Wave Company

Wave Company

Share

15/04/2026

ئەگەر خەریکی دروستکردنی خانوویەکی نوێیت یان ماڵەکەت نۆژەن دەکەیتەوە، سیستەمی گەرمکردنی ژێر زەوی (Underfloor Heating) مۆدێرنترین و زیرەکترین بژاردەیە.

بەڵام بۆچی ئەم سیستەمە هێندە جیاوازە؟

١. گەرمییەکی یەکسان و ئاسوودەبەخش: بەپێچەوانەی ئامێرەکانی تری گەرمکردنەوە، ئەم سیستەمە گەرمییەکە لە ژێر پێیەکانتەوە دەست پێدەکات و بە یەکسانی بەسەر هەموو ژوورەکەدا دابەشی دەکات.
٢. تەندروستترە بۆ خێزانەکەت: منداڵەکەت پارێزراو دەبێت لە سوتان و دوکەلی ژەهراوی و بەهۆی ئەوەی هەوا بە ژوورەکەدا ناسوڕێنێتەوە بۆ گەرمکردن، نابێتە هۆی بڵاوبوونەوەی تۆز و خۆڵ، ئەمەش زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی هەستیاری (حەساسییەت) و ڕەبۆیان هەیە.

٣. پاراستنی دیزاین و فراوانیی ماڵەکەت: هیچ ڕادێتەر و ئامێرێک شوێنی دیوارەکانت ناگرێت، ئەمەش وا دەکات تەواوی ڕووبەری ژوورەکانت بە ئازادی بۆ دیزاین و کەلوپەلەکانت بەکاربهێنیت.

٤. پاشەکەوتکردنی تێچووی وزە: ئەم سیستەمە لە پلەی گەرمییەکی نزمتردا کار دەکات بە بەراورد بە ڕادێتەری ئاسایی، بەمەش بڕێکی زۆر لە تێچووی کارەبا و سووتەمەنی مانگانەت کەم دەکاتەوە.

ئێمە لە WAVE PLUMBING بە بەکارهێنانی باشترین کەرەستە و بە سەرپەرشتی تیمی ئەندازیاریی پیشەیی، ئەم سیستەمەتان بۆ جێبەجێ دەکەین بە دڵنیایی و گەرەنتی درێژخایەنەوە. ♨️🏡

پڕۆژەکەت بە کەسانی پسپۆڕ بسپێرە، بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە:
📞 [07503331323]
📍 ناونیشان: هەولێر، ئازادی نوێ - ١٢٠ مەتری
‏ #شوفاژ

Want your business to be the top-listed Business in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Address


Irbil