Albit Group

Albit Group

Share

30/07/2020

چەژنی قوربانتان پيرۆزبێت
عيدكم مبارك وعساكم من عواده

Photos from Albit Group's post 16/11/2019

له بەروا رى ٥/١١/٢٠١٩ بەرێز عبدالمناف محمد سليم بە ريوه به رى (البت گروپ )به یاوەرى شانديك به مەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدارو چاوپێکەوتنی گرینگ سەردانی رووسیایان کرد.
لە یەکەم وێستگەی دیدارەکانیاندا لەگەڵ بەرێز لێنید میخایلۆڤیچ رۆمانۆڤ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی پریماکۆڤ کۆبونەوە.

هەر هەمان رۆژ شاندی ناوبراو لەگەڵ بەرێز ڤلادیمێر پەداڵکۆڤ سەرۆكى ژووری بازرگانی رووسیا کۆبونەوە، پرسی دامەزراندنی ژووری هاوبەشی بازرگانی و دۆستایەتی ئابووری نێوان کوردستان و رووسیا تاوتوێکرا، هەردوو لایەن رێکەوتن بە زووترین کات رێکارەکانی دامەزراندنی ئەم ژوورە جێبەجێ بکرێن بۆ ئەوەی کارە ئابووری و بازرگانیەکانی نێوان رووسیا و کوردستان بچنە قۆناغێکی ترەوە.

رۆژی ٦/۱۱/۲٠۱۹ شانده كه سەردانی ژووری بازرگانی مۆسکۆیان کرد، لەلایەن بەرێز ڤلادیمێر پڵاتۆنۆڤ سەرۆکی ژووری بازرگانی مۆسکۆ و پێشوازییان لێکرا، . بڕیاردرا لەم نزیکانە رۆژی ئابووری نێوان کوردستان و مۆسکۆ رێکبخرێت لە کوردستان و مۆسکۆ بۆ وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی کورد و رووس.

هەر هەمان رۆژ لەسەر بانگهێشتی کۆمپانیای Shentai-Ecoglobal GmbH سەردانی کۆمپانیای ناوبراویان کرد.

لە بەرواری ۸/۱۱/۲٠۱۹ سەردانێکی گرینگی مێژووی و نەتەوەی بۆ دەڤەری کراسنەدار و گوند و دێهاتە کوردییەکانی رووسیا .
لەم سەردانیەدا چاويان بە کۆمەڵێک کەسایەتی و پیاوماقلی کوردانی روسيا و دانیشتوانی ناوچەی کۆماری ئەدیگەی و سەرجەم گوند و دێهاتەکانی دەوروبەری وەک گوندەکانی بێڵایە و گەریاچێیە کلوچی و زۆری تر کە ژمارەیان نزیکەی ۲٠ هەزار کەس دەبن، گرینگترین دەستکەوت لەم سەردانیەماندا بۆ ئەم ناوچانە کڕێنەوەی بینایەک بوو بۆ دامەزراندنی قوتابخانەیەک لە ژێر ناوی (قوتابخانەی بارزانی نەمر بۆ فێربوونی زمانی کورد) دەبێت

28/08/2019

به ناوى كومپانياكانى (البت گروب)سوپاسى ده زگاى (خير خوازى بارزانى )ده كه ين كه ياريده ر بوون له گه ياندنى يارمه تيمان بؤ (پرؤژه ى ئازيزانى كوردستان)هيوادارين ئه و هه ماهه نگى يه به رده وام بيت بؤ خزمه تكردنى كارى مرؤڤى له كوردستانى ئازيزمان ...

Photos from Albit Group's post 13/04/2019

AB Business Center Interior design

Want your business to be the top-listed Realtor/realty Service in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Address


Gullan Street English Village ARA Buildings Apartments No. C3-C 4
Irbil