BAHA Institute

BAHA Institute

Share

Photos from BAHA Institute's post 29/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:
🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.

🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە

🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .

🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .

وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦

29/03/2026
27/03/2026

یەکشەممە (٢٩/ ٣) پرۆسەی خوێندن دەستیپێدەکاتەوە …
​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

03/03/2026

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى؛ لە ئەمساڵەوە وانەى کوردى و عەرەبى ئەژمار دەکرێت

"بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵوەشاوەتەوە"

پاڵپشت بە نوێترین نوسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران لە ڕێکەوتى (٢٠٢٦/٢/٢٦) و کۆنوسى لێژنەى تایبەتمەندى ئەنجومەنى وەزیران، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوێکى فەرمیدا بۆ وەزارەتى پەروەردە روونیدەکاتەوە کە (بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵوەشاوەتەوەو نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر ئەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین) واتە لە ئەمساڵەوە نمرەى خوێندکاران و قوتابیانى پۆلى دوانزە لەسەر بنەماى هەر حەوت وانەکە دەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٦/٣/٣) بە نوسراوى ژمارە (٤٢٢٥) کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کراوە و تیایدا هاتووە؛ ئاماژە بە نوسراوێکى تازەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران/ سەرۆکایەتى دیوان کە بە نوسراوى ژمارە (٧٠٢) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٦/٢/٢٦) ئاراستەى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى کردوە کە بریتییە لە کۆنوسى لێژنەى پێکهێنراو بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (١٦٨) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٢/٩/٧) کە ناوەرۆکى کۆنوسەکە جەختدەکاتەوە لەسەر (هەڵوەشانەوەى بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى).

هەر لە نوسراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵادا بۆ وەزارەتى پەروەردە رونکراوەتەوە کە بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵدەوەشێتەوە و نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر ئەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین ، واتە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٦-٢٠٢٧) و ساڵانى دواتر داواکارى پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکانى هەرێم.

لە نوسراوەکەیدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە وەزارەتى پەروەردە دەکات بفەرمون بە دوبارە ئاگادارکردنەوەى سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکان بە مەبەستى ئاگادارى خوێندکاران و قوتابیان هەروەک پێشتر بە نووسراومان ژمارە (٩٨٨٤) لە ڕێکەوتى (٢٠/ ٥/ ٢٠٢٥) ئاراستەیان کرابوو.

نوسراوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى؛
https://drive.google.com/file/d/1uLnb1D65tx72x2tPnlmrxg7CcUA2ZfX-/view?usp=sharing

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


Irbil
36°12'31.7"N44°01'24.4"E