Plant Protection Dept.
18/06/2026
بەشداری کردنی بەڕێز (پ ی.د. رمضان يوسف) لە لێژنەی تاوتۆکردنی قوتابی خوێندنی باڵا /دکتۆرا (زهراء خزعل حمدون) لە بەشی بایۆلۆجی/ کۆلێژی زانست /زانکۆی موصل.
پێنج شەممە 18/6/2026
25/05/2026
ئەنجامدانی سیمیناری بەرزكردنەوەی نازناوی زانستی بۆ مامۆستایانی بەشەكەمان بەڕێزان ( پ.ی.د. سهند كمال و د.سروە كریم ) ، بە ئامادەبوونی چەند لیژنەیەكی زانستی.
بە ناوی سەرۆكایەتی بەشی پاراستنی ڕووەك هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.
دوو شەممە
٢٥ـــ٥ـــ٢٠٢٦
ڕاگەیاندنی Plant Protection Dept.
17/05/2026
ئەمڕۆ یەکشەممە 17/5/2026
بە ئامادەبوونی بەشێک لە مامۆستایان و قوتابییانی قۆناغی چوارەمی بەشی پاراستنی ڕووەک، لە مەراسیمێکی زانستیدا، سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەک بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشی بە قوتابی قۆناغی چوارەم (لارا ابراهیم محمد) کە لە پۆستەری ئەکادیمی قۆناغی چوارەم توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەش و کۆلێژ بەدەست بهێنێ بە سەرپەرشتی (پ ی.د. تاڤگە سلیمان). هەروەها قوتابی (ئەحمەد نورالدین حسن) کە لە باشترین پڕۆژەی توێژینەوەی دەرچون توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەش و پلەی سێیەم لەسەر ئاستی کۆلێژ بەدەست بهێنێ بە سەرپەرشتی (پ.ی.د. سەهەند کمال و م.ی. ئەژین پیرباڵ).
لە کۆتاییدا سەرۆکی بەش بەڕێز (پ.ی.د. پشتیوان عبداللە) دەست خۆشی لە هەموو قوتابییەکان کرد بۆ هەوڵ و ماندووبونیان لە پڕۆژەی توێژینەوەکانیاندا و هیوای سەرکەوتنی بۆیان خواست.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil
0000