Survey Engineer Aso

Survey Engineer Aso

Share

23/04/2024

یەکێ لەو هەڵانەی کە باوە لە کاتی کاری ڵێڤڵ کردن بە ئامێری ڵێڤڵ و رەنگە زۆربەمان بە هەندی وەرنەگرین، کەچی کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێ لە کاتی ڵێڤڵ دیاریکردن. ئەویش بریتییە لە نەگرتنی Staff بە تەواوی و بەبڵ نەکردنی...! کە یەکێ لە بەرپرسیارییەتەکانی ئەو کەسەیە کە لەگەڵتە بۆ یارمەتیدان (ستافمان) یاخود Rodpearson. ئەرکەکانی ستافمان تا راددەیەک سادەن. بەڵام ستافمانێکی بێباکانە دەتوانێت باشترین هەوڵەکانی رووپێوێک پووچەڵ بکاتەوە بە جێبەجێنەکردنی چەند یاسایەکی بنەڕەتی.
وەک لە وێنەکەدا دیارە، راستەکە (Staff) لەسەر پۆینت A گیراوە، خوێندنەوەی دروست بریتییە لە AB (واتە پۆینتی B) بەڵام لێرەدا ستافمانەکە بە هەڵە راستەکەی گرتووە و دوور لە لەشی خۆی، جا لەبەر بێ ئاگایی بێ یاخود staff ەکە bubble ـەکەی نەما بێ (بڵقی ئاوەکە بۆ تەرازووکردن). بەم هۆیەوە ئێمە پۆینتی E (واتە دووری لاری AE) دەخوێنینەوە کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ ئێمە بە بڕێک زیاتر (یان کەمتر) لە خوێندنەوە راستەکە دەخوێنینەوە.
بۆ دۆزینەوەی ئەو بڕی هەڵەیە، پێویستە ئەم هاوکێشەیە بەکاربێنین، سەرەتا دووریە راستەکە دەدۆزینەوە کە دەکاتە دووری ستوونی AB

AB = Sqrt(AE^2 - EB^2)

بۆ نموونە؛ خوێندنەوەی AE (point E) خوێندنەوەکەیە لە پێگەی کار، بریتییە لە 1.500m و دووری EB گریمان دەکاتە 0.15m، لە ئەنجامدا AB خوێندنەوە دروستەکە کە دەبێ بخوێنرێتەوە دەکاتە 1.492!
بڕی هەڵە لە خوێندنەوەکە بریتییە لە: 1.500-1.492=0.008m واتە (8 مللیمەتر هەڵە!) کە بڕێکی زۆرە بۆ ئیشی ورد بۆ نموونە گواستنەوەی BM بێنچمارک و کاری کۆنکریت کردن و بابەتەکانی پەیوەنددار بە سڵۆپ و بەرزی.

هەرچەند ئەم بابەتە بە پراکتیکی بەم شێوەیە ناتوانرێ خوێندنەوە دروستەکە بدۆزرێتەوە..! دەبێ چەند رێگایەک تاقی بکەیەوە بۆ نموونە بە ستافمانەکه دەڵێی ستافەکە لە لەشت نزیک بکەوە و خۆشت رێک راوەستە، یان دەڵێی سەبر سەبر ستافەکە دوورخەرەوە یان خوارەوەی جێگیر بکەوە و لای سەرەوەی ستافەکە بجوڵێنە بۆ پێش و بۆ دواوە تاوەکو دەبینی لە ئامێری ڵێڤڵەکەوە Cross-Hair ـەکە دەکەوێتە سەر ستافەکە بە شێوەیەکی پاڕاڵێڵ و دەبینی وردە وردە خوێندنەوەکە کەم یان زیاد دەکا. چەند جارێک وابکە و خوێندنەوە دروستەکە بدۆزەوە.

خۆم ئەم رێکارانە دەگرمە بەر لە پێگەی کار، وە رێگای تریش هەن بە گوێرەی بارودۆخەکان کە دەتوانرێ هەڵەکە کەم بکرێتەوە.

✍️ ئاسۆ محمد
ئەندازیاری رووپێوان

Photos from Survey Engineer A*o's post 07/06/2022

How to Use Total Station as Level Instrument?
چۆن ئامێری تۆتەڵ ستەیشن بەكاردەھێنی وەك ئامێری ڵێڤڵ؟

وەك ئاشكرایە ئامێری تۆتەڵ یەكێكە لە گرنگترین ئامێرەكانی بواری رووپێوان كە بۆ زۆر مەبەستی ئەندازیاریی رووپێوی بەكاردەبرێت.
یەكێك لە ئەركە سەرەكییەكانی ئەم ئامێرە بریتییە لە دۆزینەوەی كۆردینەیتی سێ رەھەندی خاڵەكان لە رێگەی چەند كۆردینەیتێكی زانراوەوە.

یەكێك لە رەھەندەكانی كۆردینەیتەكە بریتییە لە بەرزی (Height) یاخود (Elevation).

وەك دەزانین، زۆربەی ھەرە زۆری ئەو كارانەی كە پەیوەندییان بە بەرزییەوە ھەیە عادەتەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنیان لێرە كار بە ئامێری ڵێڤڵ دەكرێ بە تایبەتی (Automatic Level) بەھۆی ئەوەی لە كاركردندا دەقیق و خێرایە و ئاسانە لە بەكارھێنان و ھەڵگرتن.

جا ئەگەر ھاتوو ئێمە لە پڕۆژەدا تۆتەڵ ستەیشنمان لابوو لە ھەمان كاتدا ھەردوو ئیشی اسقاط كردن stakeout و كۆنتڕۆڵكردنی بەرزیمان ھەبوو..
لێرەدا ئێمە دەتوانین تۆتەڵ ستەیشنەكە وەك ئۆتۆماتیك ڵێڤڵەكە بەكاربھێنین.

بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە سەرەتا ئامێرەكە setup دەكەین لە رێگەی مێسۆدێكەوە لە پڕۆگرامی station setupی تۆتەڵەكە كە بریتییە لە (H-Trans) كورتكراوەی (height transfer) ـە واتە گواستنەوەی بەرزی.
وەك لە ناوەكەیەوە دیارە ئەم مێسۆدە ھەروەھا بەكاردێ بۆ گواستنەوەی ئێڵیڤەیشن بۆ نموونە لە floor (طابق) ێكەوە بۆ طابقێكی تری باڵاخانەكە.

- پڕۆسیجەرەكەش بەم شێوەیەیە:
-
پێش ھەموو شتێك زۆر گرنگە كەوا كۆردینەیتێكی زانراوت ھەبێ كە ئێڵەڤەیشنەكەی زۆر دەقیق بێت و زۆر باش لێتەوە دیاربێت كە دواتر وەك target point لە مێسۆدەكە بەكاریدەھێنین!!!!!

سەرەتا، ئامێرەكە لەو شوێنە setup دەكەی كە دەتەوێ ئێڵیڤەیشنەكەی (Height) بزانی.
جا گرنگ نییە ئەم ستەیشنەی كەوا ئامێرەكەتی لێ سێتەپ دەكەیت كۆردینەیتەكەی زانراو بێ یاخود نا (مەبەستم ھۆریزۆنتەڵ كۆردینەیتە E,N). دوای ئەوەی مێسۆدی H-Trans ھەڵبژارد لە تۆتەڵەكە، ویندۆیەكی تر دەردەكەوێ لەوێ زۆر زۆر گرنگە hi بەرزی ئامێرەكەت تۆمار بكەی كە سادەیی بە فوتە بەرزییەكەی دەپیورێت.
پاشان ئەگەر ھاتوو ئەو ستەیشنەی كەوا ئامێرەكەت لێ داناوە لەناو تۆتەڵەكە مەوجود بوو ئەوە لە list ـەوە دەیھێنی یاخود كۆردینەیتەكەی بە دەست داخل دەكەی لە ENH، ھەر لەوێش دەتوانی كۆردینەیتەكە بە ئەسیومكردن داخل بكەی (كێشەیەك نییە! 🙂).
پاش ئەوەی داخلت كرد continue دەكەی و ویندۆیەكی ترت بۆ دەكرێتەوە كە دەڵێت target point ـەكەم بۆ بێنە تكایە چونكە نازانم 😁، تۆش زۆر ئاسودەی چونكە تارگێتەكەت ھەیە و زۆر دەقیقیش دانراوە بەمەش رێك پۆینتەكەی بۆ دەھێنی جا ھەم دیسان یان لە list ـەوە دەیھێنی چونكە رەنگە ئەم تارگێتە لە تۆتەڵەكە خەزن كرابێت یانیش خۆت كۆردینەیتەكەی (احداثيات) داخل دەكەی لە ENH.

دوای ئەوە دەڵێیتە كرێكارەكەت بچێ رفلێكتەرەكە لەسەر تارگێت پۆینتەكە دابنێ و تۆش ئاڕاستەی دەكەی پریسایزڵی! (لەم حاڵەتە بیرت بێ بەرزی رفلێكتەرەكە داخل بكەی!!!!!) یان (لێزەری تێڵیسكۆپ)ـەكە ھەڵدەكەیت و ئاڕاستەی تارگێت پۆینتەكەی دەكەیت واتە بە Non-Prism ئیش بكەیت (كە ئەمەی دووەم باشترە گەر تۆتەڵەكەی بەردەستت لێزەری ھەبێت).
ھەر ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی ئێڵەڤەیشنی ژێر جھازەكەت بداتێ 😁 دەشتوانییییی چەند تارگێت پۆینتێكی تریش مێژەر بكەی و بۆ ئەوەی بەرزییەكەت دەقیقتربێ!

ئێستا دوای ئاڕاستەكردنی تارگێت پۆینتەكە (پۆینتەكان) و یەكەمجار dist دواتر measure كردنیان، ویندۆیەكی تر دەبێتەوە لە تۆتەڵەكە كە پێت دەڵێ چی ترت بۆ بكەم بە قوربان؟ 😁 تۆش پێی دەڵێی ئەوەندە بەسە و بۆم compute بكە سپاس.
ئەمیش ویندۆیەكی ترت بۆ دەكاتەوە و كۆمەڵێ شتت پێ دەڵێ كە زۆۆۆۆۆۆر گرنگە
ئەویش بریتییە لە:
یەكەم/ بەرزییە كۆنەكە كە پێشتر لە ستەیشنی ژێر جھازەكە داخلت كردووە.
دووەم/ ئەو بەرزییە نوێیەی كە بەو مێسۆدە بۆتی دۆزیوەتەوە.
سێیەمیش/ جیاوازی نێوان بەرزییە كۆنەكە و نوێیەكەشت پێ دەڵێ كە چەندە!

بەمەش تۆ سەربەست دەكات لەوەی ئایا: بەرزییە نوێیەكە ھەڵدەبژێری یاخود قەناعەتت پێی نایێ و ھەر كۆنەكە ھەڵدەبژێری یاخود تێكڕا (average)ـی نێوانیان وەردەگریت.
جا زۆربەی جار تۆ New ھەڵدەبژێری، ھەر ئەمیش ھەڵدەبژێری 🙂

- ئێستا تۆ ھەم جھازەكەت سێتەپ كردووە بۆ ئەوەی كاری ڵێڤڵی پێ بكەی (ئەمەش ھەر لە پڕۆگرامی survey ناو تۆتەڵەكە ئەنجام دەدرێت) وە ھەم دەشتوانی ھایتی ئەو تارگێت پۆینتانە چێك بكەیتەوە كە لە پێگەی كارەكەدا ھەن.

جا بۆ نموونە لە ئیشی بینا دەكرێ ئێڵەڤەیشنی Beam جسر، یاخود ئێڵەڤەیشنی Roof سەقفێك یانیش ئێڵەڤەیشنی Ground یان بتەوێ بەرزی ھەر structure ێك كۆنتڕۆڵ بكەی لە بیناكە لە رێگەی تۆتەڵەكەوە زۆۆۆۆر بە ئاسانی و بە دەقیقی و لە ھەمان كاتدا كاتێكی باشت بۆ دەگەڕێنێتەوە.

بەھیوای سوود.

ھاوپێچ/ چەند وێنەیەكم داناوە ھەنگاو بە ھەنگاوی پڕۆسیجەرەكە بە بەرنامەی simulatorـی TS09 پیشان دراوە.

✍️ ئاسۆ گەردی
ئەندازیاری رووپێوان

Telephone

Website

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00