Parezar Muhammad Salaey

Parezar Muhammad Salaey

Share

25/07/2022

دابەشنامەی شەرعی .

» بۆ رایکردنی مامەڵەکانی تایبەت بە کەسێ کە لەژیان نەمابێت ، پێویستە میرات گرەکانی هەستن بە دەرهێنانی قەسام شەرعی تایبەت بە مردوووەکە جا لێرەدا یەکێ لە میراتگرەکانی یاخود هەموویان بریکار نامە دەدەنە پارێزەرێ بۆ دەرکردنی قەسام شەرعیەکە .
قەسام شەرعی بۆ پارێزگاری کردنی مافی میراتگرەکانە کە بە پێی پلەبەندیان پەیوەندیان بەمردوەکە ھەیە، ئەمەش وادەکات هیچ مامەڵەیەک نەڕوات بەبێ ڕەزامەندی و ئاگاداری سەرجەم میراتگران ،.
» چۆنیەتی دەرھێنانی دابەشنامەی شەرعی لەدادگاکاندا : بە پێی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە دەردەهێنرێت.

١-پێویستە سەرەتا میراتگرەکان بەلگەنامەی کۆچی دوایی مردووەکەیان ھەبێت واتە « شھادة الوفاة »
٢-پرکردنەوەی مامەلەکە لەلای کاتب عرائض وە دەبێت داواکاری دابەشنامەکە یەکێك لەوارسەکانی مردووەکە بێت و لەلای خبیری دابەشکردنی پشکەکان کەزۆربەی جار مۆزەفی بەلگەنامەکان یەکێکیان دەیکات و پشکەکان بەسەر وارسەکان دابەش دەکرێت .
٣-لەژووری بەلگەنامەکانی دادگای باری کەسی ئەو ناوچەیەی مردووەکەی لێمردووە کتابێك دەکرێت بۆ ھێنانی صورة القيدی خێزانی مردووەکە .
٤-مامەڵەکە دەبردرێتە بەرێوەبەرایەتی باجی داھات و ئەگەر ھاتوو مردووەکە باجی لەسەر بێت و نەیدابێت دەبێت باجەکە بدرێت لەلایەن وارسەکانی ئەگەر باجیشی لەسەر نەبوو ئەوکات مۆری لێدەدەن و کێشەی نابێت .
٥-لەم گەرەکەی مردووەکە لێی مردوە دەبێت موختاری ئەم گەرەکە مۆر لەمامەلەکە بدات
٦-دوای ھێنانی صورة القيد و مۆری موختار و باجی دەرامەت داواکاری دابەشنامەکە لەگەل دوو شاھێد سەرەتا دەچنە ژووری بەلگەنامەی دادگاکە و پاشان بۆ بەردەم دادوەر و پرسیاری ئەوەیان لێدەکات کەچەند وارس لەپاش مردووەکە بەجێماوەو بە بەراورد لەگەل صورة القيدی خێزانی بۆ دلنیا بوون لەراستی قسەکانیان واژوو لەسەر مامەلەکە دەکات و دووبارە دەچێتەوە ژووری بەلگەنامەکان و تسجیل دەکرێت لەسجلی ئەساسی بەلگەنامەکان بەم جۆرە وارسەکانی مردووەکە دەبنە خاوەنی دابەشنامەی شرعی .

پاێزەر محمد عمر مجید

12/05/2022

♦️ماوەی راگرتن (توقیف)

🔷ماددە ۱۸۱ لە یاسای بنەماکانی دادگایی کردنی سزایی
ماوەی راگرتن بریتەیە لە ۱۵ رۆژ بۆ کەسی تۆمەتبار وە ئەو ماوەیە قابلی درێژ کردەنەوەیە بۆ هەمان ماوە، ئەگەر بە پێوست زانرا بۆ مانەوەی تۆمەتبار.

♦️مەرجاکانی راگرتن:

🔻بۆ یەکەم جار و بۆ هەر درێژ کردەنەوەیەک پێوستە بەفەرمانی دادوەر بێت.

🔻نابی ماوەی راگرتن لە یەک لەسەر چواری سزای بریار دراو بۆ تاوانەکە زیاتر بێت.

🔻نابێت بە هیچ شێوەیەک ماوەی راگرتن زیاتر بێت لە شەش مانگ ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر بوو ئەوا ئەو بار و دۆخە دەخرێتە بەردەم دادگای سزای بە مەبەستی مۆلەت دان بە درێژ کردەنەوە ئەویش یان بریاری درێژ کردەنەوە دەدات بە مەرجێک نابێ لە یەک لەسەر چواری سزای بریار دراو بۆ تاوانەکە زیاتر بێت ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر بوو ئەوا دادگا بریاری ئازاد کردنی تۆمەتبار دەدات جا بە کفالە بێت یان بێ کفالە.

🔷تێبینی. خالی۲ و ۳ ئەو کەسە ناگرێتەوە کە سزای ئەو تاوانەی کەلەسەری راگیراوە لە سێدارا دان بوو بەلکو ئەو رادەگیرێت تاکو بریاری کۆتایی لەسەر کەیسەکە دەدرێت و يةكلايي دةكريتةوة.

پاريزةر محمد عمر سالةيي

Want your practice to be the top-listed Law Practice in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


Irbil