U.S. Consulate General Erbil
09/04/2026
كوردى - عربي - English
کۆبوونەوەی جێگری وەزیر کریستۆفەر لاندۆ لەگەڵ باڵیۆزی عێراق، نزار خەیروڵڵا.
ئەم لێدوانەی خوارەوە لە لایەن وتەبێژ، تۆمی پیگۆت-ەوە ڕاگەیەندراوە:
ئەمڕۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کریستۆفەر لاندۆ، بانگھێشتی باڵیۆزی عێراق، نزار خەیروڵڵای کرد بۆ دەربڕینی سەرکۆنەکردنی توندی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی #ئەمریکا بەرامبەر بەو هێرشە تیرۆریستییە قێزەونانەی کە لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە لە ناو خاکی عێراقەوە کراونەتە سەر کارمەندان و دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا، لە نێویاندا بۆسەکەی ڕۆژی ٨ی نیسان بۆ سەر دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە #بەغدا. ئەم هێرشانە بەدوای سەدان هێرشی دیکەدا دێن لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کە کراونەتە سەر هاووڵاتییانی ئەمریکی، دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و بەرژەوەندییە بازرگانییەکان، و هەروەها کراونەتە سەر وڵاتانی دراوسێی عێراق و دامەزراوە و هاووڵاتیانی مەدەنیی عێراق، لە نێویاندا لە هەرێمی کوردستانی عێراقیش. وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی #عێراق لە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە، جێگری وەزیر جەختی لەوە کردەوە کە شکستهێنانی حکومەتی عێراق لە ڕێگریکردن لەم هێرشانە و بەردەوامبوونی هەندێک لایەنی پەیوەست بە حکومەتی عێراقەوە لە دابینکردنی داڵدەدانی سیاسی، دارایی و ئۆپەراسیۆنی بۆ ئەم میلیشیایانە، کاریگەریی نەرێنی دەخاتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق. جێگری وەزیر دووپاتی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەو هێرشانە ناکات کە دەکرێنە سەر بەرژەوەندییەکانی، وە چاوەڕێ دەکات حکومەتی عێراق دەستبەجێ گشت ڕێکارەکان بگرێتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە میلیشیایانەی کە سەر بە ئێرانن لە عێراقدا.
-------
ملخص اجتماع نائب وزير الخارجية لاندو مع السفير العراقي الخير الله
يُنسب ما يلي إلى النائب الأول للمتحدث بإسم وزارة الخارجية تومي بيغوت:
٩ نيسان، ٢٠٢٦
استدعى نائب وزير الخارجية الأمريكي، كريستوفر لاندو، اليوم السفير العراقي، نزار الخير الله، للتعبير عن ادانة حكومة الولايات المتحدة الشديدة للهجمات الإرهابية الخطيرة التي نفذتها موالية لإيران انطلقت من الأراضي العراقية واستهدفت الموظفين والمنشآت الدبلوماسية الأمريكية، بما في ذلك الكمين الذي استهدف دبلوماسيين أمريكيين في #بغداد بتاريخ ٨ نيسان. وتأتي هذه الهجمات في أعقاب مئات الهجمات الاخرى التي شهدتها الأسابيع الأخيرة، والتي استهدفت مواطنين أمريكيين ومنشآت دبلوماسية ومصالح تجارية، فضلًا عن استهداف جيران العراق ومؤسساته ومواطنيه، بما في ذلك في إقليم #كوردستان العراق. ومع الإقرار بالجهود التي تبذلها القوات الامنية العراقية في التصدي لهذه الهجمات الإرهابية، شدد نائب الوزير على أن إخفاق الحكومة العراقية في منع وقوع هذه الهجمات، في وقت تواصل فيه بعض الجهات المرتبطة بالحكومة العراقية توفير غطاء سياسي ومالي وعملياتي فاعل للميليشيات، وذلك بدوره يؤثر سلبًا على العلاقات بين والعراق. وقد اكد نائب الوزير أن الولايات المتحدة لن تتسامح مع أي هجمات تستهدف مصالحها، وتتوقع من الحكومة العراقية اتخاذ كافة الإجراءات اللازمة فورا" لتفكيك الجماعات الميليشياوية الموالية لإيران في العراق.
-------
Deputy Secretary Landau’s Meeting with Iraqi Ambassador Khirullah
The below is attributable to Principal Deputy Spokesperson Tommy Pigott:
Deputy Secretary of State Christopher Landau today summoned Iraqi Ambassador Nizar Khirullah to express the U.S. government’s strong condemnation of the egregious terrorist attacks by Iran-aligned militia groups launched from Iraqi territory against U.S. diplomatic personnel and facilities, including the April 8 ambush of U.S. diplomats in . These attacks come after hundreds in recent weeks against U.S. citizens, diplomatic facilities, and commercial interests, as well as Iraqi’s neighbors and Iraqi institutions and civilians, including in the . While acknowledging the efforts of Iraqi Security Forces to respond to these terrorist attacks, the Deputy Secretary emphasized the Iraqi government’s failure to prevent these attacks while some elements associated with the Iraqi government continue to actively provide political, financial, and operational cover for the militias adversely impacts the U.S.-Iraq relationship. The Deputy Secretary stressed the will not tolerate attacks on U.S. interests and expects the Iraqi government to immediately take all measures to dismantle the Iran-aligned militia groups in Iraq.
U.S. Department of State
U.S. Embassy Baghdad
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the organization
Telephone
Address
Pirmam Road
Irbil
Opening Hours
| Monday | 08:00 - 17:00 |
| Tuesday | 08:00 - 17:00 |
| Wednesday | 08:00 - 17:00 |
| Thursday | 08:00 - 17:00 |
| Sunday | 08:00 - 17:00 |