Bawanm
08/09/2017
Awash bo notella xorakan😋😉😋
01/10/2016
ئەوە تۆ هەرگیز گریاوى
بە هەنسکی گریانەوە..ههرگيز شهوان خەیاڵێك سەری لێیاوی؟!
ئەوە هەرگیز دڵت ورکی کەسێکی دووری لێ گرتووی؟ هەستت کردووە تەنیایت و
لەتاوانا فرمێسکی خۆت ماچێکی ڕوومەتی کردووی؟!
خۆشەویستم ئەوە هەرگیز تۆ بۆ نوسینی نامەیەك بەدیار لاپەڕەیەکەوە ڕاکشاوی؟!
تۆ بیری ئەستێرە بکەی..
تێر بۆی ئەگریت گەر شەو نەبوو؟!!
ئەوە تۆ هەرگیز هەناسەت بووە بە ئاهێکی قوڵ و لە سینەت هاتۆتە دەرێ؟
ئەوە چی ئەڵێی بەکەسێ بۆ ئەوەی دنیای خۆشبوێ.. بەس ئەوینی تۆ شک بەرێ؟!
باشە، ئەگەر کەسێک هەبێ بۆتۆ وابێ.. هەموو ڕۆژێ لە ڕێگاکەتا ڕوابێ..
کەسێ لە سەرەمەرگا بێ..
بتوانی زیندووی کەیتەوە..
بۆ ژیان بدات لە دەرگات
ئەتوانی لێی نەکەیتەوە؟
Click here to claim your Sponsored Listing.