Yousif physio

Yousif physio

Share

Photos from Yousif physio's post 13/05/2023

ژان له‌ ناوچه‌ی بوتۆكس هۆكاره‌كانی :
١-له‌وانه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی زۆر به‌كارهێنانی ئه‌م شوێنه‌
٢- له‌وانه‌یه‌ زه‌ختی فه‌قه‌رات بێت
٣- یان به‌ حه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵه‌ت بێت
٤- له‌ ئه‌نجامی زۆر ده‌رزی لێدان بێت
٥- له‌وانه‌یه‌ زه‌ربه‌ك‌ بێت
٦- حادیسه‌ی سه‌یاره‌
٧-له‌وانه‌یه‌ گرێیه‌ك بێت
٨- له‌وانه‌یه‌ ئینتیهابی كیسه‌ی ئاوبێت
٩-له‌وانه‌یه‌ ره‌قبوونی ماسولكه‌كانی بوتۆكس بیت
١٠-زۆرجاریش كه‌می مادده‌كان و فیتامینات هۆكاربن

Photos from Yousif physio's post 04/05/2023

‎جەڵتەی مێشک چییە؟
‏ Stroke:- بریتیە لە جەلتەی مێشک کاتێک
‎ڕوودەدات کە خوێنبەرێکی خوێن لە مێشکدا ئەتەقێت و یاخود خوێنی لێدێت، یان کاتێک خوێنبەرەکە ئەگیرێت وە رێگری ئەکات لە دابینکردنی خوێن بۆ مێشک .

سێ جۆری سەرەکی جەڵتەی مێشک هەیە:

‏١/ (TIA)Transient ischemic attack :-بریتییە لە خوێن مەین کە بە شێوەیەکی گشتی ماوەیەکی کەمە وە کاتیە دواتر کەسەکە ئاسای ئەبێتەوە وپێش ئەلێن (نوکە جەلتە).
‏2/ Ischemic stroke:-بریتییە لە گیران وەبەهۆی مەین یان پلاکی کە لە خوێنبەرەوە دروست دەبێت. نیشانە و ئاڵۆزییەکانی جەڵتەی مێشکی Ischemic دەتوانن زیاتر بمێننەوە لە نیشانەکانی TIA، یان لەوانەیە ببنە هەمیشەیی.
‏3/ hemorrhagic stroke:-بریتیە لە خوێنبەربوون بەهۆی تەقینەوە یان دزەکردنی خوێنبەرێکەوە دروست دەبێت کە دەچێتە ناو مێشکەوە.

نیشانەکانی جەلتەی مێشک چییە ؟

1/ سڕبوون یان بێهێزی لەناکاو لە دەم و قۆڵ، یان قاچدا، بەتایبەتی لە لایەکی لەش.
2/ سەرلێشێواوی لەناکاو، کێشە لە قسەکردن، یان سەختی تێگەیشتن لە قسەکردن.
3/ کێشەی لەناکاو بینین لە چاوێک یان هەردوو چاودا.
4/ کێشەی لەناکاوی ڕۆیشتن، سەرگێژخواردن،
5/ لەدەستدانی هاوسەنگی، یان نەبوونی هەماهەنگی.
6/ سەرئێشەی توندی کتوپڕ کە هیچ هۆکارێکی نادیارە.

هۆکارە سەرەکییەکانی مەترسی جەڵتەی مێشک بریتین لە:
1/ ئەوەی زۆر باوە ( بەرزی پەستان خوێن )
2/ شەکرە
3/ نەخۆشیەکانی دڵ و بۆری خوێن: ئەو حاڵەتانەی کە دەبنە هۆی گیرانی خوێنبەر.
4/ ئاستی بەرزی کۆلیسترۆڵی LDL (چەوری خراپ) .
5/ جگەرەکێشان.
6/ مێژووی خێزانی( هەبوونی جەڵتە مێشک لە خێزانەکەیان )

بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن نامە بۆ پەیج بنێرن.
بەهیوا سودوەرگرتن هەر ساغ سەلامەت بن .

Want your business to be the top-listed Beauty Salon in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Website

Address


Irbil