Instructing your self
A coversation about Weekend Get-away
Adrianna
Todd
Todd: So what are you doing this weekend, Adriana?
Adriana: I'm going to Fukuoka with...to meet my friend.
Todd: Oh, cool, how do you know her?
Adriana: She went to university with me.
Todd: What's she doing in Fukuoka?
Adriana: She's on the Jet Program, teaching.
Todd: Oh, cool. does she like it?
Adriana: Yeah, she likes it. She renewed her contract so this is her third year.
Todd: Excellent. Do you know what you are going to be doing down in Fukuoka?
Adriana: I think she's going to take me to a pub. You've not been to any of them in Japan.
Todd:No, not, first time. And we are going to.....What are we going to do?
Adriana: Oh, we're going to have a Thankgiving celebration on Sunday and we're gonna go to a Karaoke.
Todd:OK, have you been to any Karaoke bars here?
Adriana: Yeah, I went to a Karaoke bar in Roppongi.
Todd:Did you sing?
Adrian:Of course.
Todd:Excellent. In English?
Adriana: Ah, yeah! My Japanese isn't too great.
prepared by /SaMaN
چۆنيەتى بەهێزكردنى تواناى تێگەيشتنى زمانى ئينگليزى
English Listening
گوێگرتن بڕبڕەى پشتى فێربوونى هەر زمانێكە. بەبێ گوێگرتن و بيستن ، فێربوونى زمانى ئينگليزیش مەحاڵ دەبێت. مرۆڤ دوو گوێ و يەك دەمى هەيە واتە دوو input و يەك output. كەواتە دوو ئەوەندەى قسەكردن گوێدەگرين و دەبيستين.
بۆچى ئينگليزى وتراو Spoken English بۆ تێگەيشتن قورسە؟
زۆرێك لە فێرخوازانى زمانى ئينگليزی كێشەيان هەيە لەتێگەيشتنى ئەو شتانەى كە كەسى ئينگليزى زمان English Native Speaker دەيڵێ.
يەكێك لەو فاكتەرانەى كە وايكردووە زمانى ئينگليزى قورس بێت بريتيە لەوەى كەوا ئينگليزى ناو كلاس و تێكست و كتێبەكان زۆر جياوازترە لەوەى كە خەلَكەكە قسەى پێ دەكات. ئەمانەى خوارەوە هەندێكن لەم جياوازيانەن:
• خەڵك لە ئينگليزى وتراو Spoken English دا وشەو فرێزو دەستەواژەى جياواز دەڵێن لەوەى كە لە ئينگليزى نووسراو Written English دا دەينووسن.
• ئەوان زمانى خەڵكى ڕەمەكى Slang بەكاردێنن.
• ئەوان ورتە Mumbling ی لەم جۆرانە (um, hmmm, ah, uh…) بەكار دێنن.
• ئەوان لەكاتى نيمچە ڕستەى پەيوەندى Relative Clause وشەى that ناڵێن.
وە زۆر شتى تر.
كەسە ئينگليزى زمانەكان English Native Speakers كاتێك كە وشەكان بەيەكەوە دەڵێن ، شێوەی وتنی وشەكانيان Pronunciation جياوازە لەوەى كە وشەكان يەك يەك دەڵێن. ئەمە پێی دەڵێن "گوفتار يان قسەى بەيەكەوە لكاو" Connected Speech.
• ئەگەر تۆ ئينگليزى تەنها لە كلاس فێر ببيت ئەوا ڕەنگە تەنها گوێ بيستى شێوەی وتنی وشەكان Pronunciation ى ورياو لەسەرخۆ بيت. ئەمە بە باشی ئامادەت ناکات بەرامبەر بە كەسانێك كە قسەيەكى لەم جۆرە دەكەن ، بۆ نموونە:
W'joominehand'nmethabagovethare? ("Would you mind handing me that bag over there?")
• بێ گومان زۆر بابەتى جياواز هەن سەبارەت بەم باسە ، هەيانە زۆر تايبەتن و هەشيانە زۆر باون. كلاسێكى ئينگليزى يان كۆرسێك يان كتێبێك ياخود وێب سايتێك ناتوانێ ئامادەت بكات بۆ هەموو بابەتە گونجاوەكان.
كەواتە ئەى چۆن دەتوانى بە باشى لە ئينگليزى وتراو Spoken English بگەيت؟
باشترين ڕێگا ئەوەيە كە زۆر گوێ لە زمانى ئينگليزى بگريت. لەوە باشتر نيە.
پێويستە چەندان كاتژمێر تەرخان بكەيت بۆ گوێگرتن لەو كەسانەى بە ئينگليزى قسە دەكەن. گوێ لەو شتانە بگرە كە سەرنجت ڕادەکێشن. ئەگەر خۆشيت لە شتێك نەديت ئەوا لە پێش چاوت قورس دەبێ و ناتوانى لەسەرى بەردەوام بيت كەواتە بێزار دەبى و واچاكترە بيوەستێنيت.
بڕى ئەو گوێگرتنەى كە ئەنجامى دەدەيت گرنگترين شتە. بەلام دەشتوانى كواڵێتى پراكتيزەى گوێگرتنەكەشت بەهێزتر بكەيت.
ئەمانەى خوارەوە چەند شتانێكن کە شایانی بیر لێ کردنەوەن:
• گوێگرتن بەشێوەى تێكەلاوبوون Interactive Listening باشترينە. بەمانايەكى تر ، باشترە كە قسە لەگەلَ كەسێكدا بكەيت لەوەى كە تەنها گوێ لە بەرنامەيەكى ڕيكۆرد كراوى تى ڤى يان ڕاديۆ بگريت. كاتێك كە بەشێوەى ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ خەڵك دەكەيت ، زياتر گوێ بگرەو گوێگرتنەكەشت بە ورياييەوە بێت. هەروەها لەبيرى ئەوەدابە كە چۆن چۆنى وەلام دەدەيتەوە.
• نەكەى هەموو كات بەردەوام گوێ لە هەمان ئينگليزى بگريت ، واتە تەنها بە شتێكەوە مەنوسێ. بەتەنها گوێ لە هەواڵەكان مەگرە ، يان بەتەنها كۆميدياى تەلەڤزيۆنەكان. وابكە خۆت لەنێو جۆرەها ئينگليزى ببينيەوە بە جۆرەها بابەت و حاڵەتى هەمەڕەنگ. هەميشە هەوڵ بدە زياتر گويێ بگريت.
• هەر چەندە فيلمى ژێرنووسكراو Subtitled بە زمانى خۆت تاڕاددەيەك يارمەتيدەرە كاتيَك كە سەبتايتڵەكە دەخوێنيەوە ، ئەمە وا دەكات مێشكت لەگەل شێوازى زمانە ئينگليزيە زگماکەكە Native Language Mode جووت بێ و هاوڕێك لەگەڵ يەك بڕۆن. بەلام ئەگەر فيلمەكە يان وتەكان خۆى ئينگليزی بێ و سەبتايتڵەکەش هەر ئينگليزى بێ ئەوا زۆر باشترە چونكە ئەمە يارمەتيدەرە بۆئەوەى بتوانى وتنی وشەكان بە شێوەی سروشتيەكانى خۆى Natural Pronunciation ببەستيەوە.
وە بۆ بەهێزكردنى شارەزايى گوێگرتن لە زمانى ئينگليزي ئەم ليستە ڕيَكخراوەى خوارەوەش يارمەتيدەرە:
1. با ژيان و كاركردنت بە تەواوى لە ژينگەيەكى زمانى ئينگليزى بێت.
2. با وەرزش و ئەنجامدانى چالاكی و ئارەزووەكانت لەگەڵ گروپێك بێت كە بە ئينگليزى قسە دەكەن.
3. هەفتەى چەند جارێك لەگەڵ مامۆستايێك يان ڕاهێنەريك بە ئينگليزى ڕووبەڕوو قسە بكە.
4. سەيرى فيلم و بەرنامەى تەلەڤزيۆنى و ڤيديۆى ئينگليزى بە.
5. گوێ لەو بەرنامانە بگرە كە سەرنجت ڕادەكێشن.
10/10/2013
Grammar Pattern 49
"Do you think...?"
شێوازی ڕێزمانی ٤٩
"ئایا پێتوایە......؟''
Model Sentence
Do you think they can win the game?
ڕستەی نمونە
ئایا پێتوایە ئەوان دەتوانن یاری یەکە ببەنەوە؟
Sentence Pattern 49 is a basic Yes / No question but with a longer noun phrase at the end. This is one of the most common conversation starters in English, so learn it perfectly!
&&&&&&&&
Pronunciation Practice - Repeat each sentence out loud!
مەشقی گۆکردن- هەر ڕستەیەک بەدەنگی بەرز دووبارە بکەوە!
1. Do you think it will rain tomorrow?
ئایا پێتوایە بەیانی باران دەبارێت؟
2. Do you think they'll come here next week?
ئایا پێتوایە ئەوان هەفتەی داهاتوو دێن بۆ ئێرە؟
3. Does she think he will return home in the future?
ئایا ئەم پێی وایە کە ئەو دەگەڕێتەوە ماڵەوە لە داهاتوو دا؟
4. Did they think we would pay the bill for them?
ئایا ئەوان پێیان وابوو کە ئێمە پارەی پسولەکەیان دەدەین؟
5. Do you think they will come here tomorrow?
ئایا پێتوایە کە ئەوان بەیانی دێن بۆ ئێرە؟
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil