Safety Training Center-STC

Safety Training Center-STC

Share

Photos from Safety Training Center-STC's post 28/04/2026

با دڵنیا بین لە دروستکردنی ژینگەیەکی کاری سەلامەت لە ڕووی دەروونی-کۆمەڵایەتیەوە
Let's ensure a healthy psychosocial working environment

ڕۆژی ٢٨ ی نیسان ڕۆژی جیهانی سەلامەتی وتەندروستی لە شوێنی کاردا ، بۆ ئەمساڵی ٢٠٢٦ وەک هەموو ساڵێک بۆ ئەم ڕۆژە دروشمێک دادەنرێت لە لایەن هەردوو ڕێکخراوی کار ی جیهانی لەگەڵ ڕێخراوی تەندروستی جیهانی وە دروشمی ئەمساڵ جەخت دەکاتەوە لە مەترسییە دەرونییە کۆمەڵایەتییەکان و ناساندنی ئەم جۆرە لە مەترسی وەک یەکێک لە مەترسییە گرنگەکان کە سالانە چەندین قوربانی لێدەکەوێتەوەو بۆ ئەم ساڵیش گرنگی تەواوی پێدراوە .
دەتوانین ژینگەی کارکردنی دەروونی کۆمەڵایەتی بە چۆنیەتی داڕشتن و ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کار و ئەو پراکتیکە ڕێکخراوەییانەی کە بارودۆخی کارکردنی ڕۆژانە لە قاڵب دەدەن پێناسە بکەین .
هۆکارە دەروونیە کۆمەڵایەتییەکان وەک ( باری کار و کاتی کارکردن و ڕوونی ڕۆڵی هەر یەکێک لە شوێنی کاردا و سەربەخۆیی و پشتیوانی وە هەروەها پرۆسەی دادپەروەرانە و شەفاف ) کاریگەرییەکی بەهێزیان لەسەر چۆنیەتی ئەزموونکردنی کار هەیە و کاریگەرییان لەسەر سەلامەتی و تەندروستی و ئەدای کرێکاران و کارمەندان هەیە هەر بۆیە کاتێک هۆکارە دەروونی کۆمەڵایەتییەکان گەشتنە ئاستی زیان گەیاندن بە کرێکاران ئەو کات دەبنە مەترسی کە شانبەشانی مەترسییە فیزیکی، کیمیایی و بایۆلۆژی و جۆرەکانی تر وە دەبێت چارەسەر بکرێن و بە ڕێکاری تایبەت بەڕێوەببرێن بۆ دڵنیابوون لە ژینگەی کارکردنی سەلامەت و تەندروست.
لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی کار ٢٠٢٦، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار کەرەستەی هەڵمەتی پەرەپێدانی پەرەپێداوە، لەوانە ڕاپۆرتێکی جیهانی و پێشکەشکردنی پاوەرپۆینت. ڕاپۆرتەکە ڕێبازێکی ڕێکخراوەیی و خۆپارێزی دەگرێتەبەر بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانیان بۆ هۆکارە دەروونی کۆمەڵایەتییەکان لە سەر سێ ئاستدا کە ئەوانیش :
١- کار ٢- چۆن کار بەڕێوەدەبرێت و ڕێکدەخرێت ٣- و سیاسەت و پراکتیک و ڕێکارە فراوانەکان کە کارەکان بەڕێوەدەبەن.
لە کاتێکدا زۆرێک لە مەترسییە دەروونی کۆمەڵایەتییەکان نوێ نین بەڵام پێدەچێت گۆڕانکارییە گەورەکان لە جیهانی کاردا لەوانە دیجیتاڵکردن و زیرەکی دەستکردو کارکردن لە دوورەوە و ڕێکخستنی نوێی دامەزراندن ئەمانە هەمووی خەریکە ژینگەی کارکردنی دەروونی کۆمەڵایەتی لە قاڵب دەدەنەوە.
هەرچەندە ئەم گۆڕانکاریانە ڕەنگە مەترسییەکانی ئێستا چڕتر بکەنەوە یان مەترسیی نوێ دروست بکەن ئەگەر بە باشی چارەسەر نەکرێن بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانن دەرفەت بۆ باشترکردنی ڕێکخستنی کار و نەرمی زیاتر پێشکەش بکەن کە ئەمەش تیشک دەخاتە سەر پێویستی ئەکشنی چالاکانە.

16/05/2025

https://www.facebook.com/share/p/1BgRZcHxJ5/?mibextid=wwXIfr

جەنابی بەڕێوەبەری گشتیی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان، بەڕێزان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر. خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی گیان فیدا.

بە دڵ و ڕۆحێکی پڕ لە ئەسەف و شانازییەوە، هەواڵی گیانبەختکردنی دوو هاوکار و هاوسەنگەری جوامێر و فیداکارمان، پۆلیسی پلە/٤ (یوسف شەریف حەسەن)و ڕێپێدراوی پلە/٨ (صەباح سەلیم حەسەن)م پێگەیشت. ئەم دوو هەڵۆ بەرزەفڕەی نیشتمان، لە کاتێکدا گیانی پاکیان بەخشی لە لووتکەی ئەرکی پیرۆزی مرۆڤایەتی و وەفاداری بەرامبەر سوێند و بەڵێنی دڵسۆزی لە پیشەکەیاندا، گیانی شیرینی خۆیان کردە قوربانی، ئای چەند گەورەییە لە دەستدانی ڕۆح بۆ ئازادکردنی ڕۆح و پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان، ئەمە هیچ وشە و دێڕێک ناتوانێ گوزارشت لەم گیان فیداکارییە مەزنە بکات

شەهیدبوونی ئەم دوو قارەمانە، کە بوونە نموونەی هەرە بەرزی ئازایەتی و دڵسۆزی، برینێکی قووڵە لە دڵی هەمووماندا، بەڵام لە هەمان کاتدا مەشخەڵێکی پرشنگدارە بۆ ڕێگای پڕ لە شانازیی خزمەت و قوربانیدانمان. خوێنی گەشیان شاهیدی وەفاداری و خۆنەویستی بێوێنەیانە.

بەناوی خۆم و تەواوی ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی (بەرگری شارستانی سلێمانییەوە) پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزیی بێپایانمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە سەربەرزەکانیان دەکەین. ڕۆڵەی ئێوە ڕۆڵەی نیشتمان و ئێمەشە و یادیان هەمیشە زیندووە و جێگەی فەخرن بۆ هاوپیشەکانیان. لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە ڕۆحی پاکیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.

إِنَّا لِلّـــهِ وَإِنَّــــا إِلَيْـــهِ رَاجِـــــعونَ

عەمیدی مافپەروەر
دیــار ئیبراهیــم محــێدین
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی

Photos from Safety Training Center-STC's post 09/12/2024

بەشێکی تری گرانتی خولی ڕاهێنانی ڕێکخراوی CRDF ی ئەمریکی بەدەستهاتوو تایبەت کرابوو بە زانکۆ تایبەتەکان لە شاری سلێمانی کەلە بەشە زانستییەکانیاندا تاقیگەیان هەیە وە دەستەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەشدار بون لە خولی ڕاهێناندا کە ماوەی ٣ ڕۆژ دەخایەنێت و سبەی کۆتا ڕۆژ دەبێت ، وەک زانکۆی دایک پاڵپشت بە ئەزمون و شارەزایمان لە بوارە جیاجیاکاندا لە ڕێگەی سەنتەرەکانی زانکۆمانەوە هەمیشە لە پلانەکانماندا هاوکار و هەمائاهەنگ بوین بۆ گشت دەزگاو فەرمانگە حکومی و ناحکومیەکان بەو هیوایەی بتوانین خزمەتێک پێشکەش بکەین .

Want your school to be the top-listed School/college in Slemani?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Address

Karkuk Main Road
Slemani

Opening Hours

Monday 09:00 - 13:00
Tuesday 09:00 - 13:00
Wednesday 09:00 - 13:00
Sunday 09:00 - 13:00