TechEye
24/05/2026
شۆڕشێکی نوێ لە جیهانی دیجیتاڵیدا؛ گووگڵ شێوازی گەڕان و بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەتەواوی دەگۆڕێت!
کۆنگرەی Google I/O یەکەمین هەنگاوە گەورەکانی بۆ گۆڕینی داهاتووی تەکنەلۆژیا ڕاگەیاند، کە تێیدا ژیریی دەستکرد دەبێتە بڕبڕەی پشتی هەموو کارەکانمان. لێرەدا بە دوو خاڵی سەرەکی و گرنگ باسی ئەم وەرچەرخانە گەورەیە دەکەین:
سندوقی گەڕانی زیرەک (Intelligent Search): شێوازی گەڕانی کلاسیکی گووگڵ کۆتایی هات؛ ئێستا دەتوانیت ڕستەی درێژ و ئاڵۆز بنوسیت، گووگڵ بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لێکدانەوەی بۆ دەکات و وەڵامێکی کۆکراوە و ئامادەت پێدەدات لەبری نیشاندانی تەنها لیستێک لە سایتەکان.
بریکاری کەسی (Gemini Spark & 3.5 Flash): یاریدەدەرێکی زیرەکی نوێ ڕاگەیەندرا کە دەبەسرێتەوە بە ئەپەکانی وەک Drive و Gmail و Canva بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانت (وەک ڕێکخستنی تێبینییەکان)، لەگەڵ مۆدێلی "Omni" کە دەق و وێنە ڕاستەوخۆ دەگۆڕێت بۆ ڤیدیۆ.
22/05/2026
دەتوانی وەڵام بدەیتەوە؟
17/05/2026
پێت وایە هەموو ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد بە پارەن؟ دە وەرە با شتێکت پێ بڵێم، لەم ساڵی ٢٠٢٦ـەدا پارەدان باوی نەماوە! 🚀
لە ساڵی ٢٠٢٦، زیاتر لە ٢٠٠ ئامراز خۆیان وا دەرئەخەن کە گوایە "بێبەرامبەرن"، بەڵام قەناعەت بکە نیوەیان تەنیا تاقیکردنەوەی ٧ ڕۆژەن و خێرا لێ دەبڕێتەوە، بەشێکی تریان هەر لەسەرەتاوە کارتی بانکی (Credit Card)ـیان دەوێت، ئەوەی دەمێنێتەوە هێندە لاوازە ناتوانیت هیچ کارێکی ڕیشەیی و بەکەڵکی پێ بکەیت!
زیاتر لە ٢٠٠ ئامراز تاقیکراوە، ئەمڕۆ تەنیا باشترینەکانیانم بۆ هێناون کە لەم چوار مەرجە دەرچوون:
✅ بەڕاستی و تا هەتایە بێبەرامبەرن (Free Forever)
✅ هیچ کارتی بانکیەکیان ناوێت
✅ کاری ڕاستەقینەت بۆ دەکەن نەک تەنیا تاقیکردنەوەی کاتی (Demo)
✅ بەتەواوی و بێ کێشە لە ساڵی ٢٠٢٦ کار دەکەن.
باسی ١٠ ئامرازی بنەڕەتی دەکەین بۆ گفتوگۆ و نووسین:
🤖 یەکەم: گفتوگۆ و بیرکردنەوەی گشتی
1️⃣ چات جی پی تی (ChatGPT Free): نوێترین وەشانـی GPT-5.2 + دۆخی دەنگی (Voice Mode) + گەڕان لە وێب بە سنوورداری.
2️⃣ کلۆد (Claude Free):وەشانـی Sonnet 4.6 (شێرەکەی مەیدانە بۆ نووسینی درێژ و شیکاری قووڵ).
3️⃣ جێمینای (Gemini Free): بەتەواوی بەستراوەتەوە بە خزمەتگوزارییەکانی گووگڵەوە (Docs/Sheets/Gmail).
4️⃣ دیپ سیک (DeepSeek): سەرچاوە کراوە، بەتەواوی بێبەرامبەر و زۆر زۆر بەهێزە.
5️⃣ پێرپلێکسیتی (Perplexity): باشترین بریکار بۆ گەڕان و پشکنینی وورد (بۆ پرسیارەکانی ٢٠٢٦ لە گووگڵیش باشترە).
✍️ دووەم: نووسین و دروستکردنی ناوەڕۆک
6️⃣ هێمینگوەی (Hemingway Editor): بۆ جوانکردن و ڕێکخستنی شێوازی نووسین (بێبەرامبەرە بۆ وێب).
7️⃣ وۆردتیوون (Wordtune): بۆ داڕشتنەوەی ڕستەکان (ڕۆژانە ١٠ جار بێبەرامبەرە).
8️⃣ کویلبۆت (Quillbot): داڕشتنەوە و پشکنەری ڕێزمان (بە سنوورداری بێبەرامبەرە).
9️⃣ نۆشن ئەی ئای (Notion AI): نووسین و کورتکردنەوەی بابەتەکان ڕاستەوخۆ لەناو ئەپڵیکەیشنی نۆشن.
🔟 گرامەرلی (Grammarly Free): پشکنەری ڕێزمان و هەڵەی ڕێنووسی بە شێوەی کاتی (Real-time).
Ahmad Birdoz
Click here to claim your Sponsored Listing.
Contact the business
Website
Address
شارع سلطان مظفر الاسعدي مول الطابق الأرضي محل رقم28-29-30-31-32 Irbil
Irbil