Exchange Programs For Iraqi

Exchange Programs For Iraqi

Share

Professional Exchanges - U.S. Embassy & Consulate in Iraq 19/02/2026

هل أنت مدرس مرحلة ثانوية ومهتم باكتساب الخبرات والتطور المهني في الولايات المتحدة؟ إن برنامج الفولبرايت للتميز والتفوق الأكاديمي (TEA) مازال مفتوحاً لسنة 2027 لمدرّسي المدارس الثانوية ممن يجيدون اللغة الإنكليزية ولديهم خبرة تدريسية لاتقل عن ثلاث سنوات. يرجى زيارة الرابط أدناه للتعرف على التخصصات المتوفرة وشروط وآلية التقديم، علماً بأنه قد تبقى شهر واحد على انتهاء مدة التقديم. للتقديم عبر الرابط: https://iq.usembassy.gov/professional-exchanges/.

Iraqi educators, are you interested in gaining professional development experience in the United States? Applications are still open for 2027 Fulbright Teaching Excellence and Achievement (FTEA) Program! The program is open to full-time secondary school teachers who speak English and have at least three years of teaching experience. One month is left to apply to the Fulbright TEA. To know more about the program, available fields of study, eligibility requirements and how to apply, please visit the link:
https://iq.usembassy.gov/professional-exchanges/.

Professional Exchanges - U.S. Embassy & Consulate in Iraq Secure .gov websites use HTTPS A lock ( ) or https:// means you’ve safely connected to the .gov website. Share sensitive information only on official, secure websites.

18/02/2026

ئەنجومەنی پەیوەندییە کەلتوورییەکانی هیندستان بانگهێشتی خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندن (سکۆلارشیپ) لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هیندستان بۆ ساڵی خوێندنی 2026–2027.

Ministry of External Affairs, Government of India
India in Iraq (Embassy of India, Baghdad)
Indian Council For Cultural Relations

اللجنة العليا لتطوير التعليم في العراق 16/02/2026

بۆ خوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات …

پێشکەشکردن بۆ پرۆگرامی سکۆلەرشیپى لێژنەى باڵاى پەرەپێدانى خوێندنی عێراق دەستیپێکرد

لێژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق (HCED)، سەر بە سەرۆکى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدرال پێشکەشکردن بۆ ڕاوندی چوارەمی بەرنامەکانی خوێندن (دکتۆرا- بەرنامەی گشتی، ماستەر- بەرنامەی گشتی، راهێنانی تایبەت بۆ بەرنامە پزیشکیەکان، دکتۆرا) لە دەرەوەی وڵات رادەگەیەنێت.

ماوەی پێشکەشکردن لە ڕێکەوتى (١٥/ ٢/ ٢٠٢٦) دەستى پێکردوە تاکو ڕێکەوتى (٣١/ ٣/ ٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.

هەر کەسێک ئارەزوی پێشکەشکردنی هەیەو مەرجەکانی ئەم بەرنامەیەی تیادا بەرجەستە دەبێت، پێویستە فۆرمی تایبەت بەم بەرنامەیە پربکاتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

اللجنة العليا لتطوير التعليم في العراق اعلان عن فتح باب التقديم للوجبة الرابعة على برامج الابتعاث المختلفة 2026

Türkiye Bursları - Application Calendar 25/01/2026

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە تورکیا ڕادەگەیەنێت

دوا کات بۆ وەرگرتنی دۆکیۆمێنتەکان (2026/2/10) دەبێت ...

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتى تورکیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (ماستەر و دکتۆرا) رادەگەیەنێت.

هەرکەسێک مەرجەکانی خوارەوەى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی تورکیا هەبێت، بەلەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن:

https://turkiyeburslari.gov.tr/calendar

مەرجەکان؛

* پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
* پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە ئەگەر لە یەکێک لە دامدەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراو بێت.

* پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و لە (٧٠%) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.

* ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

* پێشکەشکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامە پێشکەش بکات. واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی ماستەر، ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.

* کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

* کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

تێبینی:

- هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

- تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

- کاتی پێشکەش کردن لە (10/ 1/ 2026) دەست پێدەکات و کۆتا کات بۆ ڕەوانە کردنی دۆکیومێنتەکان بۆ وەزارەتەکەمان بریتیە لە (10/ 2/ 2026).

- دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

https://scholarship.digital.gov.krd/ #/login

- دوای پێشکەش کردن لە رێگەی ئۆنلاین تکایە ئەم زانیاریانەی خوارەوە لە رێگەی ئیمێلی ([email protected]) بۆ وەزارەتەکەمان رەوانە بکەن:

‏Full name:
‏Date of Birth:
‏Application No.:
‏Applied program:PhD/ Master in………………
‏Place of Work:
‏Email address:
‏Telephone No.:
‏Copy of the application
‏Any submitted document via online:

- تکایە هەموو ئەم زانیاریاری و دۆکیومێنتانەی سەرەوە بە یەک فایل پی دی ئێف بۆمان ڕەوانە بکەن، فایلەکەش بە ناوی خۆت بێت. بۆ ئەوەی کاری لە سەر بکرێت، بابەتی ئیمێڵەکە بنوسرێت (Turkiye scholarship 2026).

- بۆ کاندیدانی دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا و وەزارەتەکانی تر، هەمان رێکار جێبەجێدەکرێت، هەروەها دەبێت کاندید پشتگیری شوێنی کارەکەی لەگەڵ بێت، کە بەڕونی باس لە وە بکات کە دوای بە دەستهێنانی بڕوانامەو گەڕانەوە کاردەکات و پێویستیان بەم بواریە.

Türkiye Bursları - Application Calendar Türkiye Scholarships receives applications between 10 January – 20 February annually. For Research Scholarship, applications are received 4 times a year. For the Success Scholarship, applications are accepted between October and November.

10/01/2026

زەمالەى خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتى تورکیا ڕاگەیەنرا

هاوشێوەی سالانی ڕابردوو، ولاتی تورکیا سکۆلەشیپی ڕاگەیاند
داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی تورکیا ٢٠٢٦ یەکێک لە فراوانترین بەرنامەکانی پالپشتی قەرەبووی تەواو لە جیهاندا - لە ئەمرۆ، لە ١٠ی کانوونی دووەم تا ٢٠ی شوبات ٢٠٢٦ دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

ئەم دەرفەتە نایابە کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە پالپشتی دەکرێت و لەلایان ڕێکخراوی یەتەبەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، خوێندکاران و قوتابیانی نێودەوڵەتی بەهرەمەند لە هەموو وڵاتان (جگە لە هاووڵاتیانی تورک) بانگهێشت دەکات بۆ بەدواداچوونی بڕوانامەی پەیوەندیدار، بەکالۆریۆس، ماستەر، یان دکتۆرا لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک ئەندازیاری، زانستە کۆمەڵایەتییەکان، مرۆڤایەتییەکان، زانستە سروشتییەکان، هونەرە جوانەکان، هونەرە
نمایشییەکان، و زۆر شتی تر.

بە ڕێژەی ١٠٠٪ بە تەواوی قەرەبوو دەکرێت - خەرجی خوێندن، شوێنی نیشتەجێبوون، بیمەی تەندروستی، مووچەی مانگانە، گەشتی فڕۆکە، و تەنانەت ساڵێکی تەواو ڕاهێنانی زمانی تورکی دەگرێتەوە. هیچ کرێیەکی داواکاری نییە. کراوەیە بۆ دەرچووانی نوێ، ئەوانەی تا ئابی ٢٠٢٦ خوێندنیان تەواو دەکەن، توێژەران، و ئەوانەی بەدەستهێنانی بەرزیان هەیە کە پێداویستییەکانی تەمەن و خوێندنی ئەکادیمی پڕدەکەنەوە.

وردەکاری گرنگ
ئەم زەمالەیە بۆ بروانامەکان، بەکالۆریۆس، پزیشکی، ماستەر، دکتۆرا لەخۆدەگرێت، وەک بەشەکانی ئەندازیاری، زانستە کۆمەڵایەتییەکان، مرۆڤایەتییەکان، زانستە سروشتییەکان، هونەرە نمایشییەکان، مۆسیقا، هونەرە جوانەکان

پێداویستیەکان تایبەت بە وڵاتی تورکیا

بەکالۆریۆس/نمرە: لانیکەم ٧٠٪
ماستەر/دکتۆرا: لانیکەم ٧٥٪
زانستە تەندروستییەکان (تەنها بەکالۆریۆس): لانیکەم ٩٠٪

پێداویستییەکانی تەمەن
بەکالۆریۆس/لەدایکبووی دوای یەکەمی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ (خوارەوەی ٢١ ساڵ)

ماستەر: لەدایکبووی دوای یەکەمی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ (خوارەوەی ٣٠ ساڵ)

دکتۆرا: لەدایکبووی دوای یەکەمی کانوونی دووەمی ١٩٩١ (خوارەوەی ٣٥ ساڵ)

داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
https://turkiyeburslari.gov.tr/

کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

کەسی دامەزراو و دانەمەزراوە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات

تایبەت بە هەرێمی کوردستان بۆیەکسانکردن پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٦٥ کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و لە ٧٠ کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.

ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامە پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی ماستەر، ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا).

ئەگەر پێشکەکەشکار دامەزراو بوو پێویستە پێشکەشکار بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

وەرگیراوە Kamo khdir لە

Want your business to be the top-listed Event/venue in Halabja?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


Halabja
46018