Bakhtiar Haji Hamad

Bakhtiar Haji Hamad

Share

Photos from Bakhtiar Haji Hamad's post 11/02/2026

كوردى/عربي

نوێنەرایەتی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە بەغدا یەکەم کۆبوونەوەی ساڵی نوێى خۆى ئه‌نجامدا

بە سه‌رپه‌رشتى بەڕێز "فارس عیسا" سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا، و ئامادەبوونی بەڕێز "بەختیار حاجی" بەڕێوەبەری گشتی كاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی، ڕۆژی چوارشەممە 11ی شوباتی 2026، يه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى ساڵى نوێ له‌گه‌ل به‌رپرسی به‌شه‌كان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى نوێنەرایەتی سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئامادەبووان وسەرجەم فه‌رمانبه‌رانى نوێنه‌رايه‌تى كه دڵسۆزانه‌ وخۆنه‌ويستانه‌ ئه‌ركه‌كانيان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

پاشان هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ به‌ڕیوه‌چوونی كاره‌كانی ڕابردوو كرا، وکێشە وبەربەستەکانى به‌رده‌م ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كانى نوێنه‌رايه‌تيش دەستنیشانکران، وبه‌ڕێز به‌ختيار حاجي ڕاسپێردرا ڕاپۆرتێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ وبه‌ربه‌سته‌كان ئاماده‌ بكات.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز "بەختیار حاجی" ئاماده‌كاریه‌كانی نوێنەرایەتی بۆ چوونه‌ ناو پلاتفۆرمی تۆڕی پۆسته‌ی حكومی‌ بۆ ئالوگۆڕكردنی نامه‌ فه‌رمیه‌كان له‌گه‌ل دامه‌زراوه‌ فیدراڵیه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و پلاتفۆرمه‌ سه‌ره‌ڕای ئالوگۆڕكردنی نامه‌ فه‌رمیه‌كان له‌ گه‌ل دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم له‌ ڕێگای پلاتفۆرمی تایبه‌ت به‌ نوێنه‌رایه‌تی خستەڕوو. و ڕوونی كرده‌وه‌ كه ئەم تۆڕە ئاسانکاری دەکات، و به‌شی پۆسته‌ی ناوه‌ندی نوێنه‌رایه‌تی ڕاسپێردرا ئیتر هیچ نامه‌یه‌كی فه‌رمی په‌ڕاو وه‌رنه‌گیرێت و ئالوگۆڕی نووسراوه‌كان دیجیتاڵی ده‌بن، هەروەها "بەختیار حاجی" سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكى نوێنەرایەتی كرد بۆپاڵپشتی بەردەوامی لە پەرەپێدانی ئه‌ركه‌كانى نوێنه‌رايه‌تى بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر به‌ هاوڵاتیان وبه‌ره‌و پێشبردنی كاره‌كانی به‌ دیجیتاڵیكردنی ئالوگۆڕكردنی نامه‌ فه‌رمیه‌كان

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی نوێنەرایەتی، سوپاسی "به‌ختیار حاجی" بەڕێوەبەری گشتی كاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون کرد، بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داوێتی بۆ ئاڵوگۆڕكردنى نووسراوه‌ فه‌رمييه‌كان به‌ شێوه‌ى دیجیتاڵی، كه‌ كارئاسانى ته‌واو ده‌كات بۆ هاوڵاتيان له‌ ڕوى كات وخه‌رجيه‌وه‌.



ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد تعقد اجتماعها الأول للعام الجديد

برئاسة الأستاذ «فارس عيسى» رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد، وبحضور الأستاذ «بختيار حاجي» مدير عام شؤون العلاقات والمتابعة في الممثلية، عُقد اليوم الأربعاء الموافق 11 شباط 2026 الاجتماع الأول للعام الجديد، بمشاركة السادة مسؤولي الأقسام في الممثلية.

وفي مستهل الاجتماع، أعرب رئيس الممثلية عن شكره وتقديره للحضور وجميع موظفي الممثلية على أدائهم مهامهم بروح المسؤولية ونكران الذات. كما جرى تقييم دقيق للأعمال المنجزة خلال الفترة الماضية، وتحديد المشكلات والمعوقات التي تعترض سير عمل الممثلية، حيث تم تكليف السيد بختيار حاجي بإعداد تقرير يتضمن سبل معالجتها.

من جانبه، استعرض بختيار حاجي، مدير عام شؤون العلاقات والمتابعة، خطة الممثلية للانضمام إلى شبكة البريد الحكومية، بهدف تبادل جميع المخاطبات الرسمية مع المؤسسات الاتحادية عبر هذه الشبكة، فضلاً عن تبادل المخاطبات الرسمية مع المؤسسات الرسمية في إقليم كوردستان من خلال المنصة الخاصة بالممثلية.

كما أعرب بختيار حاجي عن شكره وتقديره للسيد رئيس الممثلية على دعمه المستمر لتطوير عمل الممثلية، من أجل تقديم خدمات أفضل للمواطنين. وتم توجيه قسم البريد المركزي للممثلية عدم استلام المخاطبات الورقية واعتماد المخاطبات الرقمية بشكل كامل.

وفي ختام الاجتماع، قدّم السيد رئيس الممثلية شكره وتقديره للسيد مدير عام شؤون العلاقات والمتابعة على جهوده في تفعيل نظام المخاطبات الرسمية الرقمية، لما له من دور في تسهيل إنجاز العمل وخدمة المواطنين من حيث توفير الوقت وتقليل النفقات.

Want your public figure to be the top-listed Public Figure in Baghdad?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


Baghdad

Opening Hours

Monday 10:00 - 15:00
Tuesday 10:00 - 17:00
Wednesday 10:00 - 17:00
Sunday 10:00 - 15:00