Parezar Zaneary Yasae
♦️ماددە (٤٢) لە یاسای سزادانی عێراقی
بە تاوان دانانرێت ئەگەر کردەوە ڕووبدات وەك
بە کارهێنانی مافی بەرگريکردنی ڕەوا
(حق الدفاع الشرعی)، ئەم مافە بوونی دەبێت ئەگەر ئەم مەرجانەی جوارەوە بوونی هەبێت
١-ئەگەر بەرگريکار ڕووبەڕووی مەترسیەکی هاودەم ببێتەوە لەتاوانێك بۆ سەر گیان یان سامان، یان باوەری وابێت ئەم مەترسیە دروست دەبێت
٢-لە کاتی گونجاو نەتوانێت پەنا بۆ دەسەڵاتەکانی گشتی ببات بۆ دورخستنەوەی ئەم مەترسیە
٣-نابێت هيچ ئامرازێکی تری لەبەر دەست دابێت بۆ دوورخستنەوەی ئەم مەترسیە ،بۆ هاتنەدی ئەم مافە یەکسانە کە هەڕەشەی مەترسیەکە ئاراستەی گیان یان سامانی بەرگریکار بکرێت یان ئاراستەی گیان یان سامانی کەسێکی تر بکرێت
♦️ماددە(٤٣)لە یاسای سزادانی عێراقی
مافی بەرگریکردنی ڕەوا (حق الدفاع شرعی)لە گيان ڕێگەنادات بۆ کوشتنی بەئەنقەست تەنها ئەگەر بیەوێت یەکێك لەم پرسانە پێ دووربخاتەوە :
١-کردەوەیەك مەترسی ئەوەی لێبکرێت مردنی لیبکەوێتەوە یان بریندارکردنی سەخت
٢-دەست درێژی کردنە سەر ژن یان کۆمبازی کردن لەگەلی یان لەگەڵ پیاو بە زۆرداری
٣-ڕفاندنی مرۆڤ
♦️ماددە(٤٤)لە یاسای سزادانی عێراقی
مافی بەرگریکردنی ڕەوا (الدفاع الشرعی)لە سامان ڕێگە نادات بە کوشتنی بەئەنقەست تەنها ئەگەر بیەوێت یەکێك لەم پرسانەی خوارەوە پێ دورخاتەوە
١-سووتاندنی بەئەنقەست
٢-تاوانکاری دزیکردن
٣-چوونە ناو ماڵێکی ئاوەدان یان یەکێك لەپاشکۆکانی بە شەو
٤-کردەوەیەك مەترسی مردنی لێبکرێت یان برینی سەخت
17/02/2022
🔷ماددەی(٢٣)لە یاسای باری کەسی
بژێوی ژن دەکەوێتە سەر شانی پیاوەکە ، بەڵام لەوحاڵەتەی ژنەکە هەبوونبێ ، ئەوا بەرپرسیارەکە هاوبەش دەبێت ، ئەگەر ژنەکە قایل بێت
🔷ماددە(٢٤)لە یاسای باری کەسی
١_بژێوی ژنێك کە هيچ پەیوەستبوونی ژن و مێردایەتی تێکنەدابێ کەلەم یاسایا دا هاتووە بە قەرز دادەنرێت لە ئەستۆی مێردەکەیدا دەبێت لەوکاتەی کە مێرد لەخەرجکردنی ئەو بژێویە دەوەستێت و نایدا
٢_بژێوی ،خواردن ،پۆشاك و پێداويستی ، چارەسەرکردنی نەخۆشی، شوێنی نيشتەجێبوون دەگرێتەوە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil