Premium Technology
23/04/2025
اضرب عصفورين بحجر👽
نحن في بريميوم تكنلوجيا بإمكاننا تفعيل گوگل كلاود ببكج و بايميل خاص لك، و ايضاً احصل على فري كريديت بقيمة 300$🤑و اهم من كُل هاي، الحساب البنكي اللي راح نستخدمه راح يكون باسمك و هويتك و نصنعها لك و بامكانك اعادة تعبئته
بامكانكم ارسال رسالة للصفحة او مراستنا على الواتساب 🤓
Phone☎️: 07866139259
13/06/2023
داهاتووی کریدیت کارد و سیستەمی بانکی ئەلیکترۆنی لە عێڕاق
پاش سزا و فشارەکانی بانکی فیدراڵی ئەمریکا و کەمبوونەوەی دۆلار لە عێڕاق، فەشەلی ئەو یاسا و شێوازی ناسینی کڕیار ( KYC )ـیەی کە بانک و کۆمپانیا پێشکەشکارەکانی کارتی بانکی لە عێڕاق بەکاریان دەهێنا بە زەقی دەرکەوت
تاوەکو نەورۆزی 2023 هەر تاکێکی سەروو 18 ساڵ لە عێڕاق دەیتوانی لە بانک یان کۆمپانیایەک تا 10 کارتی بانکی بە هەموو جۆرەکانیەوە درووست بکات، چ دێبت کارت یان پریپەید و هتد..، بە شێوازێک گەر کەسێک نیەتی هەبا پارە سپی بکاتەوە، دەیتوانی لە دوو ڕۆژدا تاوەکو 100 کارت تەنها بە ناوی خۆیەوە درووست بکات و لانیکەم بۆ هەر کارتێک 10 ملیۆن دیناری سەربخات بەبێ هیچ لێپێچینەوەیەک و زانینی سەرچاوەی پارەکە، جا گەر دزیبێتی یان پارەی گەندەڵی بێت و بە نرخی 132 هەزار 100 دۆلار دەستبخات
هەندێک بانک و کۆمپانیا هێندە سوودمەندبوون لەم کارە، بەجۆرێک بڕێکی زۆر باڵانسی خۆیان خستبۆوە بازاڕەوە و دەیانفڕۆشتەوە، هەندێک جار باڵانسیان نەدەما لای بڕاندەکانی درووستکەری کارتەکە، واتا کارتەکەت بە ژمارە باڵانسی تێدابوو، بەڵام شتی نەدەکڕی، چونکە بانک یان کۆمپانیاکە باڵانسی تەواو دەبوو لای ڤیزا و ماستەرکارد و ئەوانی تر
خەڵکێکی زۆر لە دەرەوەی عێڕاق بە ATM و POS پارەکانیان دەر دەهێنا، وای لێهاتبوو لەم کۆتاییە بازرگانەکان بە عەلاگە و تورەکە کارتیان پێبوو و بە مەبڵەغی زۆر کاڵایان دەکڕی و بە POS پارەیان دەدا، هەندێکی تریش لە خەڵکی بە کڕینی دراوی ئەلیکترۆنی جێگیر لە ئینتەرنێت دۆلاریان دەست دەخست و بە خێر دەیانفڕۆشتەوە، هەموو ئەمانەش لە سوودی کۆمپانیاکان و زیانی دەوڵەت و حکومەت بوو، هیچ مۆنیتەرینگێک بوونی نەبوو لەسەر کرداری کڕینەکانی بەکارهێنەر و سەرچاوەی ئەو پارەیەی دەخرایە سەر کارتەکان
دۆخەکە بە جۆرێک بوو، لە دوکانێکی مۆبایلی لاکۆلان دەتوانی 100 ملیۆن دینار بخەیتە سەر کارتەکانی کۆمپانیایەک کە درووستت کردبوو، نرخی کارتی بانکیش وەک دەرمانی ژێرپەنجه فڕیبوو بۆ پێنج هێندە و زیاتر
پاش ئەوەی وەزعەکە تەقیەوە و هەموو میدیا و خەڵکی تێگەشتن لەم بابەتە، بانکی ناوەندی یاسای خێرا و لە ناکاوی دەرکرد و کۆمپانیا و بانکەکانی ناچارکرد سنووری کڕین و ژمارەی کارتەکان بۆ هەر تاکێک سنووردار بکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کارەکە بە باند و بە کۆمەڵ دەکرا ، ئەم یاسایانە کاریگەری ئەوتۆیان نەبوو، بۆیە لە کۆتاییدا کارتەکان هەموو وەستان
هەندێک کۆمپانیا کە چەقی ئەم فەزاحەتە بوون سزای کەمەرشکێنیان بەسەردا سەپێندرا، بە جۆرێک ئێستا کۆمپانیا هەیە ناتوانیت یەک کارتیش بفڕۆشیت یان دۆلارێک باڵانس سەربخات و پێویستە هەموو کارتەکان کە فڕۆشتوونی ڕابگرێت و سەرلەنوێ لە سفرەوە کارت بە شێواز و قانونی جیاواز بخاتە بازاڕەوە
ئێستا دۆخەکە چۆنە؟ چی ترمان لە پێشە؟
ئێستا تەنها بانکەکان بە شێوازێکی ئاسایی کار دەکەن، بە مەرجێک بۆ هەر کەسێک تەنها یەک کارت چالاک دەکەن و سنووری مانگانەی کارتەکە تەنها 8 هەزار دۆلارە، هەروەها مەرجە که ناوی کەسەکە لەسەر کارتەکە تەبع کرابێت
هەموو کۆمپانیاکانی تر لە ئێستادا لە چاکسازیدان، پێویستە لەمەودوا هەر کارتێک کە چالاکی دەکەن دڵنیا ببنەوە کڕیارەکە یەک کارتی هەیە، هەروەها ناوی کڕیارەکە لەسەر کارتەکە تەبع بکرێت وە کارتە کۆنەکان ڕابگرن گەر زیاتربێت لە یەک دانە بۆ هەر کڕیارێک
پێموایە قۆناغی داهاتووتر تەنها بە ناسنامەی کارتی نیشتیمانی و پاسپۆرت کارت چالاک دەکرێت، چونکە سیستەمی پاسپۆرت نوێ کراوەتەوە و بە شێوازێک لە شێوازەکان بەستراوەتەوە بە کارتی نیشتیمانی، واتا ئیتر ئەوە نامێنێت لە یەک کۆمپانیا و بانک بە کارتی نیشتیمانی کارتێکی بانکی دروست بکەیت و بە پاسپۆرتیش دانەیەکی تر، هەروەها پێموایە لەم نزیکانە یاسا و سیستەم و سنوورێک دا دەنرێت بە جۆرێک بە هەموو کۆمپانیا و بانکەکان جگە لە چەند کارتێک بە سنوورێکی کەمەوە، کڕیار نەتوانێت وەک پێشتر کارتی زۆر و بێ سنوور درووست بکات و بێسەرووبەری و نەبەستراوەیی کۆمپانیا و بانکەکان بقۆزێتەوە
01/05/2022
جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت🥳، داواکارین لە خوودا تاعەت و نزاو ڕۆژووی هەموو لایەک قبوڵ بکات🕋
عيد فطر مبارك عليكم🥳، اهنئنكم بحلول عيد الفطر المبارك تقبل الله منا و منكم🕋
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Kurdistan Region
Irbil
44001