Aro
07/05/2019
ترێ دژی هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی ره‌مه‌زان
ترێ یه‌كێكه له‌میوه به‌تامه‌كان‌و به‌هایه‌كی به‌رزی خۆراكی هه‌یه، بۆیه زۆر گرنگه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا بخورێت، چونكه توانای باشتركردنی سوری خوێنی هه‌یه‌و ماندوبون كه‌مده‌كاته‌وه، 80% پێكاته‌ی ترێ ئاوه‌و 16% شه‌كره، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ترشه ئهندامیو كالسیۆم، فسفۆڕ، ئاسن، پۆتاسیۆمی تێدایه‌و ده‌وڵمه‌نده به ڤیتامین cو ریشاڵی خۆراكی.
• ڤیتامینه‌كانی یارمه‌تی بونیادنانی خانه‌كان ده‌دات.
• ژماره‌یه‌كی زۆر كانزاو ڤیتامین‌و دژه ئۆكسیدی تێدایه.
• ژماره‌یه‌كی زۆر ره‌گه‌زی خۆراكی تێدایه یارنمهتی كردنه ده‌روه‌ی ماده‌كانی شێرپه‌نجه ده‌ده‌ن.
• ده‌وڵمه‌نده به‌خۆراك‌و یارمه‌تی دوركه‌وتنه‌وه له‌نه‌خۆشیه جیاوازه‌كانی دڵ ده‌دات وه‌ك ره‌ق بونی خوێنبه‌ره‌كان، نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌و بیركۆڵی.
• سوڕی خوێن چالاك دهكاتو كالۆری زیاده دهسوتینێتو له‌كه‌م خوێنی‌و نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر دورمان ده‌خاته‌وه.
28/04/2019
سه‌رنه‌كه‌وتنی دابه‌زاندنی كێش په‌یوه‌ندی به‌چیه‌وه هه‌یه؟
رزگاربون له‌چه‌وری ده‌ورو به‌ری سك بایهخێی گرنگی ته‌ندروه‌ستی هه‌یه، چونكه ئه‌و چه‌وریه ئاماژه‌یه‌كه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ‌و شه‌كره‌و چه‌ند جۆرێك له‌شێرپه‌نجه، زۆرجار ئه‌وكه‌سانه‌ی دوچاری ئه‌و حاڵه‌ته هاتون به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی كهمكردنهوهیدان به‌دانانی سیستمێكی خۆراكی تایبه‌ت یاخود وه‌رزشكردن به‌ڵام له‌ده‌رئه‌نجامدا زۆربه‌كه‌می سه‌ركه‌وتو ده‌بن، ماڵپه‌ڕه‌ی 24ae له 2 ئایاری 2014 چه‌ند هۆكارێكی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئاشكراكروه:
وه‌رزشی هه‌ڵه: باشتروایه وه‌رزشی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسای ئه‌نجام بده‌یت چونكه ماسولكه‌كان بههێزدهكاتو زیاتر چه‌وری ده‌سوتێنێت، شاره‌زایان ئاشكرایانكردوه 2 كاتژمێر وه‌رزشكردن لهههفتیهكدا بڕێكی دیار له‌چه‌وری كه‌مده‌كاته‌وه.
زیادبونی ته‌مه‌ن: بهزیادبونهی ته‌مه‌ن شێوازی جه‌سته گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت‌و كه‌متر كێشیان كه‌مده‌كات به‌ڵكو به‌رده‌وام به‌ره‌و زیاتر ده‌روات، چونكه گۆڕانكاری لههۆرمۆنهكاندا روده‌دات‌و چه‌وری زیاتر له‌ناوچه‌ی ورگدا كۆده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی لای ژنان.
خواردنی ئاماده‌كراو: خواردنی زۆری نانی سپی‌و پسكیتو خواردنه‌وه‌ی گیراوه شیرینهكانو شیرینی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێته‌هۆی زیاتر هه‌وكردنی جه‌سته، زیادبونی ئه‌و هه‌وكردنانه رێگرده‌بێت له‌دابه‌زاندنی كێش به‌تایبه‌تی چه‌وری ده‌وری سك.
كه‌م خه‌وی: ئه‌گه‌ر تۆ له‌و كه‌سانه‌یت كه‌متر له 6 كاتژمێر ده‌خه‌ویت ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه كێشی ده‌وروبه‌ری ورگت زیاترده‌بێت، باشتره له 7 كاتژمێر كه‌متر نه‌خه‌ویت.
هۆكاری بۆماوه‌یی: زۆرجار كۆبونه‌وه‌ی چهوریو زیادبونی كێش هۆكاری بۆماوه‌ی له‌پشته ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه‌رزشی زیاتر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی.
چه‌وری زیانبه‌خش: به‌ئاسته‌م جه‌سته كێشی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رده‌وامن بێت له‌خواردنی چه‌وریه زیانبه‌خشه‌كان، باشتروایه رو له‌زه‌یتی زهیتونو زه‌یتی ماسی بكرێت.
ئاسته‌كانی هۆرمۆن: ئه‌گه‌ر ژنان ئاستی هۆرمۆنی “تۆستیسترۆن”یان به‌رز بێت ئه‌وا به‌ئاسته‌م كێشیان كه‌مده‌كات باشتروایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
02/04/2019
حه‌وت نیشانه‌ی نه‌خۆشی نابێت فه‌رامۆش بكرێن
له‌وانه‌یه زۆربه‌ی خه‌ڵكی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی لێیان ده‌ركه‌وتبێت وه‌ك زۆربه‌ی نه‌خۆشیه بڵاوه‌كان، به‌ڵام له‌واقعدا له‌وانه‌یه ئه‌وانه ئاماژه‌ی مه‌ترسیداربن، به‌شێك له‌خه‌ڵكی ئه‌و نیشانانه فه‌رامۆش ده‌كه‌ن یان له‌رێگه‌ی حه‌بێكی ئازار شكێنه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
چه‌ند نیشانه‌یه‌كی نهخۆشیـبڴب نابێت فه‌رامۆش بكرێت:
1. ئازاری سنگ، پێویسته له‌كاتی هه‌ستكردن به توندی سنگ‌و ئاسته‌نگی هه‌ناسه‌دان سه‌ردانی پزیشك بكرێت له‌وانه‌یه ئه‌وه نیشانه‌ی گرفته‌كانی دڵ بێت.
2. سه‌رئێشه‌ی توند، له‌وانه‌یه بێته‌هۆی ته‌قینی خوێنبه‌رێكی نێو مێشك، ئه‌وه‌ش پێویسته به‌خێرایی بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
3. ئازاری توندی ددان، له‌كاتی هه‌ستكردن به‌ئازاری توندی ددانه‌كان به‌تایبه‌تی له‌دوای خواردن یان خواردنه‌وه‌یه‌كی سارد، پێویسته به‌خێرایی سه‌ردانی پزیشك بكرێت، چونكه ئه‌وه به‌هۆی گرفتی ده‌ماره‌كانی ددانه‌وه دروستده‌بێت.
4. ئازاری توندی لای راست، هه‌ندێكجار هه‌ستكردن به‌ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی لای سك له‌به‌شی لای راست به‌هۆی هه‌وكردنی زۆره‌وه‌یه، یان دروستكردنی كیسی هێلكه‌دانه لای ژنان، لهههدرو حاڵهتهكهده پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.
5. ئازاری توندی سك له‌گه‌ڵ غازات، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه ئه‌و نیشانانه ئاسایی بن‌و كاردانه‌وه‌ی نهبێتو به نه‌مانی غازاتهكان ئه‌ویش نهمێنێتو له‌وانه‌یه هۆكاری خواردنێكی دیاریكراو بێت، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری دوباره بونه‌وه‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت به‌تایبه‌تی بۆ خانمان.
6. ئازاری پشت، هه‌ندێكجار به‌هۆی هه‌ڵگرتنی شتێكی قورسه‌وه دوچاری ئازارێكی پشت ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی ئه‌و ئازاره پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
7. ئازاری قاچ، له‌كاتی هه‌ستكردن به ئازاری یه‌كێك له قاچه‌كان‌و له‌گه‌ڵ تێبنیكردنی به گرێیه‌ك، له‌وانه‌یه نیشانه‌ی جه‌ڵته‌ی خوێنی قاچ بێت، له‌كاتی رودانی ئه‌و حاڵته پێویسته ده‌ست له‌و جێگایه نه‌درێت یان هه‌وڵی رۆشتن نه‌درێت، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و ئه‌و جه‌ڵته‌یه بگاته سیهكانو هه‌ناسه‌دان بوه‌ستینێت.
04/03/2019
کام وایەر مۆبایلەکە شحن دەکاتەوە
28/02/2019
کامیان ئاڵتونەکە هەڵدەگرێ
21/02/2019
کامێرای چاودێری بۆ فرۆشتن
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Irbil