Darbaz Kosrat Rasool
26/10/2025
گوندە جوانەکانی کوردستان، ماڵی پێشمەرگە بوون لە سەردەمی خەبات و تێکۆشانی شاخ، ئەوان هاوکارو پشتیوان و بناغەدانەر بوون بۆ بونیاتنانی خەباتی مەدەنی و دیموکراسی و ئازادی، بۆ کوردستان قوربانی زۆریاندا، ئەرکی سەرشانمانە خزمەتیان بکەین و ئاوڕیان لێبدەینەوە.
سوپاس بۆ مێوانداری و وەفای دانیشتوانی گوندەکانی سنووری دۆڵی ئالانە و قەزای خەلیفان..
24/10/2025
له شاری هه‌ولێر پێشوازیمان كرد له به‌رێز (فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دی) كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان. له دیداره‌كه‌دا دواین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
له میانه‌ی گفتوگۆكانمان سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باسمان له گرنگی هه‌ڵبژاردن كرد بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا. له چوارچێوه‌ی قسه‌كانماندا ئه‌وه‌مان دووپات كرده‌وه، كه‌وا یه‌كێتی كۆڵەكه‌ی سه‌ره‌كی راگرتنی سه‌رجه‌م هاوسەنگییەکانە، چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه كاتێك ده‌ڵێین هێزی تۆین له بەغداد ، ئه‌مه ته‌نها دروشم نییه، به‌ڵكو ئه‌مه به‌رنامه‌ی كاری یه‌كێتی بووه، له قۆناغی داهاتووشدا هه‌ر به‌م سیاسه‌ته‌وه كار ده‌كه‌ین.
21/10/2025
دۆستان و ئازیزانمان له شاوێس و پیرزین ئه‌وه‌یان بۆ دوپاتكردینه‌وه كه‌هه‌ولێر و یه‌كێتی دوانه‌یه‌كی لێكدانه‌براون.
ئه‌وڕۆ بەمەبەستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دڵسۆزان و ئازیزانمان له نزیكه‌وه به‌دیداری کۆمەڵێک لە هه‌ولێرییه رەسەنەکان شادبووین.
هەمیشە پێمانوابووە کە نه یه‌كێتی بێ هه‌ولێر ده‌توانێ یه‌كێتی بێت، نه هه‌ولێریش بێ یه‌كێتی ده‌توانێت قه‌ڵای كوردایه‌تی و ئازایه‌تی بێت.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil
44001