Safar geography
راپەڕین ٤ کانونی دوەم / یەنایەر (PNA) – سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بومەلەرزەو کەشناسی ھەرێم ریگەیاند،پێشبینی دەکرێت لە سبەیەوە شەپۆلێکی باران و بەفر ھەرێم بگرێتەوە تا کۆتایی ھەفتە بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەری گشتی بومەلەرزەو کەشناسی ھەرێم فازڵ ئیبراھیم، بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: پێشبینی دەکرێت لە سبەیەەوە ھەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کارێگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای سپی ناوەراست کاریگەریەکانی لە روژی یەکشەممە و دووشەممە زیاد دەبێت و لە روژی سێشەممە لاواز دەبێت بەلام رۆژی چوارشەممە لە سەر ناوچەکانی ھەرێم قولتر دەبێتەوە, لە دوای نیوەرۆی پێنجشەممەش کاریگەری نامێنێت, کاریگەرەکانی ئەم نزمە پالەپەستۆیە دەبێتە ھۆی کەشێکی ھەوراوی لەگەل بارینی باران لەرۆژی شەممە تا پێنجشەممە لە نێوانیدا بەفربارین لە ناوچە شاخاویەکاندا روودەدات بەتایبەت لەرۆژی چوارشەممە.
ئیبراھیم گوتیشیک ئاراستەی با لە باشوری رۆژھەلات دەبێت خێرایەکەی مامناوەند دەبێت لە نێوان ٢٠ – ٣٠ کم لە کاتژمێر, لە رۆژانی دووشەممە تا پێنجشەممە زیا دەکات بو ٣٠ -٤٠ کم لە کاتژمێرێک, پلەکانی گەرماش روو لە دابەزین دەبێت بە ٥ تا ٧ پلە بە تایبەتی رۆژی بێنجشەممە لە ھەندێ شوێن دەگاتە ژێر پلەی سفری سەدی.
باسی لەوەشکرد: ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ناوەراست و خوارووی عیراقیش دەبێت و وڵاتانی دراوسێ وەک تورکیا و ئیران وسووریا و ئوردەن دەگرێتەوە.
دڵشاد ئەحمەد
26/12/2012
تاڤگەكانی ڤیكتۆریا. ئەفریقا سنووری نێوان هەر دوو وڵاتی زامبیا و زیمبابوە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Arbil
Irbil