگترین رێنمایی خۆراك و پزیشكی بۆ نه‌خۆشانی گورچیله‌و مانگی ره‌مه‌زان وتی:
1- خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ئاو و شله‌مه‌نی (له دوو لیتر زیاتر) له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو.
2- نابێت رۆژانه زیاتر له دوو گرام خوێی چێشت بخۆن.
3- خواردنی بڕی زۆر له سه‌وزه‌و میوه له به‌ربانگ و پارشێو رۆژانه.
4- نابێت چه‌ره‌سی سوێركراو بخوێت: ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته به كاڵی بێت و رۆژانه بڕه‌كه‌ی له‌ناو له‌پی ده‌ستت زیاتر نه‌بێت.
5- خۆت به‌دوور بگره له خواردنی خۆراكی چه‌ورو سوێر‌و ترشیات و سوێركراو.
6- پێویسته له خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له دوو كوپ له چاو قاوه‌و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی كافاینیان تێدایه دووربكه‌ونه‌وه.
7- زۆرگرنگه به‌دوور بێت له خواردنی شیرینی، رۆژووه‌كه‌ت به میوه‌یه‌ك بشكێنه، ئه‌گه‌ر شیرینیت خوارد هه‌فته‌ی دوو جار‌و دوو سه‌عات دوای به‌ربانگ، یان له‌بری ئه‌وه مێوژو قه‌یسی وشككراو بخۆن.
8- ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه به‌پێی جۆری به‌رده‌كه پارێزیان ده‌وێت، بۆ نموونه به‌ردی ئۆكزاله‌یت نابێت ته‌ماته بخۆن له‌گه‌ڵ خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به كالسێوم.
9- كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆراكه پرۆتینه‌كان له‌و كه‌سانه‌ی گورچیله‌یان سست بووه به‌ڕێژه‌ی مامناوه‌ند یان زۆر یان گورچیله‌یان وه‌ستاوه یان غه‌سلیان بۆ ده‌كرێت یان نه‌خۆشی (دا‌ء الملوك)یان هه‌یه.
10- دووركه‌وتنه‌وه له شوێنی گه‌رم و ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌ڕۆژ له‌ترسی وشكبوونه‌وه.
11- شه‌وانه نیو سه‌عات به‌پێ بڕۆ، ئه‌نجامدانی نوێژی ته‌راویح زۆر به‌سووده.
12- پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت دوابخرێت.
13- به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان كه ئاوی له‌ش ده‌باته ده‌ره‌وه پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه بگۆڕێت یان به‌ربانگ بخورێت.
لە #خاک ەوە
26/04/2018
هۆکارو چارەسەری لیر
لیر، ئاوسانێکی کاتی پێستە کە رەنگی سوور یان پەمەیی کاڵەو زۆرجار خورانێکی زۆری لەگەڵدایەو لە چەند شوێنێک یان هەموو لەش دەردەچێت.
د.ئەیوب عەبدول پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست هۆکارو چارەسەری لیر بۆ خاک باسدەکات.
گرنگترین هۆکارەکانی دروستبوونی لیر:
١/ ئەم خۆراکانەن: چپسی پەتاتە، هێلکە، گۆشت، چوکلێت، گوێز، شلیک، پاقلەو مەی و چەند جۆرێکی تر.
٢/ بەکارهینانی دەرمان: پەنسلین، ئەسپرین، نەنستیرۆدەکان، چەند دەرمانێکی تر.
٣/ هەلمژینی تۆزی ناوماڵ و هەڵاڵەی گوڵ و پەڕو توکی ئاژەڵ.
٤/ بوونی نەخۆشی وەک نەخۆشيیەکانی شێرپەنجەو غودە.
٥/ بەرکەوتنی سەرماو گەرماو تیشکی خۆر‌و خۆماندوکردن و عارەقکردنەوە هۆکارن بۆ زووتر دەرکەوتنی ئەم حالەتە.
چارەسەر:
لیر بەتەنیا مەترسی نیەو دەتوانرێت لەڕێی پارێز‌و دەرمانی دژە هەستیاری چارەبکرێت. بەلام كاتێك (angio-oedema) ئاوسانی لێو و چاو و رێرەوی هەناسەی لەگەڵدا دەبێت، مەترسیدارەو دەبێت بە زووترین کات داخلی نەخۆشخانە بکرێت چارەسەر وەربگرێت. چونکە مەترسی دابەزینی پەستانی خوێن و ناڕێکی لێدانی دلی هەیە.
06/02/2018
شێوه‌كانی نینۆك و په‌یوه‌ندی به دۆخی ته‌ندروستییه‌وه
توێژینه‌وه ته‌ندروستییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه شێوه و ڕه‌نگ و پێكهاته‌ی نینۆك نیشانده‌ری دۆخی ته‌ندروستیی كه‌سه‌كه‌یه.
دۆخی گشتیی نینۆكه‌كان یارمه‌تیده‌ری ئاگاداركردنه‌وه‌ی مرۆڤن له كێشه ته‌ندروستییه‌كان، بۆ نمونه:
1- گرنجگرنج بوونی سه‌ره‌وه‌ی نینۆك ئاماژه‌یه بۆ سه‌ره‌تای نه‌خۆشیی ڕۆماتیزم و هه‌وكردنی گیرفانه لووته‌كان و نه‌خۆشی ددان.
2- كون بوونی سه‌رنینۆكه‌كان ئاماژه‌یه بۆ كێشه له كاری جگه‌ر و كۆئه‌ندامی هه‌رس و گورچیله‌كان یان كه‌میی زینگه، زۆر جار ئه‌وانه‌ی كه ڕووه‌كیین و خۆراكه‌كانیان پرۆتینی ئاژه‌ڵیی تێدا نییه ، نینۆكیان به‌و شێوه‌یه‌یه.
3- ڕووشان و خوارو خێچیی له نینۆكدا به‌ڵگه‌یه بۆ ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی سه‌ده‌فیی له دۆخه جیاوازه‌كانیدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نینۆك شێوه‌ی هاوێنه‌ی چاویلكه‌ی بلووریان وه‌رگرت ، ئه‌وا ئاماژه‌ی سه‌ره‌تایه بۆ نه‌خۆشیی له‌سییه‌كاندا و یان هه‌وكردنی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه یان گرێی شێرپه‌نجه‌یی.
4- ناو چاڵ بوونی نینۆكه‌كان كه شێوه‌ی كه‌وچك وه‌ربگرن نیشانه‌یه بۆ كه‌میی ئاسن له له‌شدا.
هه‌روه‌ها ڕه‌نگی نینۆكه‌كانیش ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه له دیاریكردنی هه‌ندێك نه‌خۆشیدا.
1- ئه‌گه‌ر نینۆك ڕه‌نگی سوور بێت ئه‌وا ده‌بێت پشكنین بۆ دڵ بكرێت.
2- ئه‌گه‌ر نینۆك شین هه‌ڵگه‌ڕاو بێت، ئه‌وا ئاماژه‌یه بۆ كێشه له سووڕی خوێندا.
3- ڕه‌نگی زه‌ردی سه‌ر نینۆك، مانای وایه كه‌سه‌كه كێشه له جگه‌ریدا هه‌یه.
4- هه‌وكردن و زه‌ردبوونی نینۆكه‌كان ئاماژه‌یه بۆ تووشبون به كه‌ڕووه‌كان و نه‌خۆشیی شه‌كره. 5- گه‌شه نه‌كردنی نینۆكه‌كان نیشانه‌ی بۆ نه‌خۆشی (نقرس) یان ( ده‌رده شا).
هه‌ربۆیه پسپۆڕانی خۆراك ڕێنمایی ده‌كه‌ن كه سیستمی خۆراكیان باش بكه‌ن و ژه‌می هاوسه‌نگی خۆراك بخۆن كه هه‌موو ڤیتامینه‌كان بگرێته‌وه، بۆ ده‌ستخستنی ڤیتامینه‌كانی (D,B) پێویسته به‌رهه‌مه‌كانی شیر‌و په‌نیر‌و ماسی بخورێت، بۆ ڤیتامین (C)یش كه یارمه‌تیده‌ره بۆ هه‌ڵمژینی باشترین بڕی ئاسن بۆ له‌ش ، له‌ڕێگه‌ی خواردنی بڕێكی باشی كه‌له‌رمی سپی و جه‌رجیر و پیاز و هێلكه‌وه به‌ده‌ست دێت.
لە #خاک ەوە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil
Opening Hours
| Monday | 08:30 - 20:00 |
| Tuesday | 08:30 - 20:00 |
| Wednesday | 08:30 - 20:00 |
| Thursday | 08:30 - 20:00 |
| Friday | 08:30 - 20:00 |
| Saturday | 08:30 - 20:00 |