Math Dep-CoS-SUE

Math Dep-CoS-SUE

Share

Photos from Math Dep-CoS-SUE's post 13/01/2026

ئەمڕۆ یەکەم وانەی پڕۆژەی جەبری کوردی لە لایەن بیرکاریزان و پرۆفیسۆری هۆڵەندی ستیڤنهاگن بەڕێوەچوو. لە بری ئەوەی خوێندکارانمان بۆ خوێندنێکی ئاست بەرز بچنە وڵاتانی ئەوروپی، ئێستا لە زانکۆی سەڵاحەدین، کۆلێژی زاست، بەشی ماتماتیک، هەمان ئەو خوێندنە ئاست بەرزە دەوترێتەوە. لایەنێکی گرنگی ئەم کۆرسە ئەوەیە کە هەم قوتابییانی بەکالۆریۆسی بەشەکە و هەم دەرچووەکانیش بەشدارن. ئامانج لە پڕۆژەکەش هەر ئەوەیە زۆرترین کەس بتوانن سوودمەند بن لە بیرکارییەک کە نە تەنیا لە قاڵبی کتێب و هاوکێشەدایە، بەڵکوو لە تێڕوانین و بیرۆکەی داهێنەرانەدایە.
بەشی یەکەمی وانەکە تیۆرییە و پرۆفیسۆر ئاشنایان دەکات بە چەمک و نموونەی جۆراوجۆر. بەشی دووەمی وانەکەش قووتابییان بە شێوەی گروپ گروپ دادەنیشن و پێکەوە پرسیاری بیرکاری شیکار دەکەن، هەرکاتیش پرسیارێکیان بوو یان لە بابەتێک تێنەگەشتن، سەرۆکبەشی ماتماتیک - د. ئەندام و مامۆستا ویژدان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەیان. ئەمە وا دەکات کەشێکی نەرم و هاوڕێیانە بۆ خوێندکاران دروست بکات، کە پتر بتوانن تواناکانیان وەدەر بخەن. وانەکە جوانتر بوو بە سەردانی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی زانست، کە پشتگیری خۆی بۆ کۆرس و خوێندکارەکان دەربڕی و هانیدان زیاتر هەوڵبدەن و بەبیری هێنانەوە کە چ هەلێکی زێڕینیان بۆ ڕێککەوتووە.

Photos from Math Dep-CoS-SUE's post 11/01/2026

لە ژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لە ڕێکەوتی ١٢/١/٢٠٢٦ مەراسیمی کردنەوەی کۆرسە ناوازەکە - پڕۆژەی جەبری کوردی.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی هەرێم، کۆرسێکی بیرکاری ئاست بەرز لە لایەن پرۆفیسۆر و بیرکاریزانانی شارەزای بیانی ڕێکدەخرێت بۆ قوتابیانی بەکالۆریۆس و دەرچووانی بەشی ماتماتیک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان-عێراق. ئەم کۆرسە لە بواری جەبر دەبێت و بە هاوبەشی چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.
سبەی چاوەڕوانتان دەبین لە هۆڵی کۆنفراسی بەشی ماتماتیک لە کۆلیژی زانست لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی.

Photos from Math Dep-CoS-SUE's post 25/11/2024

بەناوی سەرۆک بەشی ماتماتیک و مامۆستاکانەوە بەخێر هاتنێکی گەرمی قوتابیانی قۆناغی یەکەممان دەکەین، بە هیوای سەرکەو تن لە هەر چوارساڵی داهاتو. لەگەڵ ڕێزدا...

Photos from Math Dep-CoS-SUE's post 24/11/2024

"ئاگاداری قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی زانست بەشی ماتاتیک دەکەینەوە "کەوا ڕۆژی"دووشەممە "٢٥/١١/٢٠٢٤ کاتژمێر" (١٠:٠٠)ئامادە بن لە یانەی قوتابیان.بە مەبەستی"بەخیرهاتن"

Want your business to be the top-listed Engineering Company in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Address


Mathematics Department\ Science
Irbil