Pharmacy

Pharmacy

Share

19/09/2022

…‎چـــــــەورری خــــوێن #

‎بریتییە لە بەرزبوونەوەی تێكرای كۆلیسترۆڵ یان ترایگلیسیراید لە خوێندا، ئەویش لەبەر كۆمەڵێك هۆكارە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

‎هۆكارەكانی :

‎1. جگەرە كێشان.
‎2. بەرزە پەستانی خوێن.
‎3. نەخۆشیەكانی دڵ و گورچیلە.
‎4. كێشە لە غوددەی دەرەقی.
‎5. هۆكاری تەمەن و بۆ ماوەیی.

‎نیشانەكانی بەرزی چەوری خوێن ئەمانەی خوارەوەیە:
‎نیشانەیەكی ئەوتۆی نییە، بەڵام لەكاتی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن كۆمەڵێك شت روو دەدات وەكو بەرز بوونەوەی فشار یان نەخۆشییەكانی دڵ یان هەستكردن بە ئێشانی پاشە سەر بۆیە تاكو بە شێوەیەكی رۆتینی لە تاقیگەدا پشكنینی خوێن نەكرێت دەرناكەوێت، بۆیە لەسەر هەموو تەمەن (20) ساڵ بەرەو سەرەوەو ئەوانەی جگەرەو نێرگلە دەكێشن پێویستە بە سێ مانگ جارێك پشكنینی خوێن بۆ چەوری بكەن.

‎دەست نیشان كردنی نیشانەكانی :

‎تەنها بە پشكنینی خوێن چەوری خوێن دیاری دەكرێت كە ئەمانەی خوارەوەن:
Total Cholesterol

‎ئەمە بە چەوری ناو خوێن یان چەوریە مەترسیدارەكە ناسراوە ئەگەر رێژەكەی لە (200) mg/dl زیاتر بوو ئاماژەیە بۆ چەوری بەرز.
HDL

‎ئەمە جۆرێكە لە چەوری كۆلیسترۆڵ كە بە چەوری سوود بەخش ناسراوە.
LDL

‎ئەمەشیان جۆرێكە لە چەوری كۆلیسترۆڵ كە بە چەوری زیانبەخش ناسراوە.
Triglyceride

‎چەوری سیانی كە بە چەوری سەر جگەر ناسراوە، كە زۆرێك لە خەڵكی ئەم جۆرە چەوریەی بەرزە، پێویستە ئەم چەوریە زیاتر نەبێت لە 200 mg/dl .
‎كاتێك پشكنینی چەوریەكان دەكرێت لە تاقیگەدا پێویستە لەسەر نەخۆش 8 كاتژمێر هیچ شتێك نەخوات ئینجا پشكنینی چەوری خوێن بكات.

‎ئاڵۆزییەكانی چەوری بەرزی خوێن :
‎دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ و نۆرە دڵی و جەڵدەی مێشك و گیرانی دەمارو مولولەكانی خوێن.

‎چارەسەری :
‎گۆران لە شێوازو ستایلی ژیان وەكو وەرزش كردنی ڕۆژانەو خواردنی سەوزەو میوەو خۆپاراستن لەو خواردنانەی چەوری زۆری تێدایە وەكو گۆشتی سوورو پەنیرو ماست و نان، واز هێنان لە جگەرەو نێرگلە كێشان و دووركەوتنەوە لە گشت خواردنەوە كهولیەكان وەكو بیپسی و مەی و بیرە.

‎چارەسەری دەرمانی :
‎بەكارهێنانی حەبی (Omega 3) بۆ ماوەیەك گەر ڕێژەی چەوری (TG) لە نێوان (200) بۆ (300) ملگم/دسلیتر بوو، بەڵام ئەگەر ڕێژەكەی زیاتر بوو لەمە پێویستە حەبی (Avarostatin) یان دەرمانەكانی (Fibrate) بەكاربهێنێت یان (Lopid 600) بۆ ماوەیەك بەكار بهێنێت تا ئەو كاتەی چەوری كەم دەبێتەوە.

تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
#یەک #دوو کۆمێنت بنوسە..

21/09/2020

Carbamazepin
‎ناوەكانی تری:
Tegretol, Hermolepsin,carbatol
‎بەكارهێنانی ئەم دەرمانە:
‎بەکاردێت بۆ کەسێک کە فێی بۆ بێت، بۆ کەسانێک کە ھۆگری ماددەی کحولیبوون.

‎رێژە و شێوەی:

‎١٠٠ ملگم، ٢٠٠ ملگم، ٤٠٠ملگم وەک حەب
‎٢٠٠ ملگم، ٤٠٠ملگم وەک حەبی درێژخایەن
‎١٢٥ملگم، ٢٥٠ملگم وەک شاف
‎٢٠ملگم/ ملل وەک شرووب
‎ژەمەدەرمان
‎لەپاش نانخواردن دەخورێت، نابێت بکرۆژرێت یان وورد بکرێت، بەڵام دەتوانیت لەتی بکەیت ئەگەر خەتی لەتکردنی ھەبێت.
‎یەک حەب یان ٥ملل دوو جار لە ڕۆژێک دا.
‎بۆ تا یەک ساڵ
‎١٠٠ملگم تا ئەوپەڕی ٢٠٠ملگم
‎١ ساڵ تا ٥ ساڵ
‎٢٠٠ملگم تا ئەوپەڕی ٤٠٠ملگم
‎٦ ساڵ تا ١٠ ساڵ
‎٤٠٠ملگم تا ئەوپەڕی ٦٠٠ملگم
‎١١ساڵ تا ١٥ساڵ
‎٦٠٠ملگم تا ئەوپەڕی ١٠٠٠ملگم
‎سەروو ١٥ ساڵ
‎تا ئەوپەڕی ١٢٠٠ملگم

‎كاریگەری لاوەكی:

‎کەمبوونەوەی خڕۆکەی سپیی خوێن، بەڵام ھەندێک جۆریان زۆر دەبێت کە لەوانەیە توشی ھەستیاریت بکەن (حەساسیەت)، ناتریۆمی لەش کەم دەکات، کەمبوونی ئارەزووی خواردن، گێژبوون، دەبڵ بینین، ھێڵنج، ڕشانەوە، ووشکبوونی دەم, ھیلاک.

‎زانیاری زیاتر:

‎ھۆشداربە و ووریابە
‎نابێت کەسێک بەکاریبھێنێت ئەگەر جگەری نەخۆش بێت.
‎ئەگەر نەخۆشی خوێنت ھەبووبێت
‎لەکاتی دووگیانی دا
‎نابێت بەکاربھێنرێت
‎لەکاتی شیردان
‎نابێت شیربدەی بە کۆرپەلە
‎لەکاتی شۆفێری دا
‎کار لە شۆفێریت دەکات

‎تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
‎زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
‎ #یەک #دوو کۆمێنت بنوسە...

Photos from Pharmacy's post 04/05/2020

مایەسیری (Hemorrhoids)

بریتییە لە ئاوسانی خوێن هێنەرەکانی کۆم
دوو جۆری ھەیە:
جۆری یەکەم: لە بەشی ناوەوەی کۆم دێت و کەسەکە زۆربەی کات ئازاری نییە
جۆری دووەم: لە بەشی دەرەوەی کۆم دێت و کەسەکە زۆربەی کات ئازاری هەیە
جۆرەكانی مایە سیری
1. مایەسیری ناوەوە كە لە ناو كۆمدا ڕوودەدات.
2. مایەسیری دەرەوە كە لە دەوری كۆم دا ڕوودەدات.
هۆكارەكانی دروست بوونی مایەسیری:-
1. قەبزی درێژخایەن
2. سكپڕی .
3. سكچوونی درێژخایەن .
4. زیاد بوونی تەمەن
5. نەخۆشییەكانی كۆڵۆن بە نموونە دروستبونی گرێ‌
6. دانیشتنی زۆر ( بە تایبەت لەسەر ئاو)
7. قەڵەوی
8. هۆكاری بۆماوەیی.
مایەسیری دەكرێت بە چوار پلەوە ، نیشانەكانی بە پێی پلەكان جیاوازن :
قۆناغی یەكەم : هەندێكجار نەخۆش هەست بە ناڕەحەتی و خوروو دەكات وە هیچ لوویەك بوونی نی یە .
قۆناغی دووەم : دابەزینی لووی بچووك لە دەرچەی كۆم لە كاتی پیسایی كردندا پاشان گەڕانەوەی خۆڕسكانەی, لەم قۆناغەدا نەخۆش ئازاری نیە .
قۆناغی سێیەم : دابەزینی لوو لە دەرچەی كۆم لە كاتی پیسایی كردندا و نەگەڕانەوەی خۆڕسكانەی, بۆ گەڕانەوەی پێویستە نەخۆش لە ڕێگەی پەنجەیەوە پەستان بكات, و هەندێك جار خوێنیشی هەیە.
قۆناغی چوارەم : دابەزینی لوو وە نەگەڕانەوەی تەنانەت بە پەستانیش ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەندێ جار مەیینی خوێن لە لووەكەدا و تەنانەت بوون بە گانگرین ڕووبدات.
* بە گشتی مایەسیری بەشی ناوەوەی کۆم تەنها خوێن بەربوونی لەگەلەو نیشانەکانی تری لەگەل نییە
هۆکارەکانی:
١-ئەو کەسانەی زۆر زەخت لە خۆیان ئەکەن لە کاتی پیسایی کردن
٢-ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی درێژ لە سەرئاو ئەمێننەوە
٣-سکچوون یان قەبزی بۆ ماوەیەکی درێژ
٤-قەڵەوی
٥-ئافرەتی دووگیان
٦-ئەو کەسانەی لە کۆمەوە سێکسیان لەگەل ئەکرێت
٧-ئەو کەسانەی کەم ئەو خۆراکانە ئەخۆن کە ڕیشاڵی فایبەریان زۆر تیایە
ئەگەر پشت گوێ بخرێت ئەگەری هەیە ئەمانەی لێ بکەوێتەوە:
١-کەم خوێنی
٢-نەچوونی خوێن بۆ ئەو بەشەو پەیدابوونی ئازارێکی بەھێز
٣-ھەوكردن
خۆپاراستن:
١-خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕیشاڵی فایبەریان زۆر تێدایە وەک سەوزە و میوە
٢-زۆر ئاو خواردنەوە
٣-کاتی پیسایی کردن پەستان مەكە
٤-هەر کات پیویستت بە سەرئاو بوو دوای مەخە
٥-وەرزشکردن
٦-زۆر لە سەرئاو مەمێنەرەوە
٧-لەسەر شوێنی ڕەق و سارد دامەنیشە
چارەسەرەکان
1.هەڵنەگرتنی شتی زۆر قورس.
2.نەخواردنی ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی قەبزی بەتایبەتی لە ژەمی ئێواراندا.
3.نەشتەرگەری
4 دەرمان

تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
#یەک #دوو کۆمێنت بنوسە...

Want your practice to be the top-listed Clinic in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Website

Address


Irbil