FM Agency
10/08/2022
پاکێجە جیاوازەکانی پشکنینی گشتی
بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیت، تۆ یەکێکیان ھەڵبژێرە
ئێستا لە تاقیگەی پزیشکی تۆ
بێ دوو دڵی پشکنینەکانت بکە
پاکێجی سلڤەر ٢٣ پشکنینی گشتی بە ٢٩ ھەزار دینار
پاکێجی زێڕین ٣٣ پشکنینی گشتی بە ٣٨ ھەزار دینار
پاکێجی ئەڵماس ٥٠ پشکنینی گشتی بە ٤٤ ھەزار دینار
ئێستا دەتوانن سەردانمان بکەن
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە موبایلە
07506240001
ناونیشان: ٤٠م نزیک فولکەی حەی شورتە
#پزیشکی #تاقیگە # #پشکنین #مختبر #مختبرات #دکتۆر #مجمع #کۆمەڵگا #ھەولێر #دەروونی #منداڵان #دڵ #ئافرەتان #گورچیلە #سۆنار #دەرمانخانە
21/02/2022
زۆرترین ئەو پرسیارانەی کە لە پزیشکی گورچیلە دەکرێت دەربارەی خواردن!!
من وەک پزیشکێکی پسپۆری گورچیلە و میزەڕۆ دەمەوێت وەڵامی چەند پرسیارێکی باو بدەمەوە کە ڕۆژانە لە کلینیکەکەم لەلایان خەڵکەوە لێم دەپرسن دەربارەی خواردن،
* چ خواردنێک بۆ گورچیلە خراپە؟
* چ خواردنێک بۆ گورچیلە باشە؟
* من گورچیلەم بەرد و ڕەمل دروست دەکات چ خواردنێک نەخۆم باشە؟
لا ڕاستیدا وەڵامی ئەم پرسیارانە پەیوەستن بە یەکەوە، لە وەڵامی پرسیاری (چ خواردنێک بۆ گورچیلە خراپە؟) ئەگەر گورچیلەت ھیچ کێشەی نەبێت وە ھیچ نەخۆشیەکی درێژخایەنت نەبێت (وەک شەکرە و زەخت) ئەوە ھیچ شتێکی سروشتی زیان بە گورچیلە ناگەینێت جگە لە ( دەرمان و گیادەرمان - پرۆتیناتی لەشجوانی گەر بەڕێژەکی زۆر بێ) بەڵام ئەگەر نەخۆشیت ھەبوو بۆ نموونە نەخۆشی شەکرەت ھەبوو ئەوە ھەر خواردنێک شەکرەت بەرزکاتەوە کاریگەری خراپی لەسەر گورچیلە دەکات ھەمان شت بۆ زەختیش تەواوە ئەگەر نەخۆشی زەختت ھەبوو ئەوە ھەر خواردنێک زەختت بەرزکاتەوە ئەوە بۆ گورچیلەکانت خراپە.
بۆ وەڵامی پرسیاری (چ خواردنێک بۆ گورچیلە باشە؟) بە شێوەیەکی گشتی زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی بۆ گورچیلەیەکی تەندروست پێویستە چونکە گورچیلە حەز دەکات کاری پاڵاوتنی خوێن بکات بۆ خوێنێکی پر ئاو و شل.
بۆ وەڵامی (من گورچیلەم بەرد و ڕەمل دروست دەکات چ خواردنێک نەخۆم باشە؟)، زۆربەی ھەرە زۆری بەرد و ڕەملی گورچیلە دوو جۆرن یان کالسیوم ئۆگزالەتە ٨٥٪ وە یان یوریک ئەسیدە ١٠٪ بۆیە ئەو کەسانەی کە کێشەی بەردی گورچیلەیان ھەیە دەبێت خۆپارێزی بکەن لەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی زۆری ئۆگزالەیت و یوریک ئەسیدی تێدایە وەک؛
١. ھەموو جۆرە گۆشتێک.
٢. خواردنەوە گازێکان.
٣. چەرەزات.
٤. رێواس.
٥. سپێناخ.
٦. چای ڕەش.
٧. شوکوڵاتە و کاکاو.
٨. شەوەندەر.
٩. چپسی پەتاتە.
بە شێوەی گشتی بۆ پاراستنی گورچیلە لە بەرد و ڕەمل پێویستە:
١. ئاو زۆر بخۆیتەوە.
٢. ڕێژەی خوێ لە خواردن کەمکرێتەوە.
٣. میزکردنت ڕانەگری واتا ھەرکاتێ ھەستتکرد میزتدێت میزڵدانت بەتاڵکەی.
بە ھیوای لەش ساخی بۆ ھەموو لایەک..
دکتۆر ⁄ احمد عبدالحميد جاف
پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ
31/01/2022
با چیدیکە تەندروستیی منداڵەکەت خەمی تۆ نەبێت..
ئێستا نۆڕینگەی دکتۆر سۆران سابیر عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە ماڵی پزیشکی تۆــیە.
تەندروستی منداڵەکانتان بە ئێمە بسپێرن..
دکتۆر سۆران، ئەندامی ئەکادیمیای ئەوروپی نەخۆشییەکانی منداڵانە و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بوارەکە..
لە ئێستاوە ناوتان تۆماربکەن..
ماڵی پزیشکی تۆ.. هەولێر ٤٠ مەتری، نزیک فولکەی حەی شورتە، تەنیشت کاتب عەدلی برایەتی
بۆ ناونووسین پەیوەندی بکەن..
07507413136
07822604469
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Telephone
Website
Address
Irbil
Opening Hours
| Monday | 14:00 - 00:00 |
| Tuesday | 14:00 - 00:00 |
| Wednesday | 14:00 - 00:00 |
| Thursday | 14:00 - 00:00 |
| Friday | 14:00 - 00:00 |
| Saturday | 14:00 - 00:00 |
| Sunday | 14:00 - 00:00 |