Select
08/06/2022
لە کارەکەتدا زۆر سەرقاڵی و مەجالی ئەوەت نیە ئاگاداری سۆشیال میدیاکانت بی وە دەتەوێ کوالێتیەکی باش و زۆر پڕۆفیشناڵ پێشکەش بە کڕیارەکانت بکەی...
تیمی سیلێکت کار دەکات بۆ برەودان بە سۆشیاڵ میدیاکەت و بنیاتنانی سەر لە نوێ
بە ستافێکی شارەزا و پڕۆفیشناڵ ئەزمونی چەندین ساڵ کار کردن
سۆشیال میدیاکانت بە ئێمە بسپێرە بە بێ دوو دڵی کوالێتی پێشکەشی کڕیارانت دەکەین
12/03/2022
گرینگی سی ڤی
سی ڤی (CV) کە کورتکراوەی (Curriculum vitae)ـەیە
واتا زانیاری کەسی یان ژیاننامە
لەڕۆژگاری ئیستادا و لەجیهانی کاردا یان ئەگەر بتەوێ بەدوای کاردا بگەڕێیت و ببیتە خاوەن کار بێگومان پێویستت بە سی ڤیەکی پڕۆفیشناڵ هەیە تا ئەوەی کاتێك دەینێری بۆ خاوەن کارەکەت تا ڕادەیەکی دڵنیای بکەیتەوە لەوەی ئایە تۆ بە کەڵکی کارەکەی ئەو دێیت یاخود نا.
بۆئەوەش پێویستت بەوەیە سی ڤیەکی پڕۆفیشناڵ دابڕێژی.
کەسێك سی ڤی نەبیت یان خەریکی سی ڤی تەقلید بێت یان سی ڤی کەسێکی تر بەکاربێنێ زۆر زەحمەتە خاوەن کار قبوڵی بکات یانیش بە گران لەسەری دەکەوێت.
دروستکردنی سی ڤی شتێکە پێویستە هەرکەسێك کە بەدوای کاردا دەگەڕێ یان دەیەوێ لەداهاتوو بەدوایدا بگەڕێ شارەزایی تێدا هەبێ و زانیاری کۆ بکاتەوە لەسەری، چونکە ئێستا باوی ئەوە نەماوە کۆمپانیاکان بگەڕێی و سەردانیان بکەی و داوایان لێبکەی وەرتبگرن بەڵکو ئێستا پێویستە خۆت تواناکات خۆت بسەلمێنی و بە سی ڤیەکی بەهێز باسی بکەی.
دوو جۆر سی ڤی هەیە
1ــ سی ڤی نوسراو
2ــ سی ڤی بینراو و بیستراو
سی ڤی نوسراو: ئەو سی ڤیە باوەیە کە زۆربەی خەڵکی فێری بوونە و خوویان بەو جۆرە گرتوە و هەر ئەو جۆرە بەکاردێنن کەلەسەر لاپەڕەیەکی A4 ئەو زانیاریە کەسیانە و توانا و کارامەییانەی هەیانە دەینوسن.
سی ڤی بینراو و بیستراو: ئەو جۆرە سی ڤیە کەم کەس دەیزانێت ، دەتوانیت ڤیدیۆیەك دروستبکەی و بێیتە بەردەم کامێرا و باسی خۆت و توانا و کارامەییەکانت بکەی بەم شێوەیە ئەرکی خاوەن کاریش ئاسان دەکەی و کاتی بۆ دەگەڕێنیتەوە هەمیش ئەو هەستەی پێدەدا کە تۆ کەسێکی گرینگی بەکارەکەی دەدەیت.
#پۆست #لۆگۆ #سلێمانی #هەولێر #دهۆک #زاخۆ #کەرکوک
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Address
Irbil