کتێبخانەی تەفسیر Tafsir Bookstore
08/05/2026
خوڵاسەی تەفسیری مەلای گەورە
ساغکردنەوە و لێکۆڵینەوە و پوختەکردن و داڕشتنەوەی:
سەیید عومەر عەبدوڕڕەحمان
ئەم خوڵاسەیە، لەڕوانگەیەکەوە سەیری ئەکەیت، تەفسیری زانایانە و زانایان ئەدوێنێت، وێنەی تەفسیرەکانی زەمەخشەری و بەیزاوی، ئەبێت وشە وشە ڕاڤە بکرێت.
لەڕوانگەیەکی ترەوە، تەفسیری هەموانە و ئاخێنراوە بە بابەتگەلی فیکری و عەقەدی و سیاسی و کۆمەڵناسی و کۆی زانستەمرۆڤایەتییەکان. بۆیە هەموان ونبووی خۆیانی تێدا ئەدۆزنەوە.
حەققەن تەفسیری جەنابی مامۆستامان، دوڕڕەی یەتیم و کیبریتی ئەحمەڕ و ئیکسیری نێو هەموو تەفاسیری قورئانە، حەقیقەتەن بە عەقڵی عالی و عیلمی خاڵیس و قەلبی خاشیع و زمانی ناسیح و زیهنی موجەڕڕەدەوە، هاتووەتە خزمەت قورئان و بە قەڵەمی، مەیدانداری کردووە لەساحەی عەڕزی عیلم و عیرفاندا.
مومکین نییە، کەسێک ئەم تەفسیرە بخوێنێتەوە و لەڕۆحی قورئان تێنەگات، دەیان و سەدان بۆچوون و خیاڵی نوێی، بۆ دروست نەبێت.
بە ئیتتیفاقی هەموو ئەوانەی خەبەرداری ئەم قەڵەم و ئاڕائانەن، ئەگەر گوێ لەم پیاوە بگیرێت و کار بە مەغزای ئەم تەفسیرە بکرێت، کار بە ڕۆحی قورئان کراوە. جارێکی تر پێی، نووری ئیمان لەئافاقدا بەیان ئەبێت، کوفر و ئیلحاد و خوڕافات و خوزەعبەلات ئاخیریان دێت و، ئەهلی ئیسلام و ئیمان، ئەگەڕێنەوە زەمەنی مەجد و قووەت و عولو…
لەم خوڵاسەیەدا، ساغکردنەوە بۆ تەواوی تەفسیری جەنابی مەلای گەورە کراوە، وشە بە وشە و پیت بە پیت، لێکۆڵینەوە لەکۆی ئەقوالەکان کراوە و تەخریجی هەموو فەرمووەدەکانیش هەروا، با مامۆستا تەنها بە واتاش ئاماژەی پێ فەرموو بێت.
لەم خوڵاسەی بەردەستتاندا، هەموو ئەوەی پەیوەندی بە تەفسیرەوە نییە، لابردراوە. هەموو وشە ناڕوونەکان و کەسایەتییەکان، ناسێنراون. بە تەواوی بێ لایەنی پارێزراوە لەگەیاندنی بۆچوونەکانی جەنابی مامۆستای موفەسسیردا، جا هەرچی بێت و لەسەر هەرکێ بێت. هەوڵمانداوە، ڕەچاوی هەموو یاساکانی ساغکردنەوە و لێکۆڵینەوە و پەراوێز و ڕێنووس و خاڵبەندی بکەین.
هەموو تەفسیرەکەمان پوخت کردووەتەوە، بەو شێوەیەی کە شایان بێت، پێی بوترێت: خوڵاسە. پاشان بە شێوازێک دامانڕشتووەتەوە، کە ئاسانتر لەخۆی، مانا بدات بەدەستەوە. بە گشتی دەق و وشەسازی و دەربڕینی مامۆستامان پاراستووە، لەهەندێک جێدا نەبێت، کە پێویست بووە، دەربڕینەکە بگۆڕین.
07/05/2026
لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز کارێکی زۆر سەخت و دژوار نییە وەک ئەوەی هەندێک وا گومان دەبەن، بەڵکوو بگرە زۆر ئاسان و ئاسانکراوە بۆ کەسێک کە ڕاستگۆیانە نییەتی لێ بهێنێت و بە خۆشەویستی و لێبڕانەوە دەستی تێ بدات، هەروەها خۆی بە ڕێسای ئاڵتوونی پڕچەک کردبێت بۆ لەبەرکردنی.
ڕێسای ئاڵتوونی بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزیش بە خاوەندارێتیی یادگەی بەهێز و توانای لەبەرکردنی بڕگەی گەورە و دوورودرێژ، یاخود بەکارهێنانی ئامرازەکانی تەکنۆلۆژیای سەردەم لە کرداری لەبەرکردن، تەنانەت خۆتەرخانکردن بۆی لە ڕووی پێدانی کاتەوە نییە، بەڵکوو تەنیا پەیوەندیی بە پشوودرێژی و توانای کەسەکانەوە هەیە بۆ بەردەوامبوون.
بۆیە هەر کاتێک تۆ وازت لە کرداری لەبەرکردن و بەردەوامبوون هێنا لەگەڵ مامۆستاکەت، یاخود وازت هێنا لە وتنەوەی بەلەبەری ئەو بەشەی کە بۆ مامۆستاکەت ئامادەت کردووە، ئەوا هەرچەندە بە خۆت بڵێیت ئەم وەستانە کاتییە بەڵام شکستت بە پرۆژەی لەبەرکردنەکە هێناوە.
100 ڕێنمایی زێڕین بۆ لەبەرکردنی قورئان وەک فاتیحە
نووسەر: عادل الجوندی
وەرگێڕ: نورەددین بەهائەددین موحەممەد
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Irbil
44001
Opening Hours
| Monday | 09:00 - 19:00 |
| Tuesday | 09:00 - 19:00 |
| Wednesday | 09:00 - 19:00 |
| Thursday | 09:00 - 19:00 |
| Friday | 09:00 - 17:00 |
| Saturday | 09:00 - 19:00 |
| Sunday | 09:00 - 19:00 |