AP - Awro Products
END of the World :) :)
https://www.facebook.com/video.php?v=758522124242937
07/01/2015
كۆمپانیای ئەدۆبی : كۆمپانیایەكی ئەمەریكیە كە كاردەكات بۆ دروستكردنی سۆفتوێر بۆ كۆمپیوتەر و تا ئێستاش چەند سۆفتوێرێكی بواری دیزاین و گرافیكی بەرھەمھێناوە كە بارەگاكەیان دەكەوێتە كالیفۆرنیا.
ئەدۆبە لە سالی 28/2/1982 لە مانتین ڤییو كالیفۆرنیا لە لایەن چارلز كسچە و جان وارناك كە ھەردوكیان كارمەندی زیراكس پارك بوون دانراوە.
كۆمپانیای ئەدۆبی لە ساڵی 2005 كۆمپانیای مایكرۆمیدیای كڕی و بەم ھەنگاوە توانی دەرامەدی ساڵانەی خۆی بكەینیتە 1.966 ملیارد دۆلار .
لە ساڵی 1989 بەناوبانگترین بەرھەمیان واتە فۆتۆشۆپ كەوتە بازار و لە ساڵی 1991 ئەدۆب پریمەر ناسێنرا و بە شێوەیەكی باش لە ساڵی 2003 پیشاندرا ،و لە ساڵی 1993 ئەدۆبی فۆرمەت پی دی ئف و پاشان زۆر بەرھەمی دە بەرھەمھێنران و تا ئێستا ھە بەردەوامە لا بەرھەمھێنان
31/12/2014
کۆمپانیای دێڵ ( Dell Incorporation) یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە لە خزمەتگوزاری کۆمپیوتەر و ئایتیدا خزمەتێکی گەورەی کردووە و یەکێکە لە کۆمپانیا ھەرە بەناوبانگەکانی جیھانی کۆمپیوتەرە.لە ساڵی ١٩٨٤ز لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا لەلایەن مایکڵ دێڵەوە دامەزراوە.
لە ساڵی 2009 ڕۆژنامەی فۆرچون كۆمپانیای دێلی لە پلەی سی و سێیەمینی ئەو كۆمپانیایانە دانا كە زۆر دەفرۆشن ،
لە ساڵی 2010كۆمپانیای دێڵ لە پلەی سێیەم ھات لە دوای ئێچپی و ایسر لە فرۆشتنی كاڵایەكانی كۆمپیوتەری .
كۆمپانیای دێڵ زیاتر لە88000 كارمەندی ھەیە لە سەرتاسەری جیھان
26/12/2014
مایكرۆسۆفت سورفەیس(microsoft surface)
بریتیە لە تابلێتێك كە دروستكراوی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتە كە بە سیستەمی ویندۆز ئار تی و ویندۆز 8 كاردەكا بە دوو مۆدێل كەوتوتە بازار یەكەمیان سورفیس و دوەمیان سورفیس پرۆ بوو لە سالی 2012 كەوتە بازاڕەكان .
ئەم تابلێتە لە 18/6/2012 لە لایەن بەڕیوبەڕی ئیجرای كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئستیو بالمو لە لۆسانجلیس بۆ یەكەمجار نمایشكرا و لەكاتی نمایشكردنەكە سیستەمەكە لە كار كەوت .
17/09/2014
سکایپ نەرمەواڵە یەکی کۆمپیوتەر کە بەکارهێنەرانی دەبێت سەرهێڵ بن لە ئینتەرنێت بۆ ناردنی پەیام و پەیوەندی تەلەفۆنی و پەیوەندی دەنگی و ئاخاوتن و بینین بە دەنگ و ڕەنگ ، سکایپ یەکەم دەرچووی لەساڵی ٢٠٠٣ بوو لەلایەن نیکۆلاس زینسترۆم و یانوس فریس دروستکرا ، سکایپ لەساڵی ٢٠١٠ لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەبڕی ٨ ملیار دۆلار کڕا ،نەرمەواڵەی سکایب بۆ هەر سێ سیستەمی کارگێڕی ماک و لینوکس و مایکرۆسۆفت ویندۆز ەوە هەیە و جگە لە سیستەمەکانی مۆبایل و تاتە (تابلێت) هۆشمەندەکان.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Website
Address
Irbil