Everythink_Erbil
03/06/2023
گەلی عەلی بەگ یەکێکە لە تاڤگەکانی باشووری کوردستان. ناوچەیەکی گەشت و گوزاریییە و چەندین سەردانکەر لە شارەکانی ترەوە بەتایبەت باشووری عێراقەوەسەردانی دەکەن، ئەم ھاوینە ھەوارە ١٠٦کم لە ناوەڕاستی شاری ھەولێرەوە دوورە، وە بە یەکێک لە ھاوینە ھەوارە سەرنج ڕاکێشەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و چیای برادۆست بە درێژایی ١٢کم، شوێنەکە بەبەرزی ٨٠٠م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بڵندە، وە پلەی گەرمای دەگاتە (٣١)پلەی سیلیزی لە ھاویندا، وە (-١٠) لە زستاندا. لەم شوێنە دا دوو ڕووبار بەیەک دەگەن، یەکیان لە دۆڵی ئالانە سەر بە ناحیەی خەلیفان کە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ پێک دەھێنێ، لەگەڵ ئەویتریان کە لە شاری ڕەواندز ھەڵدەقوڵێ کە ئاوی بێخاڵە، زێی گەورە پێک دەھێنن. سەرەڕای تاڤگە گەورەکە چەندان تاڤگەی بچووکی تری تێدایە. ئەم شوێنە بە سروشتی شاخاویەکەی و دارو بارە جۆراو جۆرەکەی، بۆتە شوێنی گەشت و گوزار کە خەڵکی زۆر ڕووی تێدەکەن لەوەرزی ھاویندا بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێڕاق.
❤ #🌊 #📲
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Culinary Team
Attire
Website
Address
Irbil