Strategic Allies

Strategic Allies

Share

20/07/2026

دەنگە جیاوازەکان، یەک ئاراستە

لە ستراتیجیک ئەڵایس، ئێمە تەنها کار بۆ کڕیار ناکەین بەڵکو بە دەستپێشخەریی بوێرانە، بەهایەکی ڕاستەقینە پێشکەشی نەتەوە و نیشتمانەکەمان دەکەین.

وەک هاوبەشێکی باوەڕپێکراوی ناوخۆیی و جیهانی، بازاڕەکە ناگۆڕین، بەڵکو سەرلەنوێ دەینەخشێنین.

05/07/2026

بەڕێز کاک عەبدولعەزیز شێروانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Zom Dairy، سوپاسێکی بێپایانتان ئاراستە دەکەین بۆ بەشداریکردنتان لە پانێڵی بزنسی "The CEO Talk"

​وتە و ئەزموونە بەنرخەکانتان هاندەر و ئیلهامبەخشێکی گەورەبوون بۆ سەرجەم ئامادەبووان.

هەمیشە سەرکەوتوو بن لە کاروانە پیشەییەکەتاندا.

​🌐 | www.strategic-allies.com

Photos from Strategic Allies's post 27/06/2026

سەرکەوتن بە تەنها بەدەست نایەت، بەڵکو دەرفەتێکی باش و خێزانێکی دڵسۆزی دەوێت! 🤝

پانێڵی بزنسی The CEO Talk لە هەولێر تەنیا سەرکەوتنی پڕۆژەیەک نەبوو، بەڵکو دەرفەتێکی ڕاستەقینە بوو بۆ هەموومان تا شتی نوێ تاقیبکەینەوە، پێکەوە فێرببین و تواناکانی خۆمان پەرەپێبدەین

ئێمە لە ستراتیجیک ئەڵایس هەمیشە هەوڵمانداوە ژینگەیەک دروست بکەین کە تێیدا هەمووان وەک هاوپەیمانی ستراتیژی ڕاستەقینە پێکەوە گەشە بکەین

زۆر دڵخۆشین کە دەبینین تیمی ئێمە وەک یەک خێزان ئەم دەرفەتەی قۆستەوە و باشترینی خۆی پێشکەش کرد

بە ڕاستی شانازی دەکەین کە لەم ژینگەیەدا فێردەبین و دەدرەوشێینەوە

سوپاس بۆ ماندووبوونی یەک بە یەکی خێزانی ستراتیجیک ئەڵایس

ئێمە لێرەدا ناوەستین، بە پشتیوانی خوا بەردەوام دەبین لە دروستکردنی دەرفەتی گەورەتر و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر پێکەوە

Strategic Allies

Want your business to be the top-listed Business in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Address

Irbil