Safeen Drug Guide
09/03/2026
بەم نزیکانە 6 کتێبی پزیشکی بە زمانی کوردی بەردەست دەبێ کە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ قوتابیانی پزیشکی وە خەڵکی ئاسایی دەتوانن سوودی لێ ببینن چونکە بە زمانی کوردی -سۆرانی نوسراوە کتێبەکان لەم بەشانە پێک دێت
1. بانکی زانیاری دەرمانی سەفین کە پێک دێت لە 1500 لاپەرە
2. ڕێبەری دەرمانی سەفین 616 لاپەڕە
3. ڕێبەری ددانی زیرەک 250 لاپەڕە
4. فێربوونی خوێندنەوەی ڕەچەتەی دکتۆر 162 لاپەڕە
5. نەخۆشیەکانی پێست و قژ و جوانکاری 462 لاپەڕە
6. دەرمانە باوەکان هەندێک حالەتی ئافرەتان 144 لاپەڕە
ئەم کتێبانە لە لایەن نوسەر سەفین واحد حمدامین نوسراینەوە
مێدبووک سپۆنسەری کتێبەکان دەکات بۆ فرۆشتنی بە تاک و کۆ
لەم ژمارە مۆبایلە دەتوانن داواکاری پێش وەختە بکەن
07501310551
11/10/2024
داخیلی گروپی هەلی کاری پزیشکی بن لە تیلیگرام زۆرترین هەلی کاری لێ بڵاو دەکرێتەوە
27/09/2024
جۆرەکانی ئەنسۆلین ( Types of insulin )
زۆرترین زانیاری خوێنەربە.
ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen )
Types of insulin :
A/ Rapid Acting insulin
B/ Short Acting insulin
C/ Intermediate insulin
D/ Long Acting insulin
E/ Mixed insulin
لە خوارەوە نمونەی هەر دەرمانێکی ئینسۆلین و ناوی بازرگانی و ناوی زانستی بۆ هەر جۆرێکی ئینسۆلین
بە پێی کات و شێوازی ئیشکردنیان دەنوسین لەگەڵمان بن.
A/ Rapid Acting insulin :
دەرمانەکانی سەر بەم کۆمەڵەن زۆر بە خێرایی ئـیش دەکەن ڕێــژەی شــەکر لە خــوێن دادەبەزێــنن ، دەتوانرێت ( 15 ) خ*لەک پێش نان یان ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن لێ بـدرێت ناسراویشـن لە بـازاڕدا بە ( صافي او سریع ) نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :
① Insulin lispro ( Humalog ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.1 to 0.2 unit/kg , 2 to 3 times daily , 15 minutes before meal.
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.
② Insulin aspart ( Novorapid ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.1 to 0.2 unit/kg , 2 to 3 times daily , 15 minutes before meal.
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.
③ Insulin glulisine ( Apidra ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.5 to 0.1 unit/kg , 15 minutes before meal or within 20 minutes after starting a meal.
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی C.
④ ( rDNA ) human Insulin ( Actrapid ®)
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.3 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 to 30 minutes before meal.
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی C.
ئەم جۆرانە ( 15 ) خ*لەک پێش نان وەردەگیرێت ، وە هەروەها پاش ( 5 تا 15 ) خ*لەک دەست بە ئیشکردن دەکات کاریگەریەکەی ( 3 تا 5 ) کاتژمێر کاریگەری دەمێنێتەوە لە لەش.
تێبینی/ ئەم جۆرەیان دەتوانرێت بە ڕێگەی ( S.C و I.V ) بدرێت لە نەخۆش.
B/ Short Acting insulin :
دەرمانەکانی ئەم کۆمەڵەیە کەمێک تاخیرتر دەست دەکەن بە ئیشکردن بەس ئەمـانەش هەر خێـران لە ئیشـکردندا وە زووتـریش تەواو دەبـن لە لەشـدا ، دەتوانرێـت ( 30 ) خـولەک پـێش نـان لـێ بـدرێت ، ئەمەشیان ناسراون لە بازاڕدا بە ( صافي او سریع ) نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :
Insulin regular human ( Humulin R ®)
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.1 to 0.2 unit/kg , 2 times daily , 15 to 30 minutes before meal.
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.
ئەم جۆرەیان ( 30 ) خ*لەک پێش نان وەردەگیرێت ،
وە هەروەها پاش ( 30 ) خ*لەک دەست بە ئیشکردن
دەکات کاریگەریەکەی ( 5 تا 8 ) کاتژمێر دەمێنێتەوە
لە لەش.
تێبینی/ ئەم جۆرەیان زۆر جار بۆ حاڵەتی لەناکاو و خێرا بەکاردێت ، هەروەها ئەم جۆرەیان دەتوانرێت بە ڕێگەی ( S.C و I.V و I.M ) بدرێت لە نەخۆش.
C/ Intermediate insulin :
دەرمانەکـانی ئەم کـۆمەڵەیە بە شـێوەیەکی مـام ناوەنـد کـاردەکەن بـۆ کەم کـردنەوەی ڕێـژەی شـەکر لە خوێندا بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنەوە لە لەشدا بە بەراورد بە دوو جۆرەکەی سـەرەوە زیـاتر دەمێنـنەوە لە لەشدا ، وا باشە ( 30 ) خ*لەک تا ( 1 ) کاتژمێر پێش نان ، ئەم جۆرەیان لەبازاردا ناسـراون بە ( خـابط او البطئ ) ، نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :
human Insulin isophane ( NPH ) ( Insulatard ®) , ( Humulin N ®)
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.2 unit/kg , 2 times daily , 15 to 30 minutes before meal.
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.
ئەم جۆریان پاشی ( 2 تا 4 ) کاتژمێر دەست بە ئیش دەکات کاریگەریەکەی ( 10 تا 18 ) کاتژمێر دەمێنێتەوە لە لەشدا.
تێبینی/ ئەم جۆرەیان دەتوانرێت تەنها بە ڕێگەی ( S.C ) بدرێت لە نەخۆش.
D/ Long Acting insulin :
دەرمانەکانی ئەم کۆمەڵەیە بە شێوەیەکی هێواش کاردەکەن و ماوەیەکی زیاتر دەمێنەوە لە لەشدا بە بەراورد
بە جۆرەکانی تری ئینسۆلین لە سەرەوە، ئەم جۆرەیان زیاتر شەوانە وەر دەگیرێت پێش خەوتن کاریگەری زیاترە ، هەروەها ئەم جۆرەشیان لەبازاردا ناسراون بە ( خابط او البطئ ) ، نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :
① Insulin glargine ( Lantus ®),( Basaglar ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , Once daily at night .
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.
② Insulin detemir ( Levemir ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , Once daily at night .
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.
③ Insulin degludec ( Tresiba ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , Once daily at night .
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی C.
ئەم جۆرەیان شەوانە پێش خەوتن وەردەگیرێت پاش
( 2 تا 4 ) کاتژمێر دەست بە ئیش دەکات و کاریگەریەکەی بۆ ماوەی ( 24 ) کاتژمێر لە لەش دەمێنێتەوە.
تێبینی/ ئەم جۆرەشیان دەتوانرێت تەنها بە ڕێگەی ( S.C ) بدرێت لە نەخۆش.
E/ Mixed insulin :
دەرمانەکانی ئەم کۆمەڵەیە بە شێوەی تێکەڵە ئامادەکراون
بە شێوەیەکی وا دروستکراون هەر تێکەڵەیەک پێک دێت
لە دوو جۆری ئینسۆلین ، ئەم جۆرەیان لەبازاردا ناسراون
بە ( مخبوط او مخلوط ) نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :
① Novomix Pen ® ( 30% soluble insulin aspart + 70% insulin aspart crystallised with protamine ).
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.
② Humalog Mix 25 pen ® ( 25% insulin lispro + 75% insulin lispro protamine ).
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.
③ Humalog Mix 50 pen ® ( 50% insulin lispro + 50% insulin lispro protamine ).
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.
④ Humulin 70/30 pen ® ( 70% insulin aspart crystallised with protamine + 30% soluble insulin aspart ).
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.
⑤ Ryzodeg pen ® ( 30% insulin asprat + 70% insulin degludec ).
Injectable Pen : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , One or two times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.
⑥ Mixtard 30 ® ( soluble insulin 30% + isophane insulin 70% ).
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.3 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.
لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.
ئەم جۆریان وا باشە ( 30 ) خ*لەک تا ( 1 ) کاتژمێر پێش نان لێ بدرێت ئەم جۆریان پاشی ( 2 تا 4 ) کاتژمێر دەست بە ئیش دەکات کاریگەریەکەی ( 6 تا 8 ) کاتژمێر دەمێنێتەوە لە لەشدا.
تێبینی/ ئەم جۆرەشیان دەتوانرێت تەنها بە ڕێگەی ( S.C ) بدرێت لە نەخۆش.
تێبینی/ بەکارهێنانی دۆزی ئەم دەرزییانەی ئەنسولین
بە پێی حاڵەت و تەمەن و کێشی نەخۆشەکە ئەگۆڕێت ، بۆیە لەسەر قسەی دکتۆری پسپۆڕ دەوەستێت کە چەندی
بۆ دیاری ئەکات ئەوەی لەسەرەوە نووسیومان بەشێوە باوەکەیتی.
تێبینی/ پێویستە هەموو جۆرەکانی دەرزی انسولین ( Insulin ) لە پلەی گەرمی ( ۸-۲ سیلیزی ) هەڵبگیرێن لەناو ساردکەرەوە ( ثلاجة ).
تێبینی/ زۆربەی هەرە زۆری جۆرەکانی دەرزی انسولین
بە ڕێگای ژێر پێست ( S.C ) بەکاردێن و باون ، بەڕێگای تریش هەیە بەڵام کەمتر بەکاردێن.
⛔ تکایە بێ ئاماژەکردن بە ناوی من لە هیچ شوێنێک پۆست مەکەرەوە.
بەهیوای سوود.
21/03/2024
سەرەتا بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ، زۆر سوپاسی خوای گەورە ئەکەم کە ئەم زانیاری و تاقەتەی بە من دا کە بتوانم ئەم بەرهەمە بنووسم ، ئیتر چاوەڕوانی کۆتایی هات کتێبە ناوازەکە تەواو بوو ( Gynecology and Obstetrics ) نوێترین ڕێبەری دەرمانە باوەکان و هەندێن حاڵەت و نەخۆشی ئافرەتان.
🎯 ڕێبەرەکە بەشێوەیەکی زۆر سادە و ئاسان و کورت و پوخت باسی لە دەرمانە باوەکان و هەندێک حاڵەت و نەخۆشی تایبەت بە ئافرەتان کردوو کە پێشتر گوێمان لێ دەبوو کەوا دەرمانەکان و نەخۆشی و حاڵەتەکانی ئافرەتان هەندێک گران و ئاڵۆزن بۆ فێربوون یان ناوی دەرمانەکان ناخۆشن بۆ لەبەرکردن ، لە ڕاستیدا وایە ئەگەر ڕێبەرێک یان سەرچاوەک یان کەسێکی شارەزا نەبێت ڕێگات نیشان بدات بەتەواوی فێری ئەم بەشە نابیت ، قوتابیان و دەرچووی زۆربەی بەشە پزیشکیەکان ئەتوانن سوودی لێ ببینن بەتایبەت ئەوانەی لە دەرمانخانەکان کاردەکەن.
🔥 خاڵە گرینگەکانی ئەم کتێبە :
۱- باسکردن و ڕوونکردنەوەی دەرمانەکان چۆنیەتی بەکارهێنانیان و بۆچی زیاتر بەکاردێن و کاریگەری لاوەکی دەرمانەکان و چەندین زانیاری تر لەگەڵ وێنەی دەرمانەکان و چەندین تێبینی گرینگ.
۲- ڕێنمایی و پێدانی بڕ و ماوەی دەرمانەکان و سەلامەتی دەرمانەکان لە ماوەی دووگیان و شیردان دا.
۳- زیاتر لە 80 وێنەی تێدا بەکارهاتووە.
٤- لەکۆتایی ڕێبەرەکە دەرمانە سەلامەتەکان باسکراوە لە ماوەی دووگیانی.
٥- کتابەکە پێکهاتووە لە 141 لاپەڕە.
🔹 تێبینی/ بۆ بینینی نمونەی کتابەکە و داواکردنی کتابەکە نامە بۆ ڤایبەری ئەم ژمارەیە بنێرن:
07519542120
گەیاندن بەخۆڕاییە بۆ هەموو شار و شارۆچکەیەکی کوردستان.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Telephone
Website
Address
Erbil