Eslah
17/11/2016
ئهمینداری گشتی یهكگرتوو: حكومهت ئهداى سهقهته و موزایهدات لهسهر قوتی هاوڵاتی و شیری مناڵان شهرمهزارییه
11/11/2016
ئەمڕۆ ھەینی یە و سەڵاواتدان لەسەر ئازیز و سەرداری مەزن (محمد) پێشەوای مرۆڤایەتی لەبیرمەکەن
02/10/2016
پاڵپشتیكردنی باڵی ئیسلاح لە ئەمینداری گشتی
یەكگرتوو وەك حزبیێكی ئیسلامی ئیسلاحی سیاسی مەدەنی، هەر لەسەرەتای راگەیاندنیەوە تا ئێستاش هەمیشە لەبەرەی خەڵك و میلەت بووە، هیچ كاتێك سڵی نەكردوە لە بەدەستهێنانی مافە رەوەكانی گەل و میلەت، بەتایبەتی لە بابەتی ژیان و گوزەرانی خەلكی هەرێمی كوردستان و دەولەتی كوردی، بۆیە ئێمە لێرەوە وەك باڵی ئیسلاحی نێو یەكگرتوو رایدەگەیەنین : لەگەل هەموو هەڵوێستێكی نیشتیمانیانەو هەموو هەنگاوێكی بوێرانەیین بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و پاڵپشتی تەواوی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی دەكەین و بۆ ئەو هەنگاوانەی لە پێناو خەڵكی هەرێمی كوردستان و ئایەندەیەكی پرشنگدار گەلەكەمان ناویتی،و لەگەل وەڤدێكی باڵای سیاسی هەرێمی كوردستان چوون بۆ بەغدا، وە لێرەوەش هەموو تەشیرو قسەو ناوزراندنێك بۆ یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان و خودی ئەمینداری گشتی مەحكوم و ئیدانە دەكەین.
پێمان وایە زەرورەتی بوونی یەكگرتوو لە ناوچەكە زۆر لە قسەی هەلیت و پەلیتی چەند حزبێكی بچووكی لۆكاللا لە ناوچەكە گەورەترە.
یەكگرتووی ئاڵای یەكپارەچەی كوردستان و خەمی زۆری نیشتیمانی لە كۆلەو بەرو مەنزل هەنگاو دەنێت و گوێ بەحیزبی بچووكی لۆكالی نادات، لەبەر ئەوەی خەون و روئیاو هەنگاوی كرداری یەكگرتوو ئیسلامی زۆر لە ململانێی ئەوان گەورەترە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Halabja