Parstarm

Parstarm

Share

14/06/2026

لە هەر دڵەڕاوکێیەکدا ئارامی، لە هەر ئازارێکدا هیوایەک، و لە هەر ژیانێکدا شوێنەپەنجەی پەرستار دەبینرێت. 💙🩺✨

18/05/2026

رێژەی پەستانی خوێن :

پەستانی خوێن ( زەخت ) لە دوو ژمارە پێك دێت کە ئەویش بەشی سەرەوە کە بەشی گرژبونی دڵە ، و بەشی خوارە کە سستبونی دڵە .

هەردوو ژمارە گرنگە و هەردوو ژمارە ئەگەرێکی هەیە کە تێکچوو تێدا رووبدات ، ئەم ژمارانە ئەگەری هەیە بە پێی جۆری ئامێرەکە گۆرانکاری بەسەر دابێت ، باشترین ئامێر جیوەییە بەلام ئەو پێویستی بە کارمەندی تەندروستی هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت بەکاریبێنیت ، بۆیە جێگرەوەی ئامێری ئەلکترۆنیە کە ئەویش پێویستە بە دوای رێنمایەکان بچیت .

لەو حالەتە ( قۆناغی یەکەم ) ئەو دوانە ئەگەر نەخۆشەکە هاوکاری خۆی بکات و شێوازی ژیان کردنی ( وەرزش ، کێشی ، خواردن و خواردنەوەی ، نوستنی ) رێک بخات ئەوە دەچێتەوە حالەتی ئاسایی و پێویستی بە دەرمان نابێت .

لە حالەتی ( قۆناغی دووەم ) و زیاتر شێوازی ژیان کردن کاریگەری لەسەری هەیە بەلام هەندێک کات ئەو بەس نیە بۆ ئەوەی بتوانیت کۆنترۆلی بکەیت ، بۆیە پێویستت بە چارەسەری تەندروستی دەبێت و پێویستت بە دکتۆرێکی پسپۆری دڵ دەبێت .

چارسەر نەکردی پەستانی خوێن هۆکارە بۆ زۆر نەخۆشی تر بۆ پۆستەکانی تر باسی دەکەین 👈🏻

Want your school to be the top-listed School/college in Duhok?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Address


Duhok