Prime Jobs
02/03/2025
هەلی کار لە تۆڕی میدیایی رووداو بۆ مۆشن دیزاینەری پێشکەوتوو
سیڤییەکانتان بنێرن بۆ
[email protected]
24/10/2024
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە دەڵێت، پێویستیان بە سێ چێشتلێنه‌رە لە هه‌ر سێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاماده‌کردنی خواردنی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2025 له سعودیه.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە راگەیاند: "پێویستمان بە سێ چێشتلێنه‌ر لە هەرسێ پارێزگاکانی هه‌ولێر، دهۆک و سلێمانی دەبێت بۆ سه‌رپه‌رشتیکردن و چاودێری ئاماده‌کردنی خواردنی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2025 له سعودیه."
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەڵێت، ئەوەی داواکاریی پێشکەش دەکات دەبێت ئەو مەرجانەی تێدابێت:
1- داواکار شاره‌زایه‌کی ته‌واوی هه‌بێت له چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی خواردن و ئاماده‌بێت له به‌رامبه‌ر لیژنه شاره‌زایی خۆی بسه‌لمێنێت و له کاره‌که‌ی به‌رده‌وام بێت.
2- داواکار ته‌ندروستیی باش بێت و توانای کارکردنی هه‌بێت.
3- داواکار ده‌بێت خاوه‌ن ناوبانگێکی باش بێت و خوره‌وشتی به‌رز بێت.
4- داواکار پابه‌ند بێت به سه‌رجه‌م رێنماییه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره له سعودیه.
5- داواکار له تاقیکردنه‌وه‌ی تیۆری به‌رامبه‌ر لیژنه دەربچێت.
6- داواکار ته‌مه‌نی له 20 ساڵ که‌متر نه‌بێت و له 55 ساڵ زیاتر نه‌بێت.
7- گوژمه‌یه‌ک پاره له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره دابنێت وه‌کوو بارمته تاوه‌کو کۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی حه‌ج.
8-داواکار به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌کان و دوو وێنه‌ی که‌سی له‌کاتی پێشکه‌شکردن له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
9- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره ته‌یها ڤیزای حه‌ج و شوێنی مانه‌وه و خواردن بۆ داواکار دابین ده‌کات.
10-داواکار سه‌رجه‌م تێچووی حه‌ج بدات.
11- دوای دانانی ناوی داواکار بۆی نییه به هیچ شێوه‌یه‌ک پاشگه‌زببێته‌وه به پێچه‌وانه‌وه تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
12- رۆژی چاوپێکه‌وتن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره دیاری ده‌کرێت و سه‌رجه‌م داواکاره‌کان که مه‌رجه‌کان ده‌یانگرێته‌وه ئاگادار ده‌کرێنه‌وه.
13- داواکار زمانی عه‌ره‌بی به باشی بزانێت.
14- پابه‌ند بێت به کاتی ده‌وام له عه‌ره‌بستانی سعوودیه که پێویسته بۆ ماوه‌ی 24 کاژێر یه‌کێک له چێشتلێنه‌ره‌کان له شوێنی کارکردنی ئاماده‌بێت.
15- پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو چێشتلێنه‌ره‌کان رۆژانه سه‌رنج و تێبینییه‌کانی حاجیان وه‌ربگرن و ئه‌وه‌ی گونجاوه کاری له‌سه‌ر بکه‌ن.
لە بارەی کاتی وەرگرتنی داواکارییەکان گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە گوتی: "ماوه‌ی پێشکه‌شکردن له 27/10/2024 ده‌ستپێده‌کات و له 10/11/2024 کۆتایی دێت، پێویستە بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی پێشکه‌شکردن سه‌ردانی به‌شی کاروباری یاسایی و گرێبه‌سته‌کان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی کوردستان بکەن."
30/09/2024
هەلی کار
دێسکی تەندروستیی رووداو پێویستی بە پێشکەشکاری هەواڵە تەندروستییەکانە.
سیڤییەکانتان بنێرن بۆ👇
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Empire Business Towers, Erbil
Irbil
44001
Opening Hours
| Monday | 09:00 - 17:00 |
| Tuesday | 09:00 - 17:00 |
| Wednesday | 09:00 - 17:00 |
| Thursday | 09:00 - 17:00 |
| Saturday | 09:00 - 17:00 |
| Sunday | 09:00 - 17:00 |