Kurdish Safety Awareness - KSA

Kurdish Safety Awareness - KSA

Share

Photos from Kurdish Safety Awareness - KSA's post 26/12/2023

من دژی وەرزش و دژی جوانییەکانی تۆپی پێ نیم.....
——————————————————————————

بەلام ھەمیشە پێم وایە دەبێ سەلامەتی پێش ھەموو شتێک بێت.
سەلامەتی پێویستە پێش چێژ و پارە و ناوبانگ بێت.

ئەو دیمەنانەی دەیبینن بە داخەوە یاری ئەمرۆی نێوان چوارقوڕنە و ڕانیەیە بەھۆی نەمانی شوێنی دانیشتن لە یاریگا هاندەران لەناو بەرزکەرەوەکان سەیری یاریەکە دەکەن.

بەکارھێنانی ئەو بەرزکەرەوانە بۆ سەیرکردنی یاری کارێکی ناسەلامەت و ھەلەیە، بەداخەوە ئەوەی دیارە کە مندالی بچووکیش چونەتە ناو ئەو بەرزکەرەوانە ، ئەگەر یەکێک لەو کەسانە بکەوێت و توشی ڕوداوێک بێت کێ بەرپرسیارەتی ھەلدەگرێت؟؟

بەداخەوە بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کە نەیتوانیوە کەشێکی لەبار و گونجاو بۆ ھاندەران و ئاشقانی تۆپی پێ لە کوردستان دروست بکات، ھیوادارم ھاندەران بۆ وەرگرتنی ساتێک چێژ و خۆشی مەترسی نەخەنە سەر ژیانی خۆیان و دەوروبەریان.

ھیوادارم یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕێگری لەو دیاردە ناسەلامەت و نا شارستانیانە بکات و ڕێگایەکی تر بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ھاندەران لە چێژ و ئەشقی تۆپی پێ بێ بەش نەبن.
Farman Trainer
ڕاھێنەر لە بواری سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی.

Want your practice to be the top-listed Clinic in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Website

Address


Irbil