Sheek
11/05/2023
ڕۆلێکس یەکێکە لە بەناوبانگترین و ناسراوترین مارکەکانی کاتژمێری گرانبەها لە جیهاندا.
ناوی "رۆلێکس"
ویلسۆرف ناوێکی کورتی دەویست کە بە ئاسانی لە بیرت بێت و بە هەر زمانێک بیڵێت,تاکوو رۆژێک لەکاتی سواربوونی گالیسکەیەکی ئەسپ بیرۆکەی ئەم ناوەی بۆ هات،کە لە ساڵی ١٩٠٥ رۆلێکس دامەزرێنرا.
ئەو داهێنانانەی کە بووە هۆی پێشەنگبوونی ئەم براندەو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هەوڵێکی توند و بەردەوام. گەڕان بە دوای باشیدا :
-دروستکردنی کاتژمێری ناو ئاو.
-زیادکردنی بەروار و ڕۆژ ژمێر بۆ کاتژمێرەکان.
-کاتژمێرێکی دەستی بەرهەمهێنا کە کاتی دوو ناوچە لە یەک کاتدا نیشاندەدا.
-میکانیزمێکی سووڕانەوەی کاتژمێری دەستی بڵاوکردەوە,
کە تێیدا جووڵەی سروشتی ئەو بەکارھێنەرە وزە دابین دەکات بۆ کارپێکردنی کاتژمێرەکە، کە وا دەکات سوڕانەوەی دەستی(قورمیش) پێویست نەبێت.
-لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەمدا، ڕۆلێکس کاتژمێرێکی تەنی دروست کرد کە بۆ سوپاکان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکرایەوە،چونکە کاتژمێرەکانی گیرفان لە شەڕدا کاریگەر نەبوون. ئەوە دیزاینێکی گواستنەوە بوو لە نێوان کاتژمێرەکانی گیرفان و کاتژمێرەکانی دەست، کە تایبەتمەندییەکانی هەردووکیانی تێدابوو.
05/05/2023
لویس ڤیتۆن یەکێک لە بەناوبانگترین براندە لوکسەکان لە جیهان.
لویس تەمەنی ١٦ ساڵ بوو کاتێک بریاریدا کە نەک تەنها ژیانی خۆی بەڵکوو ژیانی کورەکانی و نەواکنیشی بگۆرێت،
لە ساڵی ١٨٣٧ گەیشتە پاریس وەک شاگردێک دەستیکرد بە دروستکردنی سندووقی گەشت(جانتای سەفەرکردن)
لەو کاتەدا گالیسکە ئەسپ و بەلەم و شەمەندەفەرەکان شێوازی سەرەکی گواستنەوە بوون
دەست بەکاربوون لە دروستکردنی سندوقی سەفەرکردن بۆ هاوسەری ناپلیۆنی سێیەم, بەردەوام بوون لە کارکردن و پەرەپێدان لەو بوارە.
لویس ڤیتۆن هەوڵیدا یارمەتی کڕیارەکانی بدات بۆ پاراستنی کاڵاکان
شۆڕشێکی گەورەی لە قوفڵی جانتاکاندا کرد بە سیستەمێکی داهێنەرانە کە سندوقەکانی گەشتیاری کردە سندوقی گەنجینەی ڕاستەقینە!
بەردەوامبوونو گەشەپێدان لە بوارەکانی جانتای دەستی و ئێکسسوارات و زێرینگەری و کاتژمێروو جلووبەرگ و مۆدەی پێشکەوتوو دامەزراندن لە چەندین وڵاتوو سەرکەوتن تاکوو ئەم ساتەش.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Erbil-iraq
Irbil
44001