CZO

CZO

Share

11/07/2023

هەر گەڕەک و و شار و قازەیەک! زانکۆیەک و دووان و سیان و هیتری تێدایە ئایا هەر بەجدی پێویستمان بەو هەموو زانکۆیە هەیە ؟ کردنەوەی ئەو هەموو زانکۆیە زیان و قازانجی چیە ، لەسەر کام بنەما دەکرێنەوە ؟!

ئایا لە کوردستان کردنەوەی زانکۆ نوێ پیویستە ؟
کردنەوەی زانکۆ دەبیت چۆن بیت ؟
رۆل و گرینگی زانکۆکان لە بەرەوپێش بردنی وەڵات !
کەم کردنەوەی جیاوازی لەنیوان زانکۆ تایبەت و حکومیەکان و سەربەخۆ کردنیان !
بەهێزکردنی سەرەوەری یاسا لە ناو زانکۆکان !
کەم کردنەوەی دەستێوەردانی حزبی و دەرەکی ؟
بەرزکردنەوەی کواڵێتی و گەشەپێدانی زانکۆ و دروست کردنی رابەری پیشەیی !
کەم کردنەوەی بیرۆکراسیەت و داڕشتنەوەی یاسایی نوێ !

ئەمانە و کۆمەڵێک بابەتی تری گرینگ لە چوارچیوەی نەخشەی رێگایەك بۆ ریفۆرمی خوێندنی باڵا لە دیداری زانکۆکان بڵاو دەکرێتەوە و دەخرێتە ڕوو. بەم زووانە ..

كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌چوو 13/03/2023

یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٣⁄٣⁄١٢ نوێنە‌ری ڕێكخراوی چاوی زانكۆ بە‌شداربوو لە‌ كۆبونە‌وە‌یە‌كی ڕاوێژكاری سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ هه‌رێمی كوردستان.
كۆبونە‌وە‌كە‌ به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماده‌بوونی موحسین دۆسكی، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاوێژكارانى په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌به‌ران و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، بە‌ڕێوە‌چوو .

كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌چوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٣⁄٣⁄١٢، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماده‌بوونی موحسین دۆسكی، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆم....

Photos from CZO's post 09/12/2022

کوردی / English
٩ی مانگی ١٢. رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی.

لەماوەکانی رابردوو، رێکخراوی چاوی زانکۆ بەشداربوو لە ٣ چالاکی گرینگ دەربارەی رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی لەناو دەمەزراوەکانی حکومەتی هەرێم .
١. فۆکەس گروپ دیسکەشن دەربارەی نەزاهەی ئەکادیمی و بەرنگاربوونەووەی گەندەڵی لەبواری توێژینەوە زانستی کە رێکخراوی UNDP بە هاوکاری دەستەی دەستپاکی هەرێم بۆ چەندین رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی رێکیخستبوو .
٢. راهێنانی دوو رۆژەی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی لە پێناو متمانە بە عێراق کە ئامانج لێ بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی بوو لەبواری خوێندنی باڵا کە رێکخراوی UNDP بە هاوکاری دەستەی دەستپاکی هەرێم بە بەشداری وەزارەتی خوێندنی باڵا، کارگێری زانکۆکان، مامۆستایانی زانکۆ و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەشاری هەولێر رێکخرابوو .

٣ . راهینانی دوو رۆژە بۆ بەرزکردنەوەی توانای رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەرووبەرووبوونەوەی گەندەڵی چەسپانەنی بنەماکانی شەفافیەت کە رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی بۆ ١٢ رێکخراو لەسەر ئاستی عێراق رێکخرابوو.

رێکخراوی چاوی زانکۆ بەردەوام دەبێت لە پشگیری هەر هەوڵێك بۆ بنبڕکردن و کەم کردنەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی شەفافیەت لەناو دامەزراوەکانی حکومەت بەگشتی و کەرتی خوێندنی باڵا بەتایبەت .

International Anti-Corruption Day " 9 December "

CZO participated in three important activities on
fighting corruption in the institutions of the Kurdistan Regional Government.

1.On October 27,2022
A focus group discussion on academic integrity and fighting corruption in scientific research was organized by UNDP Iraq in collaboration with the Kurdistan Regional Intelligence commission for several civil society organizations in Erbil.

2. On November 15-16, 2022
The two-day training on anti- corruption for trust in Iraq for fighting corruption inside higher education institutions was organized by UNDP in collaboration with the Kurdistan Regional Intelligence commission with the participation of the Ministry of Higher Education, university administration, university teachers and civil society organizations in Erbil.

3 . On November 26-27,2022
The two-day training to enhance the capacity of civil society organizations in fighting corruption and enhancing the principles of integrity was organized by Transparency International Organization for 12 CSOs in Iraq.

The CZ Organization will continue to support any efforts to eradicate and reduce corruption and strengthen transparency inside government institutions, specifically the higher education sector.

-corruption

Want your organization to be the top-listed Non Profit Organization in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Website

Address


Harwn Building, 40 Meter Street, Erbil, Kurdistan Regional Of Iraq
Irbil
440001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00