Dlwar Shakir

Dlwar Shakir

Share

29/03/2026

سەیرە سەدا 0 نرخی عقارات لە هەولێر دابەزیوە
دابەزینیش هەبوبێت زۆر کەمە دابەزینەکە

پرسیارە گرنگەکە ئەوە
بۆچی لەم کاتی جەنگ و قەیرانە دوبی بە ڕێژەی ٪٣٧ وڵاتانی تری کەنداو هەتا لە ئەمریکاو ئەوروپاش نرخی عقارات دابەزیوە بەڵام لە هەولێر دانابەزێت.

هەڵەیەک هەیە!!!
زۆر ناواقعیە
ئاخر ناکرێت عقارات سوری ئاسای خۆی نەبینێت
هەموو عقاراتی دونیا هەموو بوارەکان زێر لە دابەزین دایە سوری خۆی دەبینێت خۆی ڕاست بکاتەوە دوای بەرز بوون. بیتکۆین گەراوەتەوە $66,000 کە پێشتر نرخی $120000
بوو ٪٥٠ دابەزیوە. عقاراتی دوبەی دوای ئەم نرخە بەرزانەی دابەزیوە. هەموو مارکیتێک دەبێت سوری خۆی ببینێت

چونکە سیستەم و هاوکێشەی قەیران یەک ناگرێتەوە. هەمان هەلومەرجی مەترسی سەر شوێنەکانی تر وەک دبی لە هەولێریش هەیە دوبەی ٪٣٧ با هەولێر ٪١ بێت بەڵکو ٪١ یش نییە

لە هەموو دونیا کرێ دابەزیوە هەولێر نەبێت

وارن بوفیلت هەموو شتێکی پێش قەیران فرۆشت تا لە قەیران بە نرخی کەم بچێتە ناوی هەوکێشەی قەیران بۆ قازانج بەم شێوەیە

مەعقول نییە گۆرانی نرخ لە کیلۆ تەماتەیەکش ڕویداوە عقارات نەبێت. عەقاراتی هەولێر بەتەمای چییە کە بارودۆخ ئاسای بوو بە قەد چاکبونەوەی بازاری وڵاتان نرخیشی بێتە سەر ئەو کاتیش ڕاوەستان قبول ناکات دەوترێت لە هەموو شوێنێک بەرزبووەتەوە

کێ هۆکارە
لە یاسای عقارات نرخی کڕیار بۆ کڕین فرۆشتن ڕویدا نرخی بازار دیاری دەکرێت واتا کڕیار شەرتە. کڕیار ئەم پارەیە پێنادات بازار ڕێک دەوستێت سوڕی خۆی نابینێت. عقاراتەکانیش بەرپرسن لەم بارودۆخە

خاوەن موڵک تورە نەبێت لەم شیکردنەوەمان ئەوەی بە دەستتە کە نرخ دابەزی مەیفرۆشە خۆت پاشای موڵکی خۆتیت بەڵام بازار دەبێت سوڕی خۆی ببینێت دەیان موشتەری کڕیار نرخ دابەزێت بازار دەجولێت

کرێش دەبێت دابەزێت ناکرێت لە ژێر ساروخ لە نهۆمە ٢٠ بیت هەمان نرخی پێشوتری هەبێت نالۆژیکییە

30/01/2026

زێڕ چی لێدێت؟دەگاتە دوو دەفتەر !!
بەڵێ زۆریش ئاساییە بۆ بەرزتر

خۆپێدادان و بەناوکەوتن هەیە! هەستا بفرۆشەوە؟ لەگەڵ عامێ بڕۆ شامێ!
تێگەیشتنیش هەیە کە زانستە
هیچیش تێناگەیت ئەگەر نەتزانی سەرچاوەکە چییە بۆ سەرچاوەش دەبێت ئەم چەند قۆناغە بزانیت

کۆنگرەی بریتۆن وود ساڵی ١٩٤٤
دوای جەنگی جیهانی یەکەم ئەمریکا وەک براوەی جەنگ لە کۆنگرەیەکی گرنگ لەگەڵ وڵاتانی براوە کۆدەنگ بوون و بڕیاریان دا هەموو دراوەکان لە ژێر رکێفی دۆلار بێت دۆلاریش لە ژێر ڕکیفی زێر
بۆ هەر ئۆنسێک زێر پارسەنگی دۆلار $35 دیاریکرا. بەردەوام هەموو کات بێ هەڵسان و دابەزین بە جێگیری

نیکسۆن شۆک ١٩٧١
جەنگی جیهانی دووەم ئەمریکا لەشەڕی ڤیتنام توشی قوسی و قەیرانێکی قوڵ هات سەرۆکی ئەمریکا ڕیچارد نیکسۆن هاتە سەر شاشەو جیهانی شۆک کرد وتی بە هۆکاری قەیران و تیچوی شەڕ بۆ ماوەیەکی کاتی دۆلار چاپ دەکەین بۆ پارسەنگی زێڕ ناگەڕێینەوە کە دواتر بوو بە هەمیشەیی

لە ساڵی ١٩٧١ تا ئێستا زێڕ $35 ی نەدیتەوە بەردەوام بوو لە هەڵکشان تا ڕۆژگاری ئیمڕۆ

داهاتوو:
وێنە گەورەکە
بە هۆکاری دۆلاری تەزویری چاپکراوی بەردەوام زێڕ بەردەوام هەڵدەکشێت ئەوەی دەبینین هێشتا زۆر کەمە چونکە دۆلار ڕۆژ بە ڕۆژ بەهای بەرامبەر زێڕ لە دەست دەدات، بلقێکی ئابوری گەورە دروست بووە ڕۆژێک هەر دادێت بتەقێتەوە
ئەوە زێر نیە نرخی بەرزدەبێتەوە بەڵکو دۆلارە بەهای لە دەست دەداتزێر بەرز دەبیندرێت

وێنە بچوکەکە
ڕوداوی لاوەکی و مەودا کورتەکانن کە زۆر جار بە هەڵەدا دەچین وادەزانین وێنە گەورەکەیە. نەخێر بابەتی گرنلاند، ئێران، هەر شتێکی دیکە لە مەودای کورت پرۆسەی بەرزبونەوە خێرا دەکەن

بە کورتی وێنە گەورەکە وەک خۆیەتی زێر هەر بەرزدەبێتەوە بێ عەقل ئەو کەسەیە دەیفرۆشێت
بێ عەقلتر ئەو کەسەیە دیناری پێییە

زانایانی ئابوری ئەمریکی و جیهانی پێیان وایە ئەو نرخەی زێڕ زۆر ئاساییەو هەزانیشە بەراورد بە داهاتوو هۆشداریش دەدەن ئەو سیستەمە ڕیبا قەرزاری و تەزورەی چاپکردنی دۆلار نەوەستێت کارەساتە

ئەنجام: بۆ خۆپاراستن لە کارەساتی ئابوری کە زانایان ئاماژەی پێدەکەن قسەی من نییە ڕۆبرت کیوساکی دەڵێت
موڵک وزێڕو بیتکۆین بکڕن پارەی کاش دامەنێن

لە ماووی ساڵێک خ*ل خ*لە ئێستا زێڕ تریندە پێش زێڕ مولک تریبوو پیشتریش بیتکۆین تریند بوو لوتکەی پێشتری شکاند
ئەوجا دیسان و دیسان سڕە بە سڕە دوبارە دەبێتەوە

لە پارێزگاریش یەکەم موڵک فرێی بدە نادزرێت ئینجا زێر کۆتایش بیتکۆین

#عقارات

Want your business to be the top-listed Media Company in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 18:00
Tuesday 09:00 - 18:00
Wednesday 09:00 - 18:00
Thursday 09:00 - 18:00
Saturday 09:00 - 18:00
Sunday 09:00 - 18:00