Home Sample Collection Erbil
24/01/2022
تای مندال:
ئایا خۆت دەتوانیت چی بکەیت؟
تا بەشێکە لە بەرگریی لەش خودی تا مەترسیدار نیە بەڵکو ئەوەی کە مەترسیدارە بەرگریی لەشە لە دژی چڵککردنی میکڕۆب. منداڵ زۆر بە ئاسانی تا دەیگرێت و ئەوەش لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بریتیە لە تووش بوون بە ڤایرۆس، وەکو ھەڵامەت، کۆخە و ئازاری گەروو کە وا لە پلەی گەرمیی لەش دەکەن کە بەرز بێتەوە. پلەی گەرمیی لەو کاتەشدا بەرز دەبێتەوە کە منداڵەکەت یاریی پڕ لە جووڵەی کردبێت یاخود زۆر خۆی جووڵاندببێت. لە حاڵەتگەلی دەگمەندا دەکرێت تا نیشانەی تووش بوون بێت بە نوخۆشییەکی گران.
لە زۆربەی جاراندا بە ئاسانیی دەکرێت ئەوە بزانرێت کە منداڵەکە تای لێیە. ئەگەر دڵنیا نەبوویت ئەوا دەتوانیت پلەی گەرمیی منداڵەکە بپێویت. ئەگەر بیر لەوە بکەیتەوە کە پەیوەندیی بە دەزگا تەندروستیەکانەوە بکەیت ئەوا زۆر باشە کە پێش ئەوە پلەی گەرمیی منداڵەکەت بپێوی. دڵنیاترین شوێن کە لێوەی پلەی گەرمیی بپێورێت کۆمە. منداڵ ئەگەر لە کاتی بەیانییدا یاخود دوای نیو سەعات پشوو پلەی گەرمییەکەی ٣٨ پلە بێت ئەوا تای لێیە.
لە منداڵەکەت گەڕێ پشوو بدات و ئاوی زۆر بخواتەوە
منداڵێک کە تای لێ بێت پێویستیی بەوە ھەیە کە لە ماڵەوە بێت و نەچێت بۆ باخچەی ساوایان یاخود خوێندنگا بۆ ئەوەی کە پشوو بدات و بێتەوە سەر خۆی. پێویست ناکات منداڵ ھەمیشە لە ناو پێخەفدا بمێنێتەوە، بەڵام ناشبێت ئەوەندە بجووڵێتەوە. باشترین شت ئەوەیە لە منداڵەکە بگەڕێیت کە خۆی بڕیاری ئەوە بدات کە دەیەوێت چەند بە ھەستاوی بمێنێتەوە.
لە کاتی تالێبووندا مرۆڤ پێوستی بە شلەمەنی زیاتر ھەیە وەک لە کاتی ئاسایی. بۆ ئەوەی منداڵەکە بە پێی پێویست شلەمەنی بچێتە ناو لەشییەوە ئەوا وا پێویست دەکات کە زوو زوو شتێکی خواردنەوەی پێبدەیت. منداڵ ھەرچی ویست ئەوەی بدەرێ، بۆ نمونە دۆندرمە، کرێم یاخود ڤێللینگ. ئەگەر منداڵەکە ئیشتیای خواردنی نەبوو ئەوا پێویست ناکات خواردنی ئاسایی بخوات. خواردنی خواردەمەنی تۆزێک بێسود لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ھیچ زیانێکی لێ ناکەوێتەوە. ئەگەر منداڵەکە کەمکەمە میز بکات و سەری گێژ بێت یاخود ماندوو بێت ئەوا ئەوە بەھۆی ئەوەوەیە کە شلەمەنی کەمی خواردۆتەوە.
تا پێت دەکرێت شوێن بۆ منداڵەکەت خۆش بکە
ئەگەر منداڵەکەت وای پێخۆش بێت ئەوا دەتوانیت لێی بگەڕێیت بخەوێت و سەرچەفێکی تەنکی بەسەردادەیت یاخود تەنیا بە جلکی بنەوەوە. ھەروەھا ئەگەر منداڵەکەت پێیخۆش بێت ئەوا دەتوانیت بە پەڕۆکەی تەڕکراو بە ئاوی سارد نەوچەوانی تەڕ بکەیت. بەڵام ئەگەر دەستی بە لەرزین کرد و سەرمای بوو، کە ئەوەیش دیاردەیەکی زۆر ئاساییە لە کاتی بەرزبوونەوەی تادا، ئەوا بەتانیەکیشی پێدادە تا شوێنەکەی تا بکرێت خۆش ببێت.
داوودەرمانی بێڕەچەتە
تا لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێویستیی بەوە نیە بە داوودەرمانی دابەزێنەری تا چارەسەریی بۆ بکرێت. بەڵام ئەگەر منداڵەکەت حاڵی بەھۆی تالێبوونەوە زۆر خراپ بوو ئەوا دەتوانیت دەرمانی دابەزێنەری تای پێبدەیت، بۆ نمونە ئەگەر ئێشی لە لەشیدا ھەبێت، منگەمنگ بکات، بەباشی نەخوات و نەخواتەوە، خراپ بخەوێت یاخود شەوانە بە سەختیی داسەکنێت.
منداڵی خوار تەمەنی شەش مانگ بەبێ پەیوەندیی کردن بە دەزگاکانی تەندروستییەوە ناکرێت دەرمانی تای پێ بدرێت.
منداڵی تەمەن سەروو سێ مانگ دەرمان ھەیە کە پاڕاسیتامۆڵ (پاڕستۆڵ)ی تێدایە، بۆ نمونە ئەلڤیدۆن و پانۆدیل. لە تەمەنی شەش مانگییەوە منداڵ دەتوانرێت ئیپریمی پێ بدرێت، کە بەبێ ڕەچەتە دەکڕدرێت و ئیبوپڕۆفینی تێدایە. ئەو دەرمانانە ھەم بەشێوەی خواردنەوە یاخود شاف ھەن و ژەمەکانیشیان بە شێوەیەکی ڕاست و دروست بۆ منداڵانی بچووک دیاریکراوە. بۆ منداڵانی بە تەمەنتر ھەروەھا حەبیش ھەن. زۆر بە دیقەتەوە گوێڕایەڵی ئەو ڕێنماییانە بکە کە لە سەر کارتۆنەکە نوسراون.
چەند داوودەرمانێکی جیاجیا بەیەکەوە مەدە بە منداڵەکەت. منداڵی خوار ١٨ ساڵ نابێت ئەو داوودەرمانانەی دابەزێنەری تا بەکاربھێنێت کە ترشی ئاسێتالسالییان تێدایە، بۆ نمونە ماگنێسیل، ترێیۆ یاخود ئالبیل.
جاری وا ھەیە پێویستە پەیوەندی بە دەزگاکانی تەندروستییەوە بکرێت
تا مەترسیدار نیە بەڵام ئەو ھەوکردنەی کە ھۆکاری تایەکەیە لەوانەیە مەترسیدار بێت. لە پێش ھەموو شتێکەوە لە ڕێگای ھەڵسەنگاندنی ئەوەی کە منداڵەکە وەکو دیکە بارودۆخی چۆنە کە دەکرێت بڕیار لەوە بدەیت کە پێویست دەکات پەیوەندی بە ناوەندی تەندروستییەوە بکەیت یان نا. ئەگەر منداڵەکە توانای ئەوەی ھەبێت کە ھەڵسێت و یاریبکات ئەوا ئەو تایە تەنیا نیشانەی ھەوکردنێکی ئاسانە.
بەڵام ئەگەر منداڵەکەت یەکێک لەو خاڵانەی خوارەوە بیگرێتەوە ئەوا دەبێت پەیوەندیی بە دەزگاکانی تەندروستییەوە بکەیت:
تەمەنی لە سێ مانگ کەمتر بێت و تایەکەی لە ٣٨ پلەی سیلیزی بەرزتر بێت.
تەمەنی لە نێوان سێ تا شەش مانگ دا بێت و تایەکەی لە ٣٩ پلەی سیلیزی بەرزتر بێت.
ئەگەر وەکو باری ئاسایی خۆی وەڵام نەداتەوە، خاووخلیچک بێت و نەیەوێت بخوات و بخواتەوە ئەوا پلەی گەرمییەکەی ھەرچەندێک بێت دەبێت پەیوەندی بکەیت بە دەزگاکانی تەندروستییەوە. ھەروەھا لەو کاتەشدا کە پاش تێپەڕینی چوار ڕۆژ منداڵەکە تای ھەر لێ بوو ئەوا پەیوەندی بکە بە دەزگاکانی تەندروستییەوە.
ھەندێک منداڵ جاری وا ھەیە تووشی جووڵەی خۆنەویست دەبن، کە پێیان دەگوترین جووڵەی خونەویستی کاتی تا، ئەوەیش لە کاتێکدا ڕوودەدات کە پلەی گەرمیی بەرز دەبێتەوە. ئەگەر یەکەم جار بێت ئەوە ڕوو بدات ئەوا پێویستیە بچیت بۆ ناوەندی تەندروستی یان نەخۆشخانەی گەورە. لەوێکانەدا دەتوانی ئامۆژگاری و یارمەتی وەربگریت دەربارەی ئەوە کە جاری داھاتوو کە منداڵەکەت تای ھاتێ پێویستە چی بکەیت.
ئامادە کردنی: ديار حميد
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Telephone
Website
Address
Erbil
Irbil