Hiwa Hade Hawlery
09/06/2026
ئازادبوونی سەباح ئەترووشی هەنگاوێکی گرنگە بۆ پشتگیری لە بنەماکانی یاسا، جێبەجێکردنی دادپەروەری و پاراستنی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی هاوڵاتیان.
هیوادارین هەموو ئەو کەسانەی کە لە پەیوەندی لەگەڵ بەکارهێنانی مافی دەستووری خۆیان بۆ ئازادی ڕادەربڕین، دەربڕینی بۆچوون و ڕەخنەی مەدەنی گیراون، دۆسیەکانیان بە وردی، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەبێ هەر جۆرە کاریگەرییەکی دەرەکی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت.
لە ڕوانگەی یاسایی و مافی مرۆڤەوە، ئازادی ڕادەربڕین یەکێکە لە گرنگترین مافە بنەڕەتییەکان کە لە دەستور و پەیماننامە و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤدا پارێزراوە.
بۆیە پێویستە هیچ کەسێک تەنها بەهۆی دەربڕینی بۆچوون یان ڕەخنەی ئارام و مەدەنی، مادام هیچ کردەوەیەکی تاوانبارانەی ئەنجام نەدابێت، لە مافە بنەڕەتییەکانی بێبەش نەکرێت.
بەهێزکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، جێبەجێکردنی یەکسانی لەبەردەم یاسا و پاراستنی مافە دەستوورییەکان، بناغەی سەرەکیی دادپەروەری و سەرچاوەی متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوەکانی دادوەری پێکدەهێنن.
لەبەر ئەوە، دوای ئازادبوونی سەباح ئەترووشی و پێشتر ئازادکردنی ڕێبەر حاجی، داوا دەکەین هەموو ئەو گیراوانەی کە دۆخ و بارودۆخی یاساییان هاوشێوەی ئەوانە، بەگوێرەی یاسا و بنەماکانی دادپەروەری دۆسیەکانیان پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و ئەگەر هیچ هۆکارێکی یاسایی بۆ بەردەوامبوونی دەستبەسەرداگرتنیان نەبێت، ئازاد بکرێن.
مافپەروەر
هیوا هادی نادر
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil