Nigar Nader

Nigar Nader

Share

21/11/2025

ئێستا رێبەرە ژیرەکە بەکاربهێنە ، زانیاری لەسەر کۆی سیستەمی دادوەری و یاساکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنە،،،

19/02/2025

کێشەکانی کودستان کێشەی جوتیارەکانن
ستراکچەری کۆمەڵایەتی کوردستان لە جوتیار پێکهاتووە ، کورد لە جوتیاری ڕا دەستیپێکردوە ، کشتوكاڵ بناغەی کۆمەڵگەی کوردیە، بەدرێژایی مێژوو کێشەی کورد کیشەی خاک بووە ، جوتیاری کورد چونکە بەهێزترین ڕەگی لەگەڵ خاکدا هەیەسەرچاوەی زۆرێک لە بەرخودان و بەرگری و بزووتنەوی شۆررشگێری هەروەها بەگژداچونەوە لەگەڵ رژێمە جۆراو جۆرەکان بوو لەسەردەمی جیاواز جیاوازدا ، ..

لەبەرئەوە سیاسەتکاران ، حوکمدارانی ئێستای کوردستان بەبێ بە گرنگیدان و سەرەکیدانان بە کێشەکانی خاکی کوردستان هەرگیز ناکارن هەنگاوێکی بەبڕشت هەڵێنن و کوردستان بۆ قۆناغی پیشکەوتوو و دەوڵەت بگوازنەوە ، ئەگەر لە ئێستادا لە بری فایلی مووچە و بودجە فایلی مادەی سەدوچل لەگەڵ بەغدا لە دانوستاندن دابایە ، کێشەی بودچە و مووچە بە ئۆتۆماتیکی چارەسەر دەبوو ، چونکە کێشەی خاک تاکە فایلی جارەسەرە بۆ هەموو کێشەکانی کوردستان .
ژبەرهەندێ ئەگەر ئێستاش ئەو فایلە کەمتەرخەمی دەرهەق بکرێت و بە ڕێڕەوێکی ژیرانەی نیشتیمانیدا کاری لەسەر نەکرێت ئەوا لە سالانی داهاتوودا بۆ نەوەی داهاتوو ، دەبێتە گەورەترین کێشە و ململانێ .. هاوکات هەڵوێستی ئەو کۆمەڵە جوتیارانە ، پەیام و گوتاری ئازایانەو جوامێرانەیان دەبوو پەیامی سەرکردایەتی و سیاسی هەموو کوردستان بێت بۆ ئەوەی جیهان نرخاندن و شیاندنی بەهەڵوێست و بە رێزی بۆ کێشەی کورد هەبێت .

24/01/2025

ئاسایش لە نێوان تۆمەت و تاکتیک دا
شرۆڤەی ئەو هێرشە دڕۆنیە تیرۆریستیەی هەولێر، پێویستی بەشارەزایی و زانیاریەکی زۆر وردە، چونکە ڕووداوێکی پڕ لە تاکتیک و تۆمەت و هاوکێشەو لوغزی ئەمنی نوێیە..
ئەگەر سەنج بدرێت، تۆمەتی سەرەکی زۆر ناڕەواو ناڕوونە ،چونکە دەوڵەتی ئێران وجیهانیش باش دەزانن،دەوڵەتی ئیسرائیل دەوڵەتێکی هێندە زانا و شارەزاو بە ئەزموونە لە سیاسەت و سیستەمەکانی ئاسایشدا، هەرگیز ماڵ و کۆشک یان لۆکەیشنێکی دیارو هەڵکەوتە هەڵنابژێرێ بۆ کارکردنی دەزگایەکی سیخۆری خۆیی!
کە پێشتریش لە نزیک هەمان شوێن ماڵی سەرمایەدارێکی تر بەموشەک و دڕۆن بە ئامانج گێرابێت! ئەگەر ئیسرائیل هەر شوێنێكیش هەڵبژێرێت ئەوا تەواو بە سیستەمی دژە دڕۆن و موشەک ئامادەی دەکات.
لە لوغزەکانی ئەو هێرشە، بەئەستۆگرتنی هێرشەکە و ناوهێنانی چەند کەسێک کە بوونەتە ئامانج، هێرش لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمەریکا! بە ئامانج گرتنی ماڵی سەرمایەداران نەک سیاسی و دیبلۆماسیەکان.

هەروەها یەکێک لە تاکتیکە ئەمنیەکانی هێرشەکە ئەوەیە پەیامێکی ئەمنی بۆ نەیارانی ڕەوانە بکات، زانیاری زیاتر لە سەر هێزو بنکەکانی ناو هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات ، ئەو کەسانە ش بکاتە ئامانج کە دەستیان هەیە لە گەشەکردنی هەرێمی کوردستاندا هەروەها دەوڵەتی عێراقیش بخاتە ناو هاوکێشە ئەمنیەکانی

29/04/2024

تەندروستی دەروونی لە مێدیاو سۆشیالمێدیاکانی کوردستاندا

لە گۆشە نیگای نوێی ئاسایشی جیهانیدا ، ئاسایشی تەندروستی وەکو گرنگترین ستوونی سەرەکی ئاسایشی نیشتمانی هەر دەوڵەتێک دەژمێردرێت،پاراستنی ئەو ئاسایشە و بەرگریکردن لە هەموو جۆرە هەڕەشەکانی ئاراستەی ئاسایشی تەندروستی دەکرێن، لەئەرکە سەرەکیەکانی دەوڵەتە.
بەپێچەوانەوە ئەوەی لە ئێستادا لەهەرێمی کوردستان دەگوزەرێت ، مێدیاکانن بوونەتە سەرچاوەی گومان و دڵەڕواکێیەکی ترسناک بۆ سەر تەندروستی دەروونی هاوڵاتیان ، له هیچ شوێنێکی ئەو جیهانە مێدیاکان هەواڵیکی بەوشێوەیە بڵاوناکاتەوە، بە هاوڵاتیان بێژێت ئەو خواردن و کەرەستانەی تا ئێستا بەکارتانهێناوە و خواردوتانە سەرچاوەی شێرپەنجەیە و زۆر مەترسیداربووە،!
یان دەبێتە جێگای پرسیار ئایا کۆی دەزگاکانی پەیوەندیدارەکانی حکومەت لە کوێن کاتێک ئەو شمەکاە ترسەناکانە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان و ئەو مادەو خۆراکانە لە بازەڕەکاندا مۆڵەتی بەکارهاتنیان پێنەخشراوە ؟ئایا بۆ ئەو خواردنانە لێرە بوونەتە تایتڵ و ڤیدۆ و بەرنامەی تایبەتی مێدییای ، هەفتانە بەجۆرەها شێوە لە جۆرەها کەناڵوە ئەو هەواڵانە دەبینین و دەبیستین کە ترس و گوومانی تەندروستی دروست دەکەن ؟؟
بۆ نموونە ئەو ئاوەی تا ئێستا بۆ خواردنەو بەکارهاتووە ە هۆکاری شێرپەنجەیە ،کەش هەوای پایتەخت پیس بووە مەترسیە بۆ مردن ، ماستی ناو ئەو جۆرە سەتڵە هۆکاری شێرپەنچەیە ، ئەو زەیت و ڕۆنانەی مەسرەفکراوەن مادەی ژەهراویان تیدابوو ئەو بەنزینەی بەکارهاتوو سەرچاوەی شێرثەنجەیەیەکی مەترسیدارە ..
بۆیە دەبێت بپرسین ئایا مێدیاکانی کوردستان بە چ ڕێگایەک ئیزن دراون،تا بەناوی هۆشیارکردنەوە و ئاگادارکرنەوە ، بە پێچەوانەوە ببن بە هۆکاری ئەو شپرزەبوون و شیواندنەی دەرروونی هاووڵاتیان و دروستکردنی دڵەڕاوکێی لەسەر تەندروستیان و ناتەندروستی هەموو ئەو شتانەی بەکاریانهێناوە ، ئایا ئەی وەزارەتی تەندروستی ئاگاداری ئەو بازاڕە سەمەرەیەیی میدیاکان نیە ؟!

13/04/2024

جەژن وەکو لۆگۆی فیلتەرکراوی خۆنیشاندان

جەژنەکان بەشێکی گرنگی کولتووری هەر کۆمەڵگایەکن کە پەیامی خۆشگوزەرانی و ئاشتیان هەڵگرتووە ، بەڵام لەسەردەمی ژیانی مۆدێرن سۆشیالمێدیاکاندا دەبنە سەرچاوەی ریکلامکردن ، بازرگانیکردن و خۆنمایشکردنێکی زۆر سەمەرە، بەتایبەتی لە کوردستان ئەوەی لەو جەژنانەدا بیندرا ، نیشاندانی بێئەژماری ماڵە ڕووبەر گەورە و ڤیلاکان و دیوەخانی عەشیرەت و کاربەدەستەکان ، هێزو کاروانی ئۆتۆمۆبیلە لۆکسەکان، ڕیزکردنی منداڵ و گەنجەکان بۆ وەرگرتنی جەژنانە ، پێشاندانی سفرەو خواردن و شیرینیە ڕازاوەکان ، سناپی چلووبەرگ و زێڕو ئەدگاری نائاسایی و فیلتەرکراوی ژنەکان سەرەکیترین لۆگۆی جەژن بوون و نیشانیان دا کە ئەو کۆمەڵگەیە لەناو بازنەی خۆ ڕانان و ڕواڵتگەری و ژیانێکی بەبازرگانی بوون دا دەسورێتەوە کە سەرچاوەی چاوبرسیەتی و مەسرەفگەراییەکی گەورەیە، کە هەرگیز نە مۆدێرن دەبێت نە سادەو سوونەتی ماوەتەوە .

Want your public figure to be the top-listed Public Figure in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Website

Address

Irbil