Twan
26/04/2022
#مێتاڤــێرس چیە ؟
مێتاڤێرس نوێترین دەستواژەی خیالیە کە جیهانى بە خۆیەوە سەرقاڵ کردیە .
ئەم خیالە بێ کۆتاییە چ جیهانیکى نوێی بۆ ئێمە داهێناوە؟
بیهێنە بەرچاوت کە ئینتەرنێت زیندوو کراوەتەوە یان بەلایەنی کەمەوە بە گرافیکی سێ رەهەندی(3D) پێشکەش کرایە.
لەم حاڵەتەدا، "ژینگەیەکی ڕاستەقینە" دروست دەبێت کە دەتوانیت بچیتە ناوەوە لە جیاتی سەیرکردنی لەسەر شاشەکان. بەم شێوەیە، تۆ ڕووبەڕووی جیهانێک دەبیتەوە لە بەشە جیاوازو ڕاستەقینە بێسنورەکانەوە پێکەوە بەستراوە کە خەڵک دەتوانن کۆببنەوە، بخوێنن و پێکەوە یاری بکەن بە بەکارهێنانی هێدسێتی (VR) و چاویلکەی زیرەک، کاربەرنامەکانی تەلەفۆنی زیرەک یان ئامرازەکانی تری هاوشێوە ئەم جیهانە نوێیە هەروەها بوارەکانی تری ژیانی ئۆنلاین دەگرێتەوە، وەک بازاڕکردن و چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
لە ڕاستیدا بە پەیوەندی و کۆبونەوەى لایەنە ئۆنلاینەکان لە جیهانێکی یەکگرتووی خیالی دەتوانێت بە هەمان شێوەی ژیانی جەستەیی درێژە بە ژیانی ڕاستەقینەی خۆی بدات بۆ نموونە چوون بۆ کۆنسێرتێکی ڕاستەقینە و گەشتێکی ئۆنلاین و دروستکردنی کاری هونەری.
تەنها فەیسبووک نیە کە لە بواری مێتاڤێرسدا چالاک بووە، کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت و نڤیدیاش(nvidia) چوونەتە ناو ئەم جیهانەوە، بەڵام پەیوەندی ئۆنلاین (پلاتفۆرمی ئۆنلاین) کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا هێشتا نەناسراوە چونکە میتاڤێرس بۆشاییەکی ڕاستەقینەی یەکخراوە، ئەو کۆمپانیایانەی تێیدا کار دەکەن ناچارن لەسەر ستانداردێکی دیاریکراو ڕێکبکەون.
دامەزرێنەری فەیسبووک و بەڕێوەبەری گشتی مارک زوکەربێرگ کە بەم دواییانە ناوی کۆمپانیاکەی گۆڕیوە بۆ مێتا، پێی وایە کە نەوەی داهاتووی ئینتەرنێتە کە بە زیادکردنی بەشداری کۆمپانیاکان پێشکەوتنی گەورە ئەنجام دەدات و بەشێکی زۆری ئابووری دیجیتاڵی دەگرێتە وە.
چی دەزانی درەبارەی مێتاڤێرس؟
لە کۆمێنت بۆچوونی خوت بنووسە لە سەر مێتاڤێرس.
20/11/2021
ئایا ڕۆژانە چەند کاتژمێر سەیری فیلم و بابەتەکانی NETFLIX دەکرێ؟
ڕۆژانە 164 ملیۆن کاتژمێر بە فیلم و زنجیرە و بابەتەکانی دی لە Netflix سەیر دەکرێت! کە ئەمەش دەکاتە لە هەر ڕۆژێکدا 18,812 ساڵ بە کاتبەسەربردن پە Netflix بەڕێدەکرێت!
19/11/2021
بۆچی نیوزلاند بە شوێنی تاقیکردنەوەی بەرهەمە تەکنەلۆجیەکان دادەنرێ؟
بەزۆری نیوزلاند وەک شوێنی تاقیکردنەوەی بەرهەمە تەکنەلۆجیەکان بەکاردەهێنرێت، هۆکارە سەرەکیەکەش ئەوەیە چوونکە لە نیوزلان هەواڵی شکستهێنانی بەرهەمەکانیان خێرا بڵاو نابێتەوە و هەر ناوخۆیان دەمێنتەوە.
#
18/11/2021
ئایا بەر لە 2010 کۆتری نامەبەر خێراتر بوو یان ئینتەرنێتی USB ؟
تا ساڵی 2010 کۆتری نامەبەر لە ئینتەرنێت خێراتربوو بۆ ڕەوانەکردنی شتێک!
بۆنمونە لەکاتی نامەناردن بە کۆترێکی نامەبەر و USBــەک کە بەدرێژای 50 میل بە ئەنتەرنێتەوە بەسترابەوە، کۆتراکە توانی بەماوەی 1 کاتژمێر نامەکە بگەیەنێت و سەرکەوێت لەکاتێکدا USBـەکە 2 کاتژمێری ویست بۆ گەیاندنی نامەکە!
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Telephone
Website
Address
Justice Tower Floor 7th Office #15
Irbil
44001