Xebat tv
31/08/2022
ئامادە دەبن ؟؟
گروپی شانۆی خەبات
ئازیزان و هونەرمەندان لە هەولێر، لە سەر شەقامەکانی پایتەخت، نمایشێک پێشکەش دەکە
لە بەرواری (٢٠٢٢/٩/١) کاتژمێر (٥:٣٠)ی ئێوارە، شانۆیی سەرشەقام بە ناوی (ئاوازی هەژاری) لە نوسین و دەرهێنانی (ڕێبوار سالم) نمایش دەکرێت.
هەریەک لە ئاکتەران (ڕەیان شۆڕش، محمد شێرزاد) کاری نواند ئەنجام دەدەن. کاری جل و بەرگ و چاودێریکردنی دەق لەلایەن (فێنک کەمال) ئەنجام دەدرێت.
28/03/2022
لێدوان و دیداری سالار نامیق و سەڵاح گۆران لە کەناڵێکی تەلەڤزێۆنیی بەریتانی لەبارەی پشتگوێخستنی خەبات لەڕووی ژینگەیی و بێبایەخ سەیرکردنی لەڕووی وەبەرهێنانی گەشتیارییەوە...
11/03/2022
له ده‌ره‌نجامی جێبه‌جێ نه‌كردنی و پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی
كۆمه‌ڵگای زۆره ملێی هه‌نجیرۆك دروست بوو ....
به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه بخوێنه‌وه:
دەقی بەیاننامەی 11ی ئازاری1970ی نێوان كورد‌و بەغداد
ناوونیشانی یاسا: بڕیاری ژماره (288) داننان به مافه‌كانی كورد
پۆلین: بڕیار
ناوه‌رۆك
ژماره‌ی یاسا: 288
ساڵی ده‌رچوون: 1970
مێژووی یاسا: 11/3/1970
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه له 11/3/1970 دا به‌سترا بڕیاره‌ی دا كه:
1-زمانی كوردی لە پاڵ زمانی عەرەبی رەسمی دەبێت لەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتوانەكەی كوردە و زمانی كوردی ده‌بێته زماندنی خوێندن له‌و ناوچانه‌دا و هه‌روه‌ها زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی زمانی كوردی ده‌خوێندرێت كه زمانی كوردی‌یان تێدا ده‌خوێندرێت له‌تێكڕای ناوچه‌كانی عێراق وه‌كو زمانی دووه‌م له‌و سنووره‌ی كه یاسا دیاری ده‌كات.
2-كورد بەشداری تەواوی حكومەت دەكات و جیاكاری له‌نێوان كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌دا ناكرێ له وه‌رگرتنی پۆسته گشتییه‌كان به پۆسته گرینگ و هه‌ستیاره‌كانی وه‌كو وه‌زاره‌ت و سه‌ركردایه‌تی سوپا و هی دیكه، یه‌ك له‌و كاره گرینگه‌كانی كه حكوومه‌تی شۆڕش كه ئامانجیه‌تی جێبه‌جێی بكا له‌و كاته‌دا كه بڕیار له‌و یاسایه ده‌كا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی به‌شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه ده‌كا له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی پره‌نسیپی كارامه‌یی و رێژه‌ی دانیشتوان به‌وه‌ی له رابردوودا برا كورده‌كانمان لێی بێبه‌ش بوون.
3- به‌هۆی ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یی كورد له رابردوودا تووشی بووه له‌ڕووی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ییوه پلانێك داده‌نرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌ڕێگای:-
أ- خێراكردن له جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ده‌رباره‌ی زمان و مافه كه‌لتوورییه‌كانی گه‌لی كورد و به‌ستنه‌وه‌ی ئاماده‌كاری و رێنمایی پرۆگرامه‌كانی تایبه‌ت به كاروباری نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئێزگه و ته‌له‌فزیۆن به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی كوردی.
ب- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه به‌هۆی بارودۆخی توندوتیژییه‌وه له خوێندن دابڕاون و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌ن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی بۆ كێشه‌كانیان.
ج – كردنه‌وه‌ی زیاتری قوتابخانه له ناوچه كوردییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده و فێركردن و وه‌رگرتنی كورده‌كان له زانكۆ و سه‌ربازی و نێرده‌كانی خوێندن له‌ڕێژه‌یه‌كی دادوه‌رانه.
4-لەو یه‌كه ئیدارییانه‌ی كه ناوچانەی كە زۆربەی دانیشتوانەكەی كوردن یان ئه‌وانه‌ی زمانی كوردی ده‌زانن به‌پێی ژماره‌ی پێویست له كارمەندەكانی و به‌رپرسه سه‌ره‌كییه‌كانی (پارێزگار، قایمقام" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌من و هاوشێوه‌كانی دیكه) كورد دەبن و ده‌ستبه‌جێ به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای سه‌ربه‌رشتیاری جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایه كار بۆ پێشخستنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه زامنی جێبه‌جێ كردن و به‌هێزكردنی یه‌كڕێزی نیشتمانی و ئاسایش له‌و ناوچه بكات.
5- حكوومه‌ت بڕیاری مافی كوردەكانی دا سه‌باره‌ت به دامەزراندنی رێكخراوەكانی قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و مامۆستایانی تایبه‌ت به‌خۆی و ئه‌و رێكخراوانه‌ش له رێكخراوه نیشتمانییه عێراقییه هاوشێوه‌كانیاندا ئه‌ندام ده‌بن.
6-
أ- درێژه به‌هه‌ردوو بڕگه‌ی (1) و (2) له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ژماره (59) له 5/8/1968 ده‌درێ هه‌تا به‌رواری ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه و ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه له كاره توندوكارییه‌كان له ناوچه كوردییه‌كاندا به‌شداربوونه.
ب- كرێكار و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌نده مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتن به میلاك و به‌پێی پێویست سوود له مه‌ده‌نییه‌كانی دیكه‌ی ناوچه كوردییه‌كانیش وه‌رده‌گیرێ.
7-
بڕگه‌ی (أ) به ماوه‌كی خێرا ده‌سته‌یه‌ك له خه‌ڵكانی پسپۆر پێكده‌هێنرێ به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌دان به ناوچه كوردییه‌كان له‌هه‌موو بوارێكه‌وه و به‌هۆی زیانه‌كانیان له ساڵانی رابردوو قه‌ره‌بۆ بكرێنه‌وه و ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردن و ئه‌و ده‌سته‌یه سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروباری باكوور ده‌بێت.
بڕگه‌ی (ب) دانانی پلانی ئابووری به‌شێوه‌یه‌ك زامنی پێشكه‌وتنی یه‌كسان بكات له‌نێوان هه‌مو ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق و ره‌چاوی بارودۆخی دواكه‌وتوویی ناوچه كوردییه‌كان بكات.
بڕگه‌ی (ج) ته‌رخان كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوی شه‌ڕ له پیاوانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری كوردی و ئه‌وانی دیكه‌ی و بۆ به ساڵاچووان و كه‌مئه‌ندامان به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه به‌پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت هاوشێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان.
بڕگه‌ی (د) به‌خێرایی كار بۆ به‌هاناوه‌چوونی زیانپێكه‌وتوو و خه‌ڵكانی هه‌ژار بكرێ له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون و هی دیكه كه كار بۆ بێكاره‌كان فه‌راهه‌م ده‌سته‌به‌ر ده‌كا و هاوكاری مه‌عنه‌ویی و ماددی و قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی گونجاو بۆ زیانپێكه‌وتووه‌كان كه پێویستییان به یارمه‌تی هه‌یه و ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی لێژنه‌ی باڵا و ته‌نها ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه له بڕگانی پێشوو لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
ناوه‌رۆكی 1
8- كوردەكان و عەرەبەكان دەگەڕێنرێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونی پێشووی خۆیان، هه‌رچی دانیشتووی ئه‌و گوندانه‌ی كه ناكرێ بكرێنه شوێنی نیشته‌جێبوون و حكوومه‌ت بۆ سوودی گشتی و به‌پێی یاسا به‌كاریان دێنێت ئه‌وا له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌و گوندانه نیشته‌جێ ده‌كرێن و به‌پێی زیانه‌كانیان قه‌ره‌بۆ ده‌كرێنه‌وه.
9- خێراكردن له جیبه‌جێ كردنی چاكسازی كشتوكاڵی له ناوچه كوردییه‌كان وده‌ستكاری كردنی به‌شێوه‌یه‌ك كه چاره‌سه‌ری په‌یوه‌ندی ده‌ره‌به‌گ و هه‌موو جوتیاره‌كان زه‌وی گونجاویان ده‌ست بكه‌ویت و له باجی كشتوكاڵی كه‌له‌كه‌بووی ساڵانی شه‌ڕی نه‌خوازراو ببه‌خشرێن.
10- رێككه‌وتن كرا كه ده‌ستووری كاتی به‌مشیوه‌یه ده‌ستكاری بكرێ:
أ- گەلی عێراق لە دوو نەتەوەی عەرەب و كورد پێك دێت و ئه‌و ده‌ستووره زامنی مافی گه‌لی كورد و مافی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتی عێراقددا ده‌كات.
ب- ئه‌و بڕگه‌یه بۆ مادده‌ی چواری ده‌ستوور زیاد ده‌كرێ (زمانی كوردی زمانی فه‌رمی ده‌بێت له‌ته‌ك زمانی عه‌ره‌بی له ناوچه كوردییه‌كان دا).
ت- جێبه‌جێ كردنی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستووری هه‌میشه‌ییدا هاتووه.
11- ئێزگەی رادیۆ‌و چەكە قورسەكان تەسلیمی دەوڵەت دەكرێن كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به قۆناغی كۆتایی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه.
12- یەكێك لە جێگرەكانی سەرۆك كۆماری عێراق كورد دەبێت
13- ئیدارەی وڵات بە شێوەیەك رێك دەخرێت كە لەگەڵ ئەم رێكەوتننامەیە بگونجێت
14- ئه‌و یه‌كه ئیدارییانه‌ی كه‌زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان حكوومه‌ت كار بۆ گه‌شه‌دانی ئه‌و یه‌كه ئیدارییانه ده‌كا و به فراوانی گه‌لی كورد مافه‌كانی خۆی تێدا به‌كار دێنێت تاكو مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌ره‌نتی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و تاكو ئه‌و یه‌كه ئیدارییه دروست ده‌بێت هاوئاهه‌نگی له‌باره‌ی كاروباری نه‌ته‌وه‌ی كورد له رێگای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لێژنه‌ی باڵا و پارێزگاره‌كانی ناوچه‌ی باكوورد ده‌بێت.
15-گەلی كورد بە پێی ژمارەی دانیشتوانی به به‌راورد له‌گه‌ڵ دانیشتووانی عێراق لە دەسەڵاتی یاساداناندا بەشدار دەبێت.
ئه‌حه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كر
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش
له ژماره 1863 له 4/4/ 1970
له وه‌قائیعی عێراق بڵاو بۆته‌وه
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Khabat , Erbil
Irbil
00964