Yes

Yes

Share

Photos 31/07/2017

" میدیای ئاراستەکراو و ئیرهابی فیکری "


کاریگەریەکانی دەزگا و دامەزراوە میدیاییەکان بەرادەیەک هەستیارە کە دەکرێت بۆ کۆنترۆلکردنی عەقلی بەشێک یا زۆرجار تەواوی جەماوەر یان کۆمەڵگا بەکاربهێندرێت و رەئی دروست بکات و ئاراستە بکات و چۆنی بیەوێت شەقام بجولێنێت و کۆنترۆل بکات و وەهم دروست بکات و حەلال بکات و حەرام بکات و رەوایەتی بدات و خۆی بخزێنێتە نێو گشت کایەکانی زیان و قولایی کۆمەڵگا هەروەها رووداو دروست بکات و خەلک تەحریز بکات و چەواشەبکات، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دەکرێت کەناڵ و مینبەرێکی نایابیش بێت بۆ نەیاران و وولاتانی خەصم تاسوود لە بەکارهێنانی وەربگرن بۆ جێبەجێکردبی پرۆگرام و ئەجێنداکانی.
دەکرێت بڵێین رەگ و ریشەی ئیرهابی فیکری و میدیای ئاراستەکراو لەهەرێمەکەماندا مێژوویێکی دووری نیە، ئەم پرسە هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدان و دەرکەوتنی میدیای سێبەر لەنێو دوو کەوانەدا "میدیای بەنێو ئازاد ئازاد" چەکەرەی کرد و لەدوای دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان رەگی داکوتاو گەشەی کرد وا خەریکە ئەمرۆ بەشێوەیەکی ناسروشتی تەشەنەبکات و پەلوپۆ بهاوێت و ئاسایشی نەتەوەییمان بەتەواوەتی بخاتە مەترسیەوە.
دوژمنان و نەیاری کوردستان هەمیشە لەهەوڵی ئەنجامدانی تاوانی رێکخراون لەنێو خۆی کوردستاندا، بەهەمان شێوەش دەمێکە خەریکی ئامادەکاری و بەرنامە رێژین بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی گشتگیری درێژخایەنی فرە ئامانج و فرە رەهەندی وەک ئیرهابی فیکری لەرێگەی کۆمەڵێک کەناڵی دەزگایەکی راگەیاندنی بەنێو سەربەخۆی کوردی سەر بەئیتیلاعات و بەکارهێنانیان وەک ناوەندێکی پەخش و بلاوکراوەی ئەجێندای ئێران لەهەرێمی کوردستاندا.

ئێرانیەکان زۆر ژیرانە سوودیان لەچەکی راگەیاندن وەک کەرستەیەکی پەیوەندیکردنەوە وەرگروتووە بۆ گەیاندنی پەیامەکەیان بە هاوڵاتیانی کورد لەهەرێمی کوردستان لەرێگەی بەکرێگیراوانەوە.

جۆرەکانی پەیوەندی ( پەیوەندی کەسی ، پەیوەندیکردن بە گروپی بچوک ، پەیوەندی بەکۆمەڵ ، پەیوەندی جەماوەری )
ئێران بۆ پەیوەندیکردن و گەیاندنی پەیام ئەجێندای خۆی سوودی لەم هۆکارەکانی

پەیوەندیکردن وەرگرتووە کەلەهەرێمدا بوونیان هەیە.
پێکهاتەکانی چونیەتی ئەنجامدانی پەیوەندی بە جەماوەر:
1. نێرەر ( کێ یە ) : ئێن ئارتی، لڤین ، ئاوێنە، ستاندەرد، کەی ئێن ئێن، پەیام
2. پەیامەکە ( چیدەڵێت ) : ریفراندۆم بۆ بەرژەوەندی حیزبی و کەسی بەکاردێت،
ئێستا گونجاو نیە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، وولاتانی دراوسێ دەروازە سنووریەکانمان لەسەر دادەخەن و تووسی قەیرانی دارایی قوڵ دەبین.....
3. بەچی وەسیلەیەک : راگەیاندنی بینراو بیستراو خوێندراو کۆرو کۆبونەوە و بلاوکردنەوەی ئیشاعە لەنێو خەڵکدا.
4. پەیامەکە بۆ كێ یە( ئاراستەی کێ کراوە ): ئەو جەماوەرەی پەیامەکە وەردەگرێت تایبەتمەندییەکانی لەرووی کۆمەلایەتی و ئابوری و کلتوریەوە چۆنە ؟یاخود تایبەتمەندییە دیمۆگرافی و سلوکی و سروشتی ژیانیان چۆنە ؟
5. بە چی کاریگەرییەک پەیامەکە دەگەیەندرێت : مەبەست لەمە بەچی کاریگەرییەک جەماوەر دەکەیتە ئامانج و ئیستیجابەی جەماوەر لەگەل پەیامەکە چۆن چۆنی دەبێت ئایا قبولە یان پاڵپشتی راستەوخۆیە یان رەتکردنەوەو دژ وەستانە ؟ دەژگاکانی راگەیاندن لەسەر بنەمای زانستە دەرونی و سایکۆلۆجیەکان جەماوەر دەکەنە ئامانج.

لێرەدا دوژمنان و نەیارانی کورد بە بڵاوکردنەوەی ئیشاعە و ترس و دڵەراوکێ لەنێوان هاوولاتیانی هەرێم گەرەکیانە شکست بە هەولەکان بۆ سەربەخۆیی هەرێم بهێنن ئەمان ژیرانە مخاوفەکانی خەلکی کوردستانیان وەک چەکێک لەدژیان بەکارهێناوەتەوە. بۆنموونە ترسی برسیەتی و گرانبوونی بازار و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.

من پێموایە میدیای بەرامبەر کە میدیای ئاراستەکراوە بە بەرنامە رێژی کاری لەسەر دەرونی تاکی کورد و بیرکردنەوەی بینەر و بیسەرو هاولاتیانی کوردستان کردووە، لە گۆشە نیگاوی مخاوفەکانیان موخاتەبەی عەقلی تاکی کوردی کردووە . سەرەتا هەلسا بە ناشرینکردنی رەمزەکان دوایی هەلسا بە بیرێزیکردن بە پیرۆزییەکان دواتر هەلسا بەسوکایەتی کردن بە پێشمەرگەو شەهید و ماڵباتی شەهیدان، مەبەستمە بلێم سەرەتا شتێکیان نەهێست بەناوی هێلی سوورو پیرۆزی و ئەمنی قەومی گەر بیەوێ هێرشی بکاتە سەر و بێرێزی بەرامبەر بکات، دواتر بەچری کاریان لەسەر لاوازکردنی ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەییەکانی تاکی کورد کرد هەلسان بە پارچەکردنی گەلی کورد لەسەر بنەمای مەزهەب و شارچێتی و بیروبۆچون ودیالێکت و ئایدیای جیاواز هتد. ئێستا کە لە قۆناغی دروێنەی بەرهەمی ئیرهابی فیکریدان لەزهنیەتی تاکی کورد زۆر وێنای مەترسیداریان خوڵقاندووە کە لە کلتووری کوردا کوفر و مەمنوعاتە بونموونە حەلالکردنی خیانەت، شانازیکردن بە خیانەت، هاندانی خەلک بۆ خیانەت، لەخۆگرتن و دالدەدانی سیخور و بەکرێگئراوانی کارەساتی گەروەتر هاندانی هاونیشتمانیانە بەرۆژی رووناک و لەکەناڵە راگەیاندنەکان و بەجلی کوردی بۆ رەتکردنەوەی سەربەخۆیی و ئازادی و رزگاری نەتەوەیی و مانەوە لەگەڵ عێراقدا.

Want your business to be the top-listed Media Company in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


Azadi
Irbil
55555