Top Erbil
هەولێر..
“داخستنی تاقیگەیەکی پزیشکی دروستکردنی ددان”
لە هەولێر .. تاقیگەیەکی نایاسایی دروستکردنی ددان داخرا
بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تاقیگەیەکی دروستکردنی ددانی دەستکرد بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەسەرچوونی مۆڵەتی کارکردنەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ، بەتەواوی داخرا و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیرایەبەر بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان.
تیمی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنە تایبەتەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر، لە پشکنینێکی مەیدانیدا بۆیان دەرکەوت کە کارمەندانی ئەو تاقیگەیە هیچ مۆڵەتێکی فەرمییان لە وەزارەتی تەندروستییەوە وەرنەگرتووە بۆ کارکردن.
لەکۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکات کە هەمیشە بە زانیارییە وردەکانیان هاوکار و پشتیوانی هێزە ئەمنییەکانن لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و بنبڕکردنی سەرپێچییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێردا.
کورتەیەک لە زانیاریەکانی سەبارەت بە دارستانی ئەمازۆن
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
KURD