Parezaritom
09/03/2024
لە ساڵی داهاتوو~٢٠٢٣~بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ حالەتی جیابوونەوە زیاتری کردووە لە محکمة استئناف هەر چوار پارێزگاکە
( هەولێر ، دهۆک ، سلێمانی ،کەرکوک )
زۆرترین رێژەی جیابوونەوە
*پلە یەک شاری هەولێر
کە رێژەی جیابوونەوە لەنێوان هاوسەران ~٥٨٥٧~
*پلە دوو پارێزگای سلێمانی
کە رێژەی جیابوونەوە لەنێوان هاوسەران ~٥٤٣٨~
*پلە سێ پارێزگای دهۆک
کە رێژەی جیابوونەوەی لەنێوان هاوسەران ~٢١٦٤~
*پلە چوار لە پارێزگای کەرکوک ،گەرمیان
کە رێژەی حالەتی جیابوونەوەیان ~٨٥٣~هاوسەربوون
محامی محمد بناء
سابير عەریزەنوس …،
▪️ گەر مارەیی بوونی هەر نەبێت زەواج دروست دەبێت ؟
لەم نوسینەی بەڕێز حاکم“ کامران رسول ” داسوود مەند ببە ..
مارەیی یەک لە مافەکانی خانمان.
مارەیی یەکێکە لە ئەرکەکانی پیاوان و وەک مافێکی خانمانە کە ئەرکە لەسەر پیاو کە ئەو مافە بدات بە هاوژینەکەی و گرنگ نیە مارەییەکە پێشەکی بۆی بکات پێش گواستنەوە یان دوابخرێت بۆ دوای گواستنەوە یان دوای و جیابوونەوە وتەڵاق ....هتد ، ئەمەش بە پێی ڕێکەوتنی پیاوەکە و خانمی هاوسەری جێگیر دەکرێت .
ئەوەی کە جێی سەرنج و هەڵوێستەیە بە پێی ئەحکامە پیرۆزەکانی شەریعەتی ئیسلام بڕی مارەیی کەم بێت یان زۆر هیچ کاریگەریەکی نیە لەسەر درووستی یان نادرووستی عقدی زەواجەکە هەتا ئەگەر ڕێکەوتن نەبوو لەسەر مارەیی وهیچ مارەییەک لە عقدی زواجەکەدا نەنوسرا ئەوە ئەو عقدی زواجە درووستە و ژن و مێردەکە حەڵاڵن بۆ یەکتری .
دوو ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ئەرکی ئەوەم پێسپێردرا کە سەرجەم عقدی زواجەکانی ناو شاری سلێمانی بە ئەنجام بگەیەنم ، ئەوەی کە جێی سەرنجم بوو لەم دوو ڕۆژەدا بە شێوەیەکی گشتی ئەوەبوو کچان و کوڕانی کە تازە دەهاتنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیریەوە لەڕووی تەمەن و جوانی و گەنجێتیەوە لە یەک نزیک بوون بەڵام بڕی مارەییان هەر کەس و بە جۆرێک بوو کە مارەییان جیاواز بوو هەندێک زور کەم هەندێک مام ناوەند هەندێک بە بڕێکی ئێجگار زۆر ، سەرنجتر بڵێم هەبوو مارەییەکەی 3 مسقال ئاڵتون بوو هەشبوو تەنها یەک کیلۆ ئاڵتون .
کوڕانی لاو ئەوانەی پرۆسەی هاوسەریتان نەکردووە کچانی گەنج کە شووتان نەکردوە...ماڵی دنیا و دارایی لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا گرنگ نیە هێندەی ڕێز و خۆشەوویستی و دڵسۆزی بۆ یەکتر گرنگەتۆی خانم هەمیشە دڵسۆز و خەمخۆری هاوسەرەکەت بە و دڵت گەورە بێت بەرامبەر ئەو ڕەفتارانەی کە هاوسەرەکەت دەیکات و تۆ پێی ڕازینیت و لێبووردە بە بەرامبەری ، و تۆی پیاویش بە هەمان شێوە ئەبێ وابیت .
هەر ژن و مێرێک بەرامبەر بە یەکتری دڵیان گەورە نەبێت و لێبووردە نەبن بەرامبەر یەکتری ئەوا بە دڵنیاییەوە ژیانی هاوسەریان زۆر کوورت دەبێت و دواجار بە تەڵاق کۆتایی پێ دێت ....
نووسینی
دادوەر... کامران رسول سعید
26/02/2023
پیاوێک لەهاوسەرەکەی خۆی دەپرسێ :
جیاوازی نێوان ژنی باش و ژنی خراپ چیە ..؟؟
هاوسەرەکەی دەڵێت :
ژنـــــــــــی خراپ ئەو ژنەیە کە هاوسەرگیری لەگەڵ شێرێکدا کردووە و بەڵام چاوی لەسەر کەرێکی سەر جادەیە .
بەڵــــــام ژنی باش ئەو ژنەیە کە چەندەها شێری لەدەور بێت ئەو تەنها چاوی لە سەر کەرەکەی خۆیەتی و ئاگای لێیەتی .!!
ــ پیاوەکە تـــــۆزێ بێدەنگ بوو و سەیری هاوسەرەکەی خۆی کرد و ووتی :
ئێستا من کامیانم .. شێرەکەم یان کەرەکەم ..؟؟
ژنەکە لەوەڵامدا ووتی :
تۆ چۆن من دەبینی .. ژنی باشم یان ژنی خراپم ..؟
وەرگیراوە لە مامۆستا عمر
20/02/2023
ئەگەر نیشتەجێی دەرەوەی سەنتەری شارەكانیت و تاوەكوو ئێستا پێوەری ئاوت نەبەستاوە، بۆ زانیاریت پێشتر لەبری بەستنی هەر پێوەرێكی ئاو، بڕی 80 هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرفەتێكی بۆ هاوبەشانی ئاو ڕەخساندووە، داشكاندنی كردووە، لەبری بەستنی پێوەر، تەنیا 10 هەزار دینار وەردەگیرێت.
بۆیە هەتا كات ماوە پێویستە سوود لەو دەرفەتە وەربگیرێت و دەمودەست دەست بە مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو بكرێت، چونكە بڕیاری داشكاندنەكە تا (21/4/2023) بەردەوام دەبێت و چیتر نوێ ناكرێتەوە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
فەرمانگەی ئاوی بەستۆرە,
بۆ کاررایی کردنی کارەکانتان پەیوەندیمان پێوەبکەن ،.،
لایک و کۆمێنتت بیرنەچێت .،👍🏻👍🏻❤️
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the practice
Website
Address
Irbil
KURDISTAN