Hakari Basic School
03/06/2026
03/06/2026
خشتەی تاقیکردنەوەکانی
کۆتایی وەرزی یەکەم و دووەم (خولی دووەم)٢٠٢٥-٢٠٢٦
کارگێری قوتابخانە
بە ناو و یادی خوا
بە بۆنەی جەژنی قوربان
بە ناوی گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانەکەمان گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان لێ دەکەم ، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و سەرفرازی بۆ ئێوەی بەرێز..
هەر لە خۆشیدا بن
کارگێری قوتابخانەی هەکاری بنەرەتی تێکەڵاو
٢٦/٥/٢٠٢٦
23/05/2026
سوپاس بۆ خوا کە ئەمسالی خوێندن بە سەرکەوتووی کۆتایی پێ هات ، بەناوی دەستەی کارگێری قوتابخانەوە زۆر سوپاسی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین بۆ تێپەڕاندنی سالێکی پر لە زانست و پەروەردەو فێرکردنی رۆلەکانی ئەم خاک و نیشتمانە هیوای سەرکەوتن و گەیشتن بە ئاواتەکانییان بۆ قوتابییانی ئازیز دەخوازین . ئەمرۆ پێدانەوەی ئەنجامی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ / ٢٠٢٦ بە قوتابییە چاوگەشەکان بەرێوەچوو هەروەها رێز و سوپاسمان دا بە قوتابییانی [ یەکەم و دووەم و سێیەم ] لە سەر ئاستی هەموو پۆلەکان ، هەروەها دەست خۆشی تەواومان هەیە بۆ گشت کەس و کاری ئەم قوتابییانە و هیوای زیاتر پشتگیریان لێ دەخوازین و هەر بەردەوامیان هەبێت بۆ رۆلەکانیان .
کارگێری قوتابخانە
شەممە ٢٣ / ٥ / ٢٠٢٦
21/05/2026
ئاگاداری دایکان و باوکان و قوتابیە ئازیزەکانمان دەکاینەوە کەوا ڕۆژی شەممە ٢٣/٥/٢٠٢٦ کات ژمێر (٩:٠٠) سەر لە بەیانی دەست دەکرێت بە دابەشکردنی (کارت ) ئەنجامی کۆتای وەرزی دووەم خولی یەکەم ، بە هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی ئازیز .
کارگێری قوتابخانەی هەکاری بنەرەتی تێکەڵاو .
کۆتایی هاتنی پرۆسەی خوێندن، تەنها تەواوبوونی ساڵێکی خوێندن نییە، بەڵکوو قۆناغێکە پڕ لە ماندووبوون، هیوا و سەرکەوتن. خوێندن ڕێگایەکە بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر و مرۆڤێکی هۆشیارتر. لەم ماوەیەدا قوتابی فێری بەرپرسیارێتی، ئارامگرتن لە بەرامبەر ئاستەنگ و گەیشتن بە ئامانج دەبێت.
ئەمڕۆ کە پرۆسەی خوێندن کۆتایی دێت، دەبێت شانازی بە هەموو ئەو هەنگاوانە بکەین کە بەرەو سەرکەوتن هەڵگیراون. هەر سەرکەوتنێک لە پشت خۆیدا ماندووبوون و ئارەزووی گەورە هەیە. هیوادارین هەموو قوتابییەکان لە داهاتوودا زیاتر بدرەوشێنەوە و بە هێز و هیوا بەردەوام بن لە گەیشتن بە خەونەکانیان. 🌸
لێرەوە زۆر سوپاسی دەستەی کارگێری هەر یەک لە یاریدەدەرەکان و فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر سیستەم و مامۆستایانی بەرێز و فەرمانبەرانی خۆشەویست و بەردەستە رەنگینەکەی هەکاری دەکەم بۆ ئەو هەول و کۆشش و ماندووبونەی ئەمسال کردیان لە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن و پاک ڕاگرتنی ژینگەی قوتابخانە هەروەها سوپاسی هەموو ئەو دایک و باوکانە دەکەم کە هاوکاری قوتابخانەیان کردووە لە هەموو رووێکەوە چ بە ماددی بێت یان هەر جۆرە هاوکاریەکی تر کە پێویستی قوتابخانەیان بۆ پر کردینەوە
لەگەل رێزمدا :
بەڕێوەبەر
ایمان صالح ابراهیم@
دەست خۆشی لە ستافی فەرمانبەرانی قوتابخانەکەمان دەکەین کە بەم شێوە رێک و پێک و خاوێنە گۆکای پەرتوکخانەیان رێکخست و ئامادە کرا بۆ سالی داهاتوو سوپاسی ماندوو بوونیان دەکەین
به رێوەبەر/ایمان صالح ابراهیم
١٩ / ٥ / ٢٠٢٦
دوای تەواو بوونی بازنەی یەکەم لە کۆتایی وەرزی دووەم دانەوەوی ئەنجاماکانیان و پێشکەش کردنی شیرینی لە لایەن ماموستایان ست( ڤیان و شیماء) هەروەها ئەنجامدانی چالاکی خینجیلانا لەگەليان
کارگێری قوتابخانە .
19/05/2026
دوێنێ دووشەممە ١٨/٥/٢٠٢٦ سەردانیکردنی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و بەسەر کردنەوەوی ژوورەکانی تاقیکردنەوەو لێژنەی و وورد بینی و سیستەم .
کارگێری قوتابخانەی هەکاری بنەرەتی تێکەڵاو .
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the school
Telephone
Website
Address
Safen 3
Irbil