On st

On st

Share

05/06/2022

نەخۆشی شەکرەی حاڵەتێکە کە تیایدا ئەو خواردنانەی نەخۆشەکە دەیخوات بەشێوەیەکی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر رێژەی شەکر دەبێت لە خوێنیدا.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، خراپترین خواردنەکانی ژەمی ئێوارە بۆ نەخۆشانی شەکرەی جۆری دووەم، ئەم خواردنانەن:
- دانەوێڵە شیرینەکانی ژەمی بەیانی
- ئەو خواردنەوانەی بڕێکی زۆر شەکر لە پێکهاتەکەیاندا هەیە
- خواردنەکانی تایبەت بە ژەمە سووکەکان وەک پسکیت و هەویرەمەنیەکان.
لە هەمان بابەتدا و لەلایەکی ترەوە ئاماژە بە چەند جێگرەوەیەکی باشی ئەو خواردنە خراپانە دراوە بۆ نەخۆشانی شەکرەی جۆری دووەم، ئەوانیش:
- سپێناخ و ئۆملێت
- هێلکە و ماسی سەلەمۆنی سوتاو(بە دوکەڵ سوتێنراو)
- شوفان و میوە و پاقلەمەنیەکان

29/05/2022

نەخۆشی بەهجەت

نەخۆشی بەهجەت حاڵەتی هێرشكردنی كۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤە بۆ سەر ڕەگەكان و دەبێتە هۆی ( vasculitis ) و تووشی هەندێك لە بەشەكانی لەش دەبێت و بەتایبەتی تووشی ناودەم دەبێت و لە ڕیزبەندی نەخۆشیەكانی ڕۆماتیزمە دادەنرێت.

نەخۆشی بەهجەت زیاتر تووشی ئەو كەسانە دەبێت، كە لەژێر كاریگەری ئاو و هەوای دەریای ناوەڕاستدان واتە ئەم نەخۆشیە زۆرتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە و زۆرتر دووچاری كەسانی گەنج دەبێتەوە بەتایبەتی لە ژناندا زیاتر بەدیدەكرێت بە بەراورد بە ڕەگەزی نێرینە .

ئەم نەخۆشیە یەكەم جار لە ساڵی (1924) لەلایەن پسپۆڕێكەوە بەناوی (هۆڵیوس بەهجەت) لە یەكێك لە نەخۆشەكاندا بەدی كردووە .

لەوبارەوە د. زانا محمد عەباس ؛پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال؛ دەربارەی ئەم نەخوشیە بۆ ماڵپەڕی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت: "یەكێك لە دەركەوتە گرنگەكانی ئەم نەخۆشیە دروستبوونی برینی ناودەمە و هەروەها هەوكردنی كۆئەندامی زاوزێ و توێژاڵی چاو لەگەڵ دروست بوونی برینی سەر پێست، ئەم نەخۆشیە ئازاربەخش دەبێت بۆ كەسانی تووشبوو".

ڕاشیگەیاندووە، زوو چارەسەرنەكردنی ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی تەشەنەكردن لە هەموو بەشەكانی لەش و بەتایبەت دەبێتە هۆی هەوكردنی تۆڕی چاو و ئەمەش 20%ی تووشبوان دووچاری نابینایی دەكات .

د.زانا لەبارەی چارەسەری نەخۆشیەكەوە ئەوەی خستە ڕوو، ئەم نەخۆشیە بە وەرگرتنی دەرمانی (ASPRIN-COLCHICINE PREDNISOLON) چارەسەر دەكرێت.

Want your business to be the top-listed Business in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Website

Address


Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 01:00
Tuesday 09:00 - 01:00
Thursday 09:00 - 01:00
Friday 04:00 - 11:00
Saturday 09:00 - 01:00
Sunday 09:00 - 01:00